ڕۆڵەی کوردستانەکەم مەکەنە قوربانی پلانە گڵاوەکانتان

ڕۆڵەی کوردستانەکەم مەکەنە قوربانی پلانە گڵاوەکانتان

لەخراپترین دۆخدا لەبری رەوایەتی بەشەڕو ناکۆکی، با ئێمە بەشێک بین لەئاشتی و لەبری بڵاوکردنەوەی گوتاری رق و کینە گوڵ ببەخشین بەمیلەتەکەی خۆمان، دەبێت ھەموان دان بەوەدا بنێین کە جیاوازی ڕاو بۆچوون و بیرکردنەوە و تێڕوانین ھەیە، کاتێک گەشتینە ئەو بڕوایەی کە مرۆڤەکان ڕاو بۆچوونی جیاوازیان ھەیە، ئیدی قبوڵکردنی یەکتری دێتە ئاراوە و ناکۆکیەکان بچووک دەبنەوە و کۆمەڵگەش لە توندوتیژی داپاریزرین و کۆمەڵگەکەمان لە کۆمەڵگەیەکی پڕ لە ناکۆکییەوە دەگۆڕین بۆ ململانێی تەندروست.
کوردستان وڵاتی ئێمەی کوردە، کە بە خوێن و قوربانیدان و گیانفیدایی ڕەنج و ماندووبوونی چەندەھا ڕۆلەی ئەم خاکە دروستبووە، لەو سەردەمانەدا کە کوردستان دامەزرا ھەموو کوردێک بەبێ ڕکابەری و دژایەتیکردن تەنھا بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی کورد و کوردستان ھەوڵیان دەدا و تێکۆشانیان دەکرد.
سەت حەیف و ھەزار مخابن مەیدانی دەربڕینی «ئازاد» وای لێ ھاتووە سەفی چاک و خراپ تێکەڵ کراوە. بازاڕی قسە و دەربڕین و خۆھەڵکێشان وای لێ ھاتووە سنوورێک ھەست پێ ناکرێ. لەم بازاڕی مەککارەیەدا ھی وا دێتە مەیدان و قسەی وا دەکا سەرت سوڕ دەمێنێ. ئەوانە بە ڕۆژی ڕووناک دژی بەرژەوەندییەکانی خەباتی نەتەوەی کورد قسە دەکەن و گاڵتەیان بەخوێن و قوربانیدانی دەیان ساڵەی ئەم گەلە تێکۆشەرە خەبات دەکات ئەوانە بەجۆرێک قسە دەکەن ھەروەک ئەوەی کورد لەدرێژایی سەدان ساڵ خەباتی خۆیدا فریوی خواردبێ و نەیزانیبێ بەدوای چی کەوتووە. ئەوانە خەریکن لەپەنا ھێندێک پاڵپشتی دژە کورد ڕۆژ بە ڕۆژ ھێرشی بەرنامە بۆداڕێژراوی خۆیان توندتر دەکەن و بەخەیاڵی خۆیان وا لەڕیشەی داری کوردایەتی دەدەن قەت شین نەبێتەوە. ئەوانە ھەست و بیر و مێشکی بەرەی نوێی ئەم گەلەیان کردۆتە نیشانە و دەیانەوێ زەبرێکی لێ بدەن ئیتر مەجالی ھەستانەوەی نەبێ. بەڵێ بازاڕی تەبلیغی دژە کوردایەتی گەرمە و ئەوانەش کە ئاگری تەنوری ئەم بازاڕە گەرم دەکەن چاک دەزانن چۆنی نێڵەی بدەن.

ئەوەندەی دژبەرانی کوردایەتی بۆ کزکردنی ڕەوتی ئەم خەباتە لەھەوڵ و کۆشش دان و بەچەپ و ڕاست لەڕیشەی کوردایەتی دەدەن، فریوی ھێندێک قسەی بێ بنەما و دروشمی ناساز دەخۆن و بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەوانیش کوردایەتی. ئەو نەسلەی بەدرێژایی دەیان ساڵ لەژێر ئاگری بێ ئامانی دوژمندا خۆڕاگریی نیشان دا و خەباتی کوردایەتی وەک چیای قەت نەچەماوە پاراست، ئەمڕۆ دوودڵ بوەو کەوتۆتە ژێر ھەڕەشەی ھەمان بازاڕی فریودان. ئەگەر ماندوون و تاقەتی بڕینی ئەو ڕێگا سەختەیان نەماوە ماڵیان ئاوەدان و با بە شانازییەوە جڵەوی کاروان بدەنە دەست نەسلێکی بوێر و بەبڕوا و خۆیان ببنە پاڵپشتیان بێ ئەوەی ھەوڵی دڵسارد کردنەوەی ھیچ خەباتکارێک بدەن. ئەگەریش ھەر بەڕاستی پێیان وایە ڕێگایەکی ھەڵە ڕۆیشتوون زۆریان بۆ بەداخم کە نەخۆیان ناسیوە و نە گەلەکەیان. ئازادی وخۆپشان دان مافی ڕەوای ھەتاکێکی کوردستانە قەیرانە ئابورییەکان جیھان وکوردستانی گرتۆتەوە پلانەدەرەکی وناوخۆییەکان ڕۆژلەدواۆژ زیاتر دەبێت بۆ لەناوبردنی قەوارەی ھەرێم ودەسکەوتەکانی میلەتەکەمان بەرگەی زۆر ئازاری سەخت ودژارمان گرتوەلەپێناوبەرژەوەندییەباڵاکانی نیشتمان ئەوکەس لایەنانەی دەیانەوێت بەسیناریۆ ناشیرینەکانیان بەردەوام بن لەھاندان و ئاژاوەگێری وخۆیان بەنوێنەری میللەت دەزانن کوا کوڕوڕۆڵەکانی خۆیان؟ بۆ لەپێشەوەی خۆپیشاندەران نین داوای مافەکانیان بکەن ؟ ببنە پێشەنگی کوڕە ھەژارەکانی نیشتمانم خۆڵ کردنە چاوی نەوەی گەلێکی ستەم دیدە، وقوربانی وکوژرانی پێشمەرگەیەک وقوتابییەک ومێرمنداڵێک ئازار و ناڵەی دایکێکی جەرگ سووتاو؟ چ ویژدانێک قبوڵی دەکات ئەوانە نوێنەری ڕاستەقینەی میللەت نین تەنھا ھۆکارن بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی خۆیان و بەرژەوەندییە تایبەتییەکانیان، ئێمەی کورد چەندین ساڵە ئازار دەدرێین لەلایەن وڵاتانی دراوسێ وجیھانەوە قۆناغی سەخت ونەھامەتیمان تێپەڕاند تاگەیشتینە ئێرە، گەر ئەوان لەگەڵ ڕێبازی خەبات وکوردایەتی ونیشتمان پەروەرین پێشمەرگە ئاسا بەرگری لەشەرەف وکەرامەتی میللەتەکەمان بکەن، لە بەغدا داوای مافە یاساییەکانی کورد بکەن، تەپڵ وچەپڵەڕێزان لەناو ھۆڵکانی پەڕلەمان سیناریۆ خۆ عەرز کردنە بۆ ئەو کەسانەی کە لەمانی کوردایەتی وکورد بوون تێناگەن.
Top