جیاوازی نێوان ھونەری ئەتەکێت و پڕۆتوکۆل
October 18, 2020
وتار و بیروڕا
سادەترین پێناسەی ئەتەکێت بریتییە لە کۆمەڵێک یاسای مامەڵەکردن و ھەڵسوکەوت کە مرۆڤەکان کۆک دەبن لەسەر پەیڕەوکردنی و ڕێز لێگرتنی.
ئەتەکێت بە مانای ھونەری مامەڵە کردن و ڕەوشتی بەرز و شارستانیەتی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا دێت.
ھەر کۆمەڵگایەک بەپێی دابونەریت و کلتووری خۆیان مرۆڤەکان کۆک دەبن لەسەر کۆمەڵێک یاسا و شێوازی مامەڵەکردن لەنێوان خۆیاندا کە ژیان و پەیواندییەکانیان ڕێکدەخات، پابەندبوون و پەیڕەوکردنی ئەم یاسایانە دەبێتە شوناسی کەسەکە و گوزارشت لە شێوازی پەروەردەکردنی و بەرزی ئاستی ھۆشیاری و ڕەوشتی کەسەکە دەکات.
ئاستی ڕەوشتی ھەڵس و کەوت (اداب السلوک) و شێوازی پەیوەندییەکان بەرزدەبێتەوە بە بەرزبوونەوەی ئاستی شارستانیەتی کۆمەڵگاکان.
لەگەڵ گەشەکردنی کۆمەڵگاکان و خۆشگوزەرانی ئەتەکێت و ھەڵسوکەوتی مرۆڤەکان گەشەی کردوە و و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر ئاستێکی بەرزی بەخۆوە بیننیوە.
ھونەری پەیوەندی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا(ئەکێت) بۆتە بنەمایەک بۆ ڕیکخستنی پەیوەندییەکانی وڵاتان، بەمەش دەکرێ بڵێین زانست و ھونەری ئەتەکێت بنەمای زانست و ھونەری پڕۆتۆکۆڵە.
زاراوەی ئەتەکێت زاراوەیەکی فەرەنسییە لە سەرەتای سەدەی حەڤدەھەم سەریھەڵداوە، لەسەر داوای پادشا فیلیپ لیبوون بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی و چاوپیکەوتنەکان وئاھەنگە فەرمییەکانی کە ساز دەکران بۆ سەرۆکی وڵاتان لە کۆشکەکەی خۆی.
زانست و ھونەری ئەتەکێت ھەموو بوارەکانی ژیانی گرتۆتەوە و یاسای بۆ داناوە و مرۆڤەکان فێردەکات چۆن ھەڵس و کەوت بکەن لە بۆنە جیاجیاکان، بۆ نموونە لەم کاتانە( نان خواردن و شێوازی دانیشن لەسەر مێزی نان خوارن، شێوازی دانیشتن و قسەکردن لە میوانداری یان لە کۆبوونەوە وئاھەنگ و نانخواردنە فەرمییەکاندا، سلاو کردن لە کەسێک بۆ یەکەن جار بیبینیت، ھونەری قسەکردن، ھەلسوکەوت لە ئاھەنگ یان لە سەرکاردا، ھونەری گوێگرتن، ھونەری زمانی جەستە، شێوازی لەبەر کردی جلوبەرگ لە بۆنە جیاجیاکاندا، ....)
لێرەدا باس لە ئادابی سڵاو کردن و یەکترناسین لە ئاھەنگێکدا چۆن دەبێت.
ھەرکاتێک سڵاوت لە کەسێک کرد خۆتی پێبناسێنە و ناوی خۆتی بە شیوازێکی ڕوون و دەنگێکی نەرم پێبڵێ. کەسی تەمەن بچووکتر خۆی بە کەسی بەتەمەنتر دەناسینێت و پیاو دەستپێشخەری دەکات خۆی بە ژن دەناسێنیت و سەرەتا سڵاو و تەوقە لەگەڵ ژنەکان دەکات دواتر پیاوەکان، لەکاتی سلاوکردن ئەگەر ژنەکە دانیشت بوو ھەڵناستەوە بۆ تەوقەکردن لەگەڵ پیاو بەڵکو بەدانیشتەوە تەوقە دەکات، بەڵام پیاوەکان ھەڵدەستنەوە بۆ شەوەی تەوقە لەگەڵ پیاو بکەن.
شێوازی تەوقەکردن نە زۆر بە تووندی بێت و نە زۆر بە خاوی بەڵکو مامناوەندی بێت، کە زۆر بە تووندی تەوقەبکەیت مانای زاڵ بوون و کۆنتڕۆڵ دەبەخشێ و زۆر بەخاوێش بێ بڕوایی و دوودڵی کەسەکە نیشان دەدات.
پڕۆتۆکۆل زاراوەیەکی لاتینیە، زانست و ھونەری پڕۆتۆکۆل بریتیە لە کۆمەڵیک یٔامادەکاری و ریکخستنی پەیوەندیەکان لەنێوان ولاتاندا، پەیڕەوکردنی چەندین یاسای ھەڵس وکەوت و مامەڵەکردن و پابەندبوون بەم داب و نەریت ویٔەو عورفانەی وڵاتان لەسەری کۆک بوونە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیەکانیان لە کاتی بۆنە فەرمیەکان و پێشوازی کردن و کۆبونەوە و یٔاھەنگەکان و سەردانەکانیاندا. ھەر کەم تەرخەمیەک یان ھەڵەیەک لەم یاسایانەی کە وڵاتان لەسەری ڕیک کەوتوون وەک بێڕێزی ھەژماردەکرێت بەرامبەر بە وڵات و کەسی بانگێشت کراوە، دوورنییە ببێتە ھۆی دروست بوونی کێشە لەنێوان دوو وڵاتەکە.
لە پڕۆتۆکۆلی وتار و قسەکردن لە کاتی سەرۆکێک یا ھەر کەساییەتیەکی سیاسی سەردانی ولاتێکی تر دەکات بەم شێوەیە دەبێت:
سەرەتا کەسی میواندار دەست بە وتار خوێندەوە دەکات و بە چەند وشەیەک بەخێرھاتن و خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە ھاتنی کەسی میوان و دواتر باس لە ھۆکاری سەردانی کەسی میوان و بابەتی ڕۆژ دەکات، دواتر بەھەمان شێواە کەسی میوان بە چەند وشەیەک سوپاسی میواندار دەکات و بێرو وبۆچونی لەسەر سەردانەکەی و بابەتە گرنگەکانی ڕۆژ دەڵێت. وتارەکان کورت و پوخت ومانادار دەبن.
لە کاتی یٔاھەنگ و بوونی زۆری کەسانی سیاسی لە ھەمان شیوێندا، ھیچ کامیان بۆیان نییە لە خۆیانەوە وتار پێشکەش بکەن بە بێ ڕەزامەندی کەسی یان ولاتی میواندار، وا ڕێکھاتووە لەم یٔاھەنگانەدا وتاری کۆتایی بۆ یٔەو کەسەی بەتەمەنترە لە یٔاھەنگەکە دەبێت.
زۆر گرنگ و ھەستیارە لە کاتی کەسێک وتار دەخوێنتەوە نابی ھیچ کەس یٔاھەنگەکە یان کۆبونەوەکە بجێبھێلێت، تەنھا لەکاتی پێشاندانی ناڕازی بوون ھۆڵەکە چێدەھێلێت.
زانستی یٔەتەکێت و پڕۆتۆکۆڵ دوو زانستن گرنگی زۆریان ھەیە و بنەمایەکن بۆ پتەوکردن و ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی کەسیەتی و دەولی و نیودەلەتیدا، ڕۆڵیان ھەیە لە گەشەکردن وبەروپێشچوون و کرانەوەی کۆمەڵگا بەڕووی نەتەواکانی تر و ڕێکخستینی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکاندا.
زانستی و ھونەری پڕۆتۆکۆڵ زانستێکی تازەیە لە ھەرێمی کوردستان، ھەوڵ ھەیە بۆ بە یٔاشنابوو لەگەڵی، لەبەرامبەردا ھونەری یٔەتەکێت لە شوێنی خۆی چەقیوە لە ھەندێ بواردا بەرەو دواوە ڕۆیشتوە، لە جیاتی ئەوەی گرنگی پێبدرێت و گەشەبکات و بەرەو پێشچوون بەخۆیەوە ببینێت.