چۆن هەرێمی کوردستان مافی دیپلۆماسیی هەیە لەگەل ولاتاندا ؟ لە ڕوانگەی تیۆری ڕیالیزم و لیبرالیزم.

چۆن هەرێمی کوردستان مافی دیپلۆماسیی هەیە لەگەل ولاتاندا ؟ لە ڕوانگەی تیۆری  ڕیالیزم و لیبرالیزم.
دیپلۆماسی وەک گشت چەمکەکانی تر زۆر خوێندنەوەی بۆ دەکرێت ، دیپلۆماسیی بە مانای بەلگەنامە دیت ، دیپلۆماسیی ڕەگەزیکی سەرەکی گفتوگۆی سیاسەتی نێودەلەتی یە ، دیپلۆماسیی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ شوێنی جەنگی گرتۆتەوە ، بە دیپلۆماسیی دەتوانرێ کێشە و گرفتەکانی نێوان ولاتان چارەسەر بکرێت ، زاراوەی دیپلۆماسیی لە سەدەی هەژدە گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە پەیوەندی نێودەولەتییەکاندا ، ولاتان کەسانی شارەزا ، بە ئەزموون ، زیرەک ، چالاک ، ئازا، بە توانا ، پشوو درێژ بۆ کاری دیپلۆماسیی دیاری دەکەن گرنگی دیپلۆماسیی ڕۆژ بە رۆژ لە گەشەسەندن دایە لە ئەنجامدا دیپلۆماسی هونەری بە ڕیوەبردنی پەیوەندی نێودەلەوتیە ، گرنگی بابەتەکەمان خۆی لەوە دبینێتەوە كه کوردستان لە کوێی کارە دیپلۆماسیەکاندایە ، یەکەم دیپلۆماسیی بە مانای چی دێت؟ هەرێمی کوردستان مافی ئەنجامدانی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەل ولاتان لە چوارچیوەی عێراقدا هەیە بە پێ ی دەستوری ئێستای عێڕاق ، تا چەند توانیویەتی خۆی لەگەل ئەم چەمکە سیاسی یە بگونجێنێ ، ئینجا ئەگەر لە ڕوانگەی تیۆری ڕیالیزمەکان ، هەلسەنگاندن بۆ کارە دیپلۆماسیەکانی هەرێمی کوردستان بکەین جۆرێکە ، بەلام ئەگەر لە ڕوانگەی تیۆری لیبرالیزمەکان ، سەیری هەرێمی کوردستان بەکەین جۆرێکی ترە. لە بەرئەوەی بابەتەکەمان لەسەر دێپلۆماسی هەرێمی کوردستانە ، هەرێمی کوردستان دەناسێنین لە چوار چێوەی دەستوری عێراق ، وەک زۆرێک لە ولاتان ، لە ماددەی یەکەمی دەستوریان باسی شێوازی حوکمڕانیان دەکرێت ، بە پێ ی دەستوری عێراقی سالی (2005) لە مادەی یەکەم دەلێت: "کۆماری عێراق دەولەتێکی فیدڕالی یەکگرتووی سەربەخۆی خاوەن سەروەری یە ، ڕژێمی حوکمرانی تێیدا کۆماری نوێنەرایەتی (پەڕلەمانی )دیموکراسی یە ، ئەم دەستورەش یەک پارچەی عێراق دەپارێزێت"کەواتە عێراق دەولەتێکی فیدڕالیە ، دێموکراسی و نوێنەرایەتی یە ، لە ڕووی حوکمڕانی کۆماری و پەڕلەمانی یە ، بە پێ ی دەستوری عێراق دان بە هەرێمی کوردسستان دانراوە ، لە چوار چێوە (یاسادانان ، جێ بەچی کردن ، دادوەری ) ، لە ماددەی (117) دەستوری عێراقی (2005) ، کەواتە لە ئەنجامدا هەرێمی کوردستان پالپشتێکی یاسای هەیە ، لە ناوەخۆ وە لەسەر ئاستی عێراقیش ، بۆیە هەرێم دەتوانێ خاوەنی هێزی سەربازی و ئابوری و سیاسی بێ ، هەرێم دەتوانێ پەیوەندی لەگەل ولاتان ببەستێ ، هەرێم پەیوەندیەکی باشی هەیە لەگەل ولاتانی جیهان ، هەرێمی کوردستان ، لە ڕوی دەستوریەوە لە چوارچیوەی دەولەتی عێراق ، هەرێمێکی دیفاکتۆ و دێژورdejure ی یە.بۆیە بە پێ ی دەستور هەرێمی کوردستان مافی ئەنجامدانی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەل ولاتاندا هه يه ، پەیوەندی نێودەولەتی و سیاسەتی دەرەوە و دیپلۆماسی ، سێ سەری یەک سێگۆشەن بە واتایەکی تر تەواوکەری یەکترن کاتێک ، پەیەوەندی نێوان دوو ولات کارڵێک دەکەن پەیوەندیەکی نێودەولەتیی دروست دەبێت پاشان سیا سەتی دەرەوە و بەرنامە و ستراتیجیەتی دەولەت دادەڕێژێت ، ئینجا دیپلۆماسیەت وەک ئامرازێک ئامانجەکانی سیاسسەتی دەرەوە جێ بەجێ دەکات ، نابێ پێمان وابێت، هەرێمی کوردستانیش بەبێ هیچ لەمپەر و ڕێگرێکی یاسایی و سیاسی، مافی ئەنجامدانی پەیوەندی دیپلۆماسی هەیە ، بەڵکو بابەتێکی لەو شێوەیە هێشتا لەژێر پرسیاردایە ، کاتێک لە ڕوانگەی ڕیالیزمەکان وەڵامی ئەو پرسیارەدا بگەڕێین ، کە ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێت پەیوەندی دیپلۆماسی ئەنجامبدات؟ بێگومان نەخێر چونکە ڕیالیزمەکان پێان وایە کارێکتەری سەرەکیەکانی پەیەوەندی نێودەلەتی تەنیا دەولەتەکان ، گرنگی بە نا-نێودەلەتی نادەن ، لە ڕوانگەی ئەمانەوە کە هەندێکجار بە قوتابخانەی ڕیالیزم و واقیعگەرایی یاخود لایەنگرانی تێڕوانینی یاسایی ناودەبرێن، هەرێمی کوردستان بۆی نیە و ناتوانێت پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ دەوڵەت و ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا ئەنجامبدات "پارادیپلۆماسی" ئاماژەیە بۆ هزرێک یاخود ڕەوتێکی هزری و ئەو جۆرە چالاکی و پەیوەندییە دەرەکییانەی کە حکومەتە نیمچەسەربەخۆ و یەکە سیاسییە هەرێمییەکان و هەندێک لە پارێزگا و شارەوانییەکان، لەپێناو پاراستنی سەروەرییان و پەرەدان بە بەرژەوەندییەکانیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن ، پەرەسەندنی پارادیپلۆماسی لەڕووی چەمک و لە پراکتیکدا، بەجۆرێکە کە یاسای نێودەوڵەتی و بەتایبەت ڕێککەوتننامەی ڤییەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ، دەخاتە ژێر کۆمەڵێک پرسیاره‌وه‌، بەجۆرێک بنەما و پرەنسیپەکانی ڕێککەوننامەکە لاواز پیشان دەدات ، پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەیان پێویست دەکات ، "پارادیپلۆماسی"، چەمکێک یاخود ڕەوتێک نیە کە بێ ڕەخنە بێت، بەڵکو ئەمەش کۆمەڵێک نەیاری هەیە ، هەندێک پێیان وایە، پەیڕەویکردن لە پارادیپلۆماسی، ململانێ لەنێوان حکومەتی هەرێمەکان و حکومەتی ناوەندیدا دەهێنێتە ئاراوە ، بەو پێیەی پەیڕەوکارانی ئەو ڕەوتە دەیانەوێت ناسنامەیەکی نێودەوڵەتی بۆخۆیان دەستەبەر بکەن ، حکومەتی ناوەندیش دەیەوێت سەربەخۆیی و سەروەری خۆی لەبەرامبەر دونیای دەرەوەدا بپارێزێت ، لە ئەنجامدا هەریمی کوردستان ما فی دیپلۆماسیەتی نی یە لەگەل ولاتاندا ، لە ڕوانگەی ڕیالیزمەکان چونکە ئەکتەری سەرەکی لە پەیەوندی نێودەولەتی دەولەتانن ، هەرێم ئەکتەرێکی نا-نێودەولەتی یە ، بۆیە دەتوانین با عێراق بە "پارادیپلۆماسی" ناو ببەین لە ڕوانگەی ڕیالیزمەکان ، ئەگەر لە ڕوانگەی لیبرالیزمەکان وەڵامی ئەو پرسیارەدا بگەڕێین، کە ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێت پەیوەندی دیپلۆماسی ئەنجامبدات؟ بێگومان بەلێ چونکە لیبڕالیزمەکان پێچەوانەی ڕیالیزمەکان گرنگی بە ئەکتەرە نا-نێودەولەتیەکان دەدەن ، . هه‌ربۆیه‌ لیبڕالیزمە‌کان یاخود لایەنگرانی ئەم بۆچوونە، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ تیۆره‌کانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی گرنگی به‌وه‌ش بده‌ن که‌ ڕاستییه‌ و ڕوویداوه‌ و به‌دیهاتووه‌، نه‌ک به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ ڕووبدات ، ئەوە بە بەڵگە دەهێننەوە کە خودی دیپلۆماسی ، سەرهەڵدان ، بەکارهێنانی ، بۆ پێش قۆناغی دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی دەگەڕێتەوە ، کەواتە ئەگەر دەوڵەت کارەکتەری سەرەکی مەیدانی نێودەوڵەتی و پەیوەندی دیپلۆماسی بێت، دەبێت مافی بەشداری و مومارەسەکردنی ئەو جۆرە پەیوەندییانە بەو کارەکتەر و یەکە نیمچە دەوڵەتی و نا-دەوڵەتیانەیش بدرێت کە دواتر دەرکەوتوون و لە ڕووی کردارییەوە بوون بە کارەکتەری چالاک و خاوەن ڕۆڵ و کاریگەریی لە سیاسەت و سیستەمی جیهانیدا ، لەوانە بۆچوونی نوێخوازەکان بۆ سیاسەت و پەیوەندی نێودەوڵەتی وایە، کە لە قۆناغی دوای جەنگی سارد و لەسەردەمی سیستەمی نوێی جیهانیدا، سروشتی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونە جیهانییەکان وایکردووە، کە لەپاڵ دەوڵەت و کەسایەتییە سەرەکی و فەرمییەکانی یاسای نێودەوڵەتیدا، هەندێک یەکەی نیمچەدەوڵەتی یاخود نادەوڵەتی تایبەت ، بۆیان هەیە مومارەسەی چالاکی و پرۆسەی دیپلۆماسی بکەن ، بە ئەندازەی توانا و پێویستی خۆیان کاروباری دیپلۆماسی لە جیهانی دەرەوە ، لەگەڵ دەوڵەت و یەکە نێودەوڵەتییەکانی دیکه‌دا ئەنجامبدەن "پرۆتۆدیپلۆماسی" ئاماژەیە بۆ ئەو هەوڵ و چالاکییە دەرەکییانەی کە حکومەتە نا_ناوەندییەکان لە شێوەی پەیامێکی جوودا خوازانەدا پەیڕەوی دەکەن ، دەیانەوێت لە ڕێگەیەوە پەیوەندی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووری جیاواز لەگەڵ وڵاتاندا ببەستن ، به‌ڵام هەرێم و قەوارە نیمچەدەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان، پەیڕەوی هەریەکێک لە "پارادیپلۆماسی" یاخود "پرۆتۆدیپلۆماسی" بکەن، درووست نیە ئاستەنگیان بۆ دروستبکرێت یاخود ڕێگریان لێبکرێت، مادەمەکی ئەنجامدەرانی ئەو ڕەوتە خاوەنی دید و تێڕوانین، قەوارە، ئەهلیە و خواستی تایبەت بەخۆیانن و، توانای ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاکی و پەیوەندیانەیان هەیە کەواتە لە ئەنجامدا هەرێمی کوردستان مافی ئەنجامدانی کاری دیپلۆماسی نی یە لە ڕوانگەی سکۆلەرکانی قوتابخانەی ڕیالیزم بەلام بە پێچەوانەوە لە ڕوانگەی قوابخانەی لیىرالیزمەکان هەرێمی کوردستان مافی ئەوەی هەیە کاری دیپلۆماسی ئەنجام بدات وەک پەیوەندییە سیاسیی، ئابووری، کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکاندا لە چوار چێوەی"پارادیپلۆماسی بە نموونەیەک مەبەستەکەمان زیاتر ڕووندەکەینەوە ، هەرێمی کوردستان مادامەگی قەوارەیەکی نیمچەدەوڵەتییە ، لەسەر ئاستی عێڕاق لە ڕووی یاساییەوە دانی پیادانراوە و، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش قەوارەیەکی سیاسی دیفاکتۆیە، ناکرێت و ناتوانرێت ڕێگری لێبکرێت کە لەگەڵ دوونیای دەرەوەدا پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی ئەنجامبدات، تەنانەت ئەگەر بیەوێت ئەو جۆرە پەیوەندیانە بۆ مەبەستی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ و جیابوونەوە لە عێڕاق بەکاربهێنێت ، بەتایبەت کاتێک دەوڵەت و لایەنە دەرەکییەکان ئامادەن پەیوەندی لەگەڵدا ببەستن ، بە تایبەت تر بەهۆی ئەوەی مافی چارەنووس و پێکهێنانی دەوڵەت مافێکی ڕەوایە ، مەرج و ڕێوشوێنی تایبەت بەخۆی هەیە ، هەرێمی کوردستان ڕێگەیەکی دیکه‌ی یاسایی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی دەرەکی لەبەردەمدایە، هەروەک ئەوەی کە لە بڕگەی چوارەمی ماددەی (121)ی دەستوری هەمیشەیی عێڕاق بۆ ساڵی (2005)دا هاتووە کە "نووسینگەی تایبەت بە هەرێم و پارێزگاکان لە باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکاندا دەکرێتەوە ، بە مەبەستی بەدوا داچوونی کاروباری کەلتوری و کۆمەڵایەتیی و گەشەپێدان". ئەم بڕگە دەستورییە دەرفەتێکی باشە بۆ هەرێمی کوردستان، کە دەتوانێت لە قۆناغی مانەوەیدا لەپاڵ عێراقدا بە باشی سوودی لێوەربگرێت ، بۆ خۆناساندن بە دوونیای دەرەوە و دەستخستنی پشتیوانی دەرەکی ، جێگای سەرنج و تێبینی یە ، هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا نەیتوانیووە وەکو پێویست سوود لەو بڕگە دەستوورییە وەربگرێت ، نەک هەر ئەمە بەڵکو تەواوی پەیوەندییە دەرەکی و دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخی خراپدان ، سەرەڕای ئەوەی کە نوسینگە و نوێنەرایەتییەکانی هەرێم لەدەرەوە لە ڕووی ژمارەوە کەمن ، لە ڕووی چەندێتیشەوە دووچاری چەندان ئاستەنگ و گرفت هاتوون ، کە زیانی زۆریان بەر هەرێم گەیاندووە ، لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆ و دەرەکی ، بەلام لەگەل ئەوەش مافی ئەنجامدانی کاری دیپلۆماسی هەیە وەک ئەوەی دەبینین چەندین نوێنەرایەتی و پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی هەیە ، لە ئەنجامدا هەرێمی کوردستان مافی ئەنجامدانی دیپلۆماسی هەیە ، چەندین نوێنەریەتی کردۆتەوە دیۆلۆماسی سیاسی و ئابوری وسەربازی ئەنجام دەدات لە گەل ئەوەشدا هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو ولاتانی دونیا دیپلۆماسیەتی بێ کەموو کور نی یە ، لە سەرووی هەموویانەوە ئاستەنگی یاسایی و مافنەدان پێی کە بە گوێرەی یاسایی نێودەوڵەتی و ڕێککەوتننامەی ڤییەنای تایبەت بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، چالاکی دیپلۆماسی ئەنجامبدات ، لەگەل ئەوەشدا گیرۆدەی چەندان ئاستەنگ و گرفتی دیکه‌ی ناوخۆییش بۆته‌وه‌ ، زاڵبوونی هەژموونی حزب و چەند گروپ و دەستەیەک ، بەسەر پەیوەندییە دەرەکی و دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستاندا ، ئاستەنگێکی تر ، گرفتە هەرە گەورەکانە، کە زیانی زۆری بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی هەرێمەکه‌ گەیاندووە ، زاڵبوونی ئینتیمای حزبی دیپلۆماتکارە کوردەکان بەسەر ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانیاندا، بەلاوازییەکی سەرەکی دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، خاڵێکی تری لاوازی دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان لەوەدایە کە لە ناوخۆدا پرۆسەی دانوستان و گفتوگۆ و یەکڕیزی نێوان پارت و لایەن و پیکهاتە سیاسییە جیاوازەکان شکستی هێناوە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییە دەرەکییەکانی هەرێم دروستکردووە ، ئەوانەی کە باسکران، لەتەک چەندان ئاستەنگ و گرفتی تردا، بوونەتە لەمپەری بەهێز لەبەردەم گەشەکردن و بەرەوپێشەوەچوونی دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستاندا ، بەجۆرێک کە ناتوانرێت دیپلۆماسی بۆ نوێنەرایەتیکردنێکی نیشتیمانی بەکاربهێنرێت ، بکرێتە ئامرازێکی گرنگ بۆ پاراستن و پەردان بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی هەرێمی کوردستان ، لە کاتێکدا واتێبینی دەکرێت کە لاوازی عێڕاق و بارودۆخی هەرێمی و تەنانەت نێودەوڵەتی ، لەبار بێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەهێز بکات ، نوسینگە و نوێنەرایەتی لە زۆربەی وڵاتان بکاتەوە ، لەڕێگەی چالاکی و ئەنجامدانی ئەرکی گرنگەوە نوسینگە و نوێنەرایەتییەکانی ، لە شێوەی باڵیۆزخانە خۆیان بسەلمێننلە ئەنجامدا دیپلۆماسی هونەری بە ڕیوەبردنی پەیوەندی نێودەلەوتیە ، هەرێمی کوردستان پالپشتێکی یاسای هەیە ، لە ناوەخۆ وە لەسەر ئاستی عێراقیش ، بۆیە هەرێم دەتوانێ خاوەنی هێزی سەربازی و ئابوری و سیاسی بێ ، هەرێم دەتوانێ پەیوەندی لەگەل ولاتان ببەستێ ، باشی هەبێت لەگەل ولاتانی جیهان ، لە ڕوی دەستوریەوە لە چوارچیوەی دەولەتی عێراق ، هەرێمێکی دیفاکتۆ و "دێژورdejure ی" یە ، هەریمی کوردستان ما فی دیپلۆماسیەتی نی یە لەگەل ولاتاندا ، لە ڕوانگەی ڕیالیزمەکان چونکە ئەکتەری سەرەکی لە پەیەوندی نێودەولەتی دەولەتانن ، هەرێم ئەکتەرێکی نا-نێودەولەتی یە ، هەرێمی کوردستان مافی ئەنجامدانی کاری دیپلۆماسی نی یە لە ڕوانگەی سکۆلەرکانی قوتابخانەی ڕیالیزم بەلام بە پێچەوانەوە لە ڕوانگەی قوابخانەی لیىرالیزمەکان هەرێمی کوردستان مافی ئەوەی هەیە کاری دیپلۆماسی ئەنجام بدات وەک پەیوەندییە سیاسیی، ئابووری، کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکان ، هەرێمی کوردستان دەتوانێت هەریەکە لە "پارادیپلۆماسی" و "پرۆتۆدیپلۆماسی" بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە دەرەکییەکان بەکاربهێنێت، ئەمە سەڕای ئەوەی کە لەڕووی دەستوری و یاساییەوە مافی تەواوی هەیە، بۆ ئەوەی نوسینگەی تایبەت بە خۆی لە باڵیۆزخانەکانی عێڕاقدا بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی بکاتەوە ، پێویستە ستراتیژێکی تۆکمە و فراوان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگ و گرفتانە دابنێت کە هاتونەتە بەردەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ، وه‌ دەبێت کاری جددی بۆ فراوانکردن و گەشەدانی زیاتر بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت ، لەسەرووی هەموویانەوە زۆر گرنگە هه‌رێم له‌ ناوخۆدا خۆی به‌هێز و به‌ دامه‌زراوه‌یی بکات، وه‌ هەژموونی حزب و گروپە بچووکەکان لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دووربخرێتەوە ، هەرێمی کوردستان مافی ئەنجامدانی دیپلۆماسی هەیە ، چەندین نوێنەرایەتی کردۆتەوە دیپلۆماسی سیاسی و ئابوری وسەربازی ئەنجام دەدات.به روار زرار شريف
Top