تۆنی مۆریسۆن... تاكە ڕۆماننووسی ڕەشپێستی خاوەن خەڵاتی نۆبل

تۆنی مۆریسۆن... تاكە ڕۆماننووسی ڕەشپێستی خاوەن خەڵاتی نۆبل

تۆنی مۆریسۆن خانمە ڕۆماننووسی ئەفریقیییە ، لە ساڵی 1931 لە ئۆهایۆ لە دایكبووە، تاكە نووسەری ڕەشتپێستی ئەمریكاییە كە لە ساڵی 1993 خەڵاتی نۆبلی لە ئەدەبدا وەرگرت، هەروەها خەڵاتی بۆلیتەرزی لەسەر ڕۆمانە بەناوبانگەكەی( خۆشەویست یان كە خۆشەویست دەبیت) بە دەست هێنا، ئەو ڕۆمانەی مۆریسۆن بە گوتەو بۆچوون و هەڵسەنگاندنی ڕەخنەگرانی بواری ئەدەب شاكاری بەرزی ئەو ڕۆماننووسەیە، بەمەش تاكە ئافرەتی ڕەشپێست بوو كە لە زانكۆی برینستۆن وەرگیرا، كە پێشتر تەنیا بۆ سپیپێستەكان بوو، ئەو ڕۆماننووسە (11) ڕۆمانی نووسیوە، زۆربەیان باس لە كۆیلایەتی و لێكەوتە ئابووری و دەروونییەكانی دەكات لە سەدەی نۆزدەیەمدا، بەرهەمەكانی بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراون، لەوانەش زمانی عەرەبی، هەر لە منداڵییەوە خوولیای خوێندنەوە بوو، بەەتایبەتیس بەرهەمەكانی (جین ئۆستن) و(لیۆ تۆلستۆی)، باوكیشی بەردەوام چیرۆكی میللی سەبارەت بە كۆمەڵگای ڕەشتپێست بۆ دەگێڕایەوە، ئەمەش كاریگەریی هەبوو بۆ سەر نووسینەكانی لە داهاتوودا، مۆریسۆن لە ساڵی 1953 لە زانكۆی هاوارد بەكالۆریۆسی لە ئەدەبی ئینگلیزی وەرگرت، لە ساڵی 1955 بڕوانامەی ماستەری لە زانكۆی كۆرنیل بەدەست هێنا، ئەمە وێڕای ماستەر لە زانكۆی تەكساس كاتنێك لە نێوان 1955 و 1957 لەوێ كاری كردووە، لە ساڵی 1958 لەگەڵ ئەندازیاری تەلارسازی هارۆلد موریسۆن هاوسەرگیریی كرد، بوونە خاوەنی دوو منداڵ، بەڵام لە ساڵی1964 لێك جودابوونەوە، دوای ئەوە چووە سیراكیۆز و نیۆیۆرك، وەك ئەندامی دەستەی نووسەران لە خانەی بڵاوكردنەوەی(ڕاندۆم هاوس) دەست بەكاربوو، لەوێ ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە ناساندن و پێشخستنی ئەدەبی ڕەشپێست.
مۆریسۆن بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵێك نووسەرو چاعیر لە زانكۆی هاوارد دەستی بە نووسینی ڕۆمانە خەیاڵئامێزەكانی كرد، جارێكیان چیرۆكێكی كورتی نوسیبوو لەسەر كیژۆڵەیەكی ڕەشپێست پیشانی ئەندامتنی كۆمەڵەكەی خۆی دا، كە پاڵەوانەكەی شەیدای چاوی شین بوو، بۆیە ئەم چیرۆكە بە ( كیژۆڵە چاو شینەكە) ناسرا و لە ساڵی 1970 بڵاوی كردەوە.
لە ساڵی 1975، ڕۆمانی(سۆلا) كە لە 1973 نووسیبووی بۆ خەڵاتی نیشتمانیی نووسەران دەست نیشان كرا، لە ساڵی 1987 ڕۆمانە بەناوبانگەكەی بە ناوی(خۆشەویست) تووشی بارێكی سەختی دەروننیی كرد كاتێك لە پێشبڕكێی نووسەران و دواتریش خەڵاتی نیشتمانیی ڕەخنەگران سەركەوتنی نەهێنا و ڕووبەڕووی شكست بووەوە، بەڵام دوای ماویەكی كورت، ئەم ڕۆمانە هەردوو خەڵاتی بۆلیتزەرو نووسەرانی ئەمریكی پێ بەخشرا، لە هەمان ساڵدا، مۆریسۆن وەك مامۆستا لە كۆلیجی بارد دەست بەكاربوو، لە ساڵی 1998 ئەم ڕۆمانەی بوو بە ناوونیشانی فیلمێك لە نواندنب (ئۆپیرا وێنفری) و (دان كلۆڤەر)، بۆیە هەر هەمان ڕۆمان لە ساڵی 2006دا بۆ خەڵاتی وەرزیی نیویۆرك تایمز بۆ نووسەران خرایە پێشبڕكێوە، لە ئەنجامدا بە باشترین ڕۆمانی ئەمریكی لە ماوەی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا دەست نیشانكرا.
مۆریسۆن هەرگیز نیگەران نەبوو لە ڕەچەڵەك و ڕەسانەیەتیی خۆی وەك ڕەشپێستێك، بگرە لە هەموو ئەمریكادا شانازیی پێوە دەكرد، لە سەروبەندی هەڵمەتی ساڵی 2008ی هەڵبژاردن لە لیستی دیموكراتییەكاندا، مۆریسۆن لێدوانێكی بۆ گۆڤاری تایم دا: (هەندێك كەس خراپ لەو دەستەواژەیە گەیشتوون، كە دەرحەق ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ سەرۆك كلینتۆن تایبەت بەو مامەڵەیەی لەگەڵیدا كرا لەسەر ئابڕوبردنی سێكسی كە بۆی هەڵبەستڕا، من گوتم: ئەو وەك ڕەششپێستێكی سەر شەقام مامەڵەی لەگەڵدا كرا، بە ڕاستی تۆمەتبار و تاوانبار بوو، بەڵام ئاگام لە ڕەمەكی ڕاستەقینەی ئەو نییە، لە ڕووی ئیتنییەوە)، لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2008دا مۆربسۆن پشتگیری لە سیناتۆر باراك ئۆباما كرد بەرانبەر ڕكابەرەكەی(هیلاری كلنتۆن)، كاتێكیش ئۆباما بردییەوەو بوو بە سەرۆكی ئەمریكا بە هەستێكی پڕ لە خۆشی و شادییەوە ئایگەیاند كە ئێستا هەست بەوە دەكەم ئەمریكییم ، بۆیە بە شانازییەوە پیرۆزبایی لێ كرد.
لە نیسانی ساڵی 2015 دا، كاتێك ئەفسەرێكی سپیپێستی پۆلیس هەر یەك لە سێ هاووڵاتی ڕەشپێست( مایكل براون، ئیریك گارنەر، والتەر سكۆت)ی كوشت، مۆریسۆن بە تووڕەییەوە ناڕەزایی دەربڕی، دوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2016 وەك سەرۆكی ئەمریكا، مۆریسۆن وتارێكی نووسی بە ناوونیشانی( ماتەمینێك بۆ سپیپێستەكان) كە لە 21ی تشرینی دووەمی 2016 لە گۆڤاری( زە نیویۆرك) بڵاوبووەوە، ئاماژەی بەوە كردبوو كە ئەمریكییە سپیپێستەكان ترسیان هەبوو لەوەی ئەو دەستكەوتانە لە دەست بدەن كە بۆیان دابین دەكرێت بۆیە دەنگیان بە ترەمپ دا، تاكو هەر ئەوان كۆنتڕۆڵی وڵات بكەن، هرەچەندە زۆرینەن، ئەمەشیان هەر بۆ ئەوە بوو تاكو هەتاهەتایە هەر ئەوان واتا سپیپێستەكان لە حوكمڕانی بەردەوام بن، بەڵام لە كۆتاییشدا هەمیشە ڕەشپێستەكان شانازی بە ڕەسەنایەتیی خۆیانەوە دەكەن، دوای ئەوەی لە هەموو ڕوویەكەوە توانیویانە چەندین جوومگە و پۆست بۆ خۆیان مسۆگەر بكە، ئەمەش بە ئازایەتی و لێهاتووی و زیرەكیی خۆیانەوە بەدەستیان هێناوە. تۆنی مۆریسۆن لە 5ی ئابی ساڵی 2019 بە هۆی نەخۆشیی هەوكردنی سییەكان لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


Top