خۆراگریمان سەڵماندوێتی كە خەونی دوژمنان و بهكرێگیراوان نایهتهدی .
November 18, 2020
وتار و بیروڕا
لە رابردوو، ئەمرۆشدا ، نەیارانی گەلەمان بەردەوام چ خۆیان بە شێوەی راستەوخۆ و چ نارٍاستەوخۆ لەلایەن گروپ و تاقمە بەكرێگیراوەكانیان خەونی تێكدانی سەقامگیری هەولێری پایتەخت و هەرێمی كوردستان دەبینن ، بۆیە، هەموو جۆرە بەرنامە و نەخشەیەك پەیرەو دەكەن بۆ گەیشتنیان بەو خەونە نەزۆكە، هەر لە تیرۆر و تەقینەوە و كاری تێكدەرانەی تر ، بەڵام گەلی كورد زۆر بەهوشیارانەوە مامەڵە دەكات و هەموو دەزگە ئەمنییەكان دەست لە نێو دەست و شەو رۆژیان خستۆتە سەر یەك بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و سەقامگیری و ئاشتی كوردستان .
رووداوەكانی رابردوو و ئەمرۆ و ئامارەکانی تێرور و کوشتن لە عێراق وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە. ئاسایشی عێراق لەبەر یەک هەڵوەشاوە و بووە بەهۆی دروستبوونی گرووپە توندڕوەکان. ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دیموکراسی لە قاڵبەکی هەڵەدا دەبێتە هۆی دەرفەت دان بە گرووپە توندڕوەکان و لەئەنجامیشدا دروستبوونی گرووپی تێروریستی و تێکچوونی ئاسایشی خەڵک و ژیانی ئاسایییان. بەتایبەتی سەرهەڵدانی داعش و بەرگریكردن لە داگیركردنی هەرێمی كوردستان لە لایەن میلیشاو چەكداران و پیلانگێری ئیقلیمی و بەغدا نموونەی بەرچاویی ئەو بابەتەن
.لەچوارچێوەی وڵاتی عێراقدا، کوردستان تاکە شوێنە کە تائێستا توانیویەتی ئاسایش و سەقامگیری خۆی بەرقەراربکات. ئەمە بووە بەهۆی پێشوەچوونی ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە کوردستان تا هاتنی داعش!کەواتە پێشکەوتنی کوردستان لەرووی ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی و هاتنی کومپانیا بیانییەکان و هەروەها گەڕانەوی کوردی هەندەران بۆ کوردستان پەیوەست بوو بە ئاسایش و سەقامگیری کوردستانەوەهەر وڵاتێك گەر لە رووی ئاسایش و سەقامگیری جێگر نەبێت ،ئەو وڵاتەدا ناتوانێت لە هیچ كام لە بوارەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتی و پەروەردە و هتد … پێشكەوتن بە خۆیەوە ببینێت ، بۆ دەتوانین بڵین ئاڕامی و ئاسایش بە كۆڵەكەی سەرەكی پێشكەوتنی هەر وڵاتێك هەژمار دەكرێت . بۆیە گەر تەماشای رەوشی ئەمنی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان بكەین لە ناوچەیە پر كێشە و ئاڵۆزەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ، ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كە بە هەوڵ و هێمەت و شەونەخونی و گیانبەخشی هێزەكانی ئاسایشی كوردستان و لە نێویاندا شەخسی رێزدار مەسروربارزانی سەرۆكی ححكومەتی كوردستان كە بەردەوام سات بە سات و بە هەوڵ و تێكۆشان توانیویانە كوردستان لە پیلانگێری نەیارانی كورد و ئەوانەی كە چاویان بە پێشكەوتن و ئارٍامی و خوشكوزەرانی خەڵكی وكوردستان هەڵنایەت بپارێزن .
لە ئێستادا دوژمنانی كوردستان چاویان بە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت بۆیە هەموو جۆرە پێلانێك بە مەبەستی دروستكردنی درز و ئاڵوزكردنی رەوشی تەنایی كوردستان بەكار دێنن بۆ ئەوەی بەڵكو بە خەیاڵی خاویان گەلی كورد لە ئامانجە راستەقینەكەیان كە مەبەست لە گەیشتن بەمافەرەواكانی و كوردستانێكی بەهێ.تر لە ژێر سایەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و دەزگە ئەمنییەكان، هەرێمی كوردستان بۆتە جێی بابەخ و سەرنجراكێشانی میدیاكانی جیهان و ئەو ئارامیی وسەقامگیرەیەش وایكردووە كە هەرێمی كوردستان بە پارێزراویی بهێڵێتەوە .
ئەگەر بە ووردی سەیری بارودۆخی ئاسایشی وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەكە ، بە تایبەت عێراق بكەین دەبینین كە رۆژانە بە هۆی ناجێگری ئەمنی و ناكۆكییە سیاسی و مەزهەبییە كان رۆژانە دەیان كەس بە هۆی كاری تەقینەوە و تیرۆریستیی دەبنە قوربانی ، كە زۆربەی ئە و هۆكارانە بۆ نەبوونی پلانی ئەمنی و متمانە نەبوون نێوانی هێزەكانی ئەمنی و خەڵك دەگەرێتەوە .
بۆیە لەو رووەوە هەرێمی كوردستان دەبێت دەستێكی ئەمینی لە پشتەوە هەموو ئەو سەقامگیرییە و ئارامییە وە بێت تا كۆ هەمووان بەخەیاڵێكی ئاسوودە و ئاسۆیەكی روون برٍوانییە ئایندەمان . مەسرور بارزانی ، وەك كەسایەتێكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەر و ئەولەویت و ئامانجی سەرەكی كارەكانی رەخساندنی كەش و هەوای برایانە و لەیەكتر نزیكردنەوەی دەزگە ئەمنییەكان و پەیوەندی لەگەڵ خەڵك بووە ، هەر ئەوەش وایكردووە كە ئەمرۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بە چاوكراوەیی و وریایی و هاوكار و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگە ئەمنییەكان ئەو ئارامی و سەقامگیرە لە هەرێمی كوردستان بخۆڵقێت .
لەلایەكی دیكەوە دڵنیابوونی بزنس مان و كۆمپانیا بیانیی و گەشتیارانی جیهان و هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان بە هەنگاوێكی سەركەوتوویی دیكەی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی كوردستان دەگەرێتەوە كە رێگەی دانانی بەرنامە و پلانی تۆكمەوە توانیویانە سەرنجی وڵاتانی جیهان بەرەو ئاراستەی هەرێمی كوردستان رابكێشێت ..هەروەها هەوڵە دیپلۆماسییەكانی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان ، چ لە سەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپا و جیهان ، بە تایبەت ئەم رووادوانەی ئەم دواییە و پاراستنی كوردستان لە هەرٍەشە وپیلان ومەترسییەكان پێگە ومتمانەی كوردستانی بەهێزتر كردووە