مەسرور بارزانی .. دەوڵەتمەدارێکی گەنج و لێھاتوو

مەسرور بارزانی .. دەوڵەتمەدارێکی گەنج و  لێھاتوو

ھەرێمی کوردستان لەناو سەرجەم چین و توێژەکانی تر زۆرترینی گەنجە، واتا بەپێی پێوەرە دیمۆگرافیەکان بێت توێژی گەنجان زۆرترین ڕێژەی کۆمەڵگەی کوردی پێک دەھێنن.
خستنەگەڕی ھزرو بیری نوێی گەنج پەیوەستە بەچۆنیەتی حوکمڕانی لەوڵاتانی پێشکەوتووداو سەرمایەیەکی لەبن نەھاتووە،کەدەتوانرێ سوودی تەواو لەزاناییان وەربگیرێت.
گەنجەکان گەورەترین بەرەن لە مێژوو دا و بەئاسایی زۆرینەی حەشیمەت لە وڵاتانێک کە ناکۆکی چەکدارانەیان تێدا ھەیە و یان بەرەو ڕووی ئالۆزی وبشوێن، لە گەنجەکان پێکھاتووە ھەر بۆیە بەسەرنج لە پێداویستییەکان وئارمانەکانیی گەنجەکان لە بواری ئاشتی و ئاسایش، ڕۆڵی ئەوان لەپرۆسەی چاکسازی ونەھێشتنی گەندەڵێ ھێزێکی نەبڕاوەدەببێت.
زەروریەتی ھێنانە پێشی سەرکردەی گەنج و خوێنی تازە و ھاتنە ئارای تەباییەکی ئومێدبەخشانە لەناوحکومەتدا ھەنگاونان بەرەوئایندەیەکی گەش،
بێگومان ھەموولەدایک بوونێک سەرکردەیی نییە، بەڵام دەکرێ ھەموو سەرکردەیەک لە لەدایک بوونیەوە، گەنج بەھێزترین ھێزی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬رەوتی‮ ‬کۆمەڵگە و چەقبەستوو و سووتەمەنی‮ ‬گشت شۆرش و راپەڕین و گۆڕانکاری‮ ‬گەورەیە،قەیران و تەنگژە و شەڕ، باشترین ھەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەن بۆسەرکردەیەکی گەنج. ئەو سەرۆکەی بتوانێت لە ناو گێژاوی قەیران و تەنگژە و شەڕدا بەھەر شێوازێک دەرگای ئومێد و ئایندەیەکی گەش بە رووی گەل و نەتەوەکەیدا بکاتەوە، رۆشنبیران و نووسەران لە چوارچێوەی مەعریفەیەکی کۆمەڵایەتی وسیاسی نازناوی سەرکردەی بوێرو گەنجێ دڵسۆزوخەم خۆری پێدەبەخشن کەڕێزدارمسروربارزانی یەکێکەلەوقارەمانانەی سەدەی نوێ کەھەمیشە بەرگریکاربوەلەمافی ڕەوای خەڵک ،خودی کەسایەتی سەرکردە و ئەدگار و خەسلەتەکانیش ڕۆڵێکی گەورە و گرنگ دەگێڕن لە پڕۆسەیلەسەرخۆ خۆنەویست بێت .سەرکردە مەزنەکان لە کاتێکی چارەنووس سازدا بڕیار دەدەن، بەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیران و تەنگژە و تەحەددییانە بکەن کە رووبەڕووی نەتەوە بۆتەوە و ئایندەی خستۆتە مەترسییەوە، شێوازێک ھەڵدەبژێرن بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن و چارەسەرکردنی تەنگژە و قەیرانەکان، رووبەڕووی کۆمەڵێک رەخنەی توندی نەیار، یان ئەوانە دەبنەوە، کە خۆیان وەک سیاسەتمەدار بە رکابەری سەرکردەکان دەزان ،گەورەترین تۆماری مێژووی پەڕلەمانی کوردستان کۆتادانیشتن بووکەسەرۆک وەزیران توانی نزیکەی (٤٠٠)چوارسەدپرسیاری ئەندام پەڕلەمانەکان بداتەوەو کاتێک سەرکردە بڕیارێکی چارەنووس ساز بۆ ئایندەی نەتەوە دەدات، ئەو بڕیارە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی نەتەوە، حکومڕانی دەخاتەبەردەم ویژدانی گەل، لەم حاڵەتەدائۆپۆزسیۆن وھەندێک لەحزبەسیاسیەکان بەرژەوەندی حزبییان، یان کارتی ھەڵبژاردنیان دەکەوێتە مەترسییەوەو ڕووی ڕاستەقینەی دەمامکەکانیان دەردەکەوێت چەواشەکاری وخیانەتکردنیان لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان لەق دەبێت، ناچارن پەردەپۆشی ڕووداو لابەڕێ بردنی ھاوڵاتیان بکەن لەسەرەتای دروست بوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم بەردەوام لەھەوڵدان بۆپێش کەوتن وخۆشگوزەرانی ھاوڵاتیانی کوردستان لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان
گەنجی سەرکردە گەورەترین وزەی کۆمەڵگە لە خۆیدا کۆکردۆتەوە. ھەروەھا چینی گەنج چینێکن خاوەن توانای گۆڕانکارین، چونکە سەرماییەی وڵات لەپشت ئەم چینەوەیە. ئەو وڵاتەی کە توانای پێش کەوتن و بەرەوپێش چوونی تەواوی ھەیە ھێزی خۆی لەسەر ئەو وزەییەی بونیاد دەنێت کە گەنجن، ئەمەش بۆ بوونی ئەو توانایە دەگەڕێتەوە کە لەپشت گەنجەوەن.
Top