نیشتمان وخیانەتی نیشتمانی

نیشتمان وخیانەتی نیشتمانی

پێناسەی نیشتمان لەڕووی زمانەوانییەوە: ئەو شوێنی مرۆڤ و جێگای نیشتەجێ بوونیەتی وتراوە شوێنی مرۆڤ وبنکەیەتی خۆشەویستی ھەیە .
نیشتمانی خۆت: ئەو شوێنەیەکە تێیدا لەدایک بوویت یان ئەو نیشتمانەیە تێیدا پەروەردە بوویت.

پێناسەی ئێمە بۆ خیانەتی نیشتمانی تەنھا ھێنانی ھێز بۆ سەرخاک بێت ئەوا بێدەنگیش لەبەرامبەر ھێنانی ھێز فرۆشتنی خاک ھەر خیانەتە جوانترین درۆی ئەم بێدەنگیەش بەستنەوەیەتی بە سیاسەتی دەرەکی ئەمریکاو لەپێناو بەرژەوەندیێەکانی خۆیان.
ھەستی نیشتیمانپەروەری و نەتەوەویستی، نەک ھەر لای سەرانی ئەو حیزبانە نییە بەڵکو لە لای ئەندامەکانیشیان بێ شوێنەوارە، دەنا دەبوو لە ئاستێکدا بن لە کاتی تاوانی وادا بە سەرکردەکانیان بڵێن: "بووەستن! بەسە!".یەکێک لەھۆکارەکانی داڕمان ولەنێوچوونی زۆرینەی شۆڕش وڕاپەڕینەکانی کورد خیانەت وناپاکی بووە، ئەم دەردە کوشندەیە لەزۆربەی قوناغە مێژووییەکانی کوردستاندا دووبارەبۆتەوە، بۆتە خۆرەی شۆڕشەکان ئەگەر لەناویشی نەبردبن ئەوا لاوازی کردون، ئەنجامدەری تاوانی خیانەتی نیشتمانی کەسێک، یان کەسانێکن کە لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، کەسوکاریان، یان بۆ بەرژەوەندی گرووپ، یان پارتێکی سیاسی دەست لەگەڵ غەیری کورد تێکەڵ دەکەن لە رێگەی وەرگرتنی پارە، پۆست و پایە، سوودی عەینی، یان ھەرجۆرە بەرژەوەندییەکی تر لە ڕێگەی نانەوەی ئاژاوە، پشێوی، ھێنانی سوپا و لەشکری دەرەوەی ھەرێم بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی شارێک و تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ھەرێمی کوردستان یاخود کۆنتڕۆڵکردنی دەستەڵات لە ھەرێم بە پاڵپشتی دەرەکی،، خیانەت و خۆفرۆشی لە رۆحی تاکی کورد دایە بەگشتی، دەبێ لە بری شەڕی بێ مانا، کار بکەین کۆمەڵگەکەمان لەو نەخۆشییە رزگار بکەین! ڕێکنەخستن‌و کۆنتڕۆڵ نەکردنی خیانەت، ڕاستە دەرگا بۆ ڕوودانی جۆرەھا خیانەت ئەکاتەوە، بەڵام ڕوودانەکان مانای ئەوە نییە کە کردەکان ئاسایین‌و خیانەت نین! محاسەبە نەکردن‌و دەربازبوونی خائنەکان، نەدانیان بەدادگا نەبووی یاسای خیانەتکاران ھەمیشە دووبارەی دەکەنەوە.
لە ھۆشیاری خەڵکدا خیانەت ھەر خیانەتەو خائن ھەر خائنە، ئەگەرچی ھۆشیارییەکە سادەش بێ‌و تەیار نەبێت بە ھۆشیاری مۆدێرن، خیانەت دامان ئەڕزێنێ‌و لەناوەوە تووشی داخورانمان ئەکا، خیانەت لە ئەمنی قەومی‌و ئاشتی کۆمەڵایەتی‌و پێکەوەژیان ئەدا.

کەواتە، کاتێک کە گەلی کورد ھێشتا نە تەنیا خاوەنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی نییە، بەڵکو خاوەنی سەدان دوژمنی ڕەنگاوڕەنگە و ڕۆژ نییە بە پیلان زەبر لە نەتەوەی ئێمە نەوەشێنن، ڕێبەران و شۆڕشگێڕان ئەرکی خۆیان بە جێ ھێناوە و پێویستە خیانەتکارانیش بە ئەرکی خۆیان ھەستن و دەست لە خیانەت ھەڵگرن. ھەر کەسێک لە بەرانبەر کار و کردەوەی خۆیدا چەندین جار بەرپرسیارە. بەرپرسایەتی وەک تاک کە پەیوەندی بە چارەنووسی خۆیەوە ھەیە، بەرپرسیار لە بەرانبەر بنەماڵەکەی کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا بخوازین و نەخوازین کارەکانی تاک لە سەر حیسابی بنەماڵەش دادەنرێ بە باش یان خراپ، و بەرپرسایەتیی نەتەوەیی. ھیوام وایە کە ڕۆژێک بێت ھیچ منداڵێک و ھێچ بنەماڵەیەک لە بەر کار و کردەوەی کەس و کاری شەرمەزار و سەرشۆڕ نەبێ لە بەرانبەر نەتەوەکەیدا.
خیانەتە، جا بازرگانی بێ لەگەڵ داعشدا یا خاکفرۆشی بێ بە عارەب.. خیانەتە لە ڕابردووی خۆیان کە بە ھۆی خوێنی شەھیدانەوە نەختێ سوور دەچێتەوە. خیانەت لە میللەتەکەیان کە قوربانی نەماوە نەیدا... خیانەت لە باوکی خۆیان... خیانەت لە وەچە دوای وەچەی کورد تا ئەوانەی ھێشتا نەھاتوونەتە دنیاوە... کچانمان خزانە بەندیخانەوە و کوڕانمان لە خوێنی خۆیان گەوزان و باوکانمان حەسانەوەیان نەدی و خۆمان بە دەم چاوەڕوانی زیندوو بوونەوەی مردووەوە پیر و خەڕۆ بووین.
Top