ھەرێمی کوردستان لە دەستێکی ئەمین وخۆراگردایە ..

ھەرێمی کوردستان لە دەستێکی ئەمین وخۆراگردایە ..

دوژمنان و نەیارانی کوردستان ، بەدرێژایی مێژوو زۆرجاران گرێویان لە سەر خۆراگری و ھەوڵی شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد لە رێگەی جۆراجۆرەوە کردووە ، بەڵام ھەموو جارێک رووبەرووبەرووی ئیرادەی پۆڵایین و بەرخۆدان بوونەتەوە و بە خۆێن و گیانیان بەرگریان لە دەستکەوتەکان و شوناسیان کردووە وھەردەم سەریان لە چیابەرزەکانی کوردستان داوە .
خاکی کوردستان بە ھۆی گرنگی پێگە و ستراتیژی لە رووی ئابووری و جوگرافیاکەیەوە بەردەوام لە لە ژێر ھەڕەشە و مەترسی دوژمنان و داگیرکەران دابووە بەڵام خوڕاگری گەلی کورد وڕوبەڕوبونەوەی ھەڕەشەکان مانەوەی گەلی کورد ناسنامە نەتەوایەتیەکەی مسوگەر کرد و ئیڕادەی بە ھێزی سیاسی گەلی کوردستان مەرامی دوژمنان و داگیرکارانی پوچەڵ کردوەوە ، ھەر ئەم ئیڕادە بە ھێزە بووە کە کوردی لە نێوچون پاراست ڕوڵەکانی گەلەکەمان لە ھەمو قوناغە ھەستیارەکاندا ھەستی بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی کردووە و لەم پێناوەش دا باجێکی یەکجار زوری داوە و ھەر ئەوەش بووە کە بویتە ھوی مانەوەی کورد وناسنامەکەی دوژمنان ھیچ نەماوە لە دژی ئێمە نەیکەن ھەمو جورە وەسیلەیێکی مەعنەوی و،مادی دژی گەل و وڵاتمان بە کار ھاتووە بەڵام ھەڵوێستی نیشتیمانی کورد زاڵ بووە بەسەر گشت ھەڕەشەکاندا و لە ئەنجامدا خەونی نەیاران لە گوژ نراوە..
ئەوەی جێگەی ھەڵوەستەکردنە، ئەوەی لە ماوەی سێ دەیە، حکومرانی گەلی کورد، وەک کیانێکی دەستووری و متمانەپێکراو ، لەگەڵ بوونی دەیان کۆسپ و تەگەرە و گوشاری زۆر لە لایەن دوژمنان و ناحەزانییەوە ، بەردەوام لە ژێر ھەڕەشە و مەترسیی گەورەدا توانیوێتی بە ھۆی بوونی سەرکردایەتییەکی حەکیمانە و گەلێکی دڵسۆز و خۆراگر بە سەرکەوتوویی گەل و نیشتیمانەکەی بپارێزێت .
بەتایبەت لەماوەی ٧ ساڵی رابردوو، کە ھەرێمی کوردستان رووبەرووی جەنگێکی گەورەی تیرۆر و ئینجا پەڵاماردانێکی پێشتر بەرنامە دارێژراوی میلیشا و ولاتانی ئیقلیمی بۆوە ، جگە لە ھاتنی لێشاویی پەنابەرانی عێراق و سوریا ، ئینجا گوشارەکانی بەغدا لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە کە زیانی گەورەی لێکەوتەوە کە مەرام تێیاندا، کۆتایی ھێنان بوو بە کیانی ھەرێمی کوردستان .
لەگەڵ ئەوەشدا ، ھەرێمی کوردستان و حکومەتی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھێزی یەکەم ئیدارەی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری دەکرا ، رووبەرووی کێشەی گەورە بووە ، زۆرێک لەلایە بەشداربووەکانی نێویی لە قۆناغە ھەستیارەکاندا پشتیان تێکرد، بەڵام پارتی و بارزانی بە پلەیەکەم رێگەیان نەدا کە ھەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی بکەوێت و رووبەرووی ھەموو پیلانگێرییەکان بوونەوە ، لە ئەوەشدا ھەنگاوەکانی ئاوەدانی ودابینکردنی مووچە وەک ئەرک و بەرپرسیاریەتییەک رانەوەستان .
ھەرچەندە پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی کوردستان لە رابردووشدا ، بەردەوام لە پێناو بنەبڕکردنی گەندەڵی و چاکسازی و پاکسازی لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەت گشت سێکتەرەکان بە متمانە و باوەرێکی تەواو ھەنگاویی رژدی ھاویشتووە ، بەڵام لە کابینەی نوێەمی حکومەتی کوردستان لە ھەر لە سەڕەتای دەستبەکاربوونییەوە ھەتاکو ئێستا ھەموو ھەوڵەکانی خوی چڕکردوتەوە لە سەر ئەنجامدانی پڕوسەی چاکسازی لەپێناو باشتر کردنی دوخی پڕوسەی سیاسی و ئابووری ھەرێمی کوردستان لەماوەی ساڵ ونیوێکی حکومرانی بەڕنامەی کاری حکومەتەکەی بە کۆمەڵێک بەرنامە و کاری زۆر گرنگ ڕاگەیاند لە پارلەمانی کوردستان دواتر بە زورینەی دەنگی ئەندامانی پارلەمان پەسەند کڕا و دەست بە جێبەجێ کردنی پڕوژەکە کرا و کومەڵێک ھەنگاوی باشیش ھاوێشترا پڕوسەی چاکسازی ھەرێمی کوردستان پروژەیەکە بونەھێشتنی بێسەروبەری کارگێڕی و دارایی بە پلەی یەکەم وگێڕانەوەی دادپەروەری کومەلایەتی و کەمکردنەوەی گەندەڵی لە ھەمو سێکتەرەکاندا..
ئەگەرچی ھەرێمی کوردستان لەماوەی رابردوو، بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت ، گەمارۆکانی بەغدا و گوشارەکانی وڵاتانی ئیقلیمی بۆ تێکدانی بارودۆخی ئارامی وکۆمەڵایەتی کوردستان ھەوڵی زۆریان دا و چەواشەکاری و پروپاگەندەیەکی زۆریان کرد ، حکومەتی کوردستان بەسەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی شکست پێبێنن ، بەڵام بە خۆراگری خەڵکی کوردستان و پشتیوانیکردنی دڵسۆزان و سیاسەتی حەکیمانەی حکومەتی کوردستان توانرا شکست بەھەموو ئەو پیلانگێرییانە بھێنێت .
لەکاتێکدا، پێوست بوو لە قۆناغە ھەستیار و چارەنووسسازەکاندا ، حزب و لایەنی سیاسی دڵسۆز بو وڵاتەکەی دەبێت پاڵپشت بێت نەک دژ ، نابێ بەرژەوەندی حزبی و تاکەکەسی لە سەروی بەرژەوەندی گشتیدا دابنێت ، چونکە ، دوژمنان و ناحەزان تەنھا حزبێکیان نەکردۆتە ئامامنج بەڵکو ھەموو دەستکەوتەکان و شکۆ و ئیرادەی گەلی کوردیان بە ئامانج گرتووە ، ھەروەھا ھەوڵدانیان لە بەغدا بو ڕاگرتنی بودجە و مووچە ھەموو ئەمانە ھەوڵێکن بو شکەست ھێنان بە قەوارەی سیاسی کوردستان کە گەلی کوردستان دەیان ساڵە خەبات وقوربانی بۆ دەبەخشێ و خوێنی زۆری بۆ بەخشیووە ، بەدڵنییاییەوە،ھەنگاوەکانی حکومەتی کوردستان و خۆراگری بێ وێنە و چاوەروانکراویی گەلەکەمان پێمان دەڵێن کە کوردستانی بەھێز لە دەستێکی ئەمین و خۆڕاگر دایە ..
Top