پەروەردە و سیستەمی پەروەردەیی

پەروەردە و سیستەمی پەروەردەیی

پەروەردە پرۆسەیەکی دێرین و فرەڕەھەندە ‌و، سیستەمێکی گشتگیر و فراوان و بەردەوامە ‌و، کارێکی مەودادوور و ئاڵۆز ‌و بەیەکداچووە؛ دوورە لە ھەر ھەڵسەنگاندن و تێڕوانینێکی سادە و سەرپێیانە. پەروەردە یەکێکە لە میکانیزمەکانی مانەوە و بەردەوامیی کەلتوور و زانیاری و شارستانییەت، لە ڕێگەی گواستنەوەی کۆی فیکر ‌و مەعریفە و کەلتوور بۆ نەوەی داھاتوو.
پەروەردە کلیلی دەستپێکی ژیان و بەردەوامیی گوزەران و ژیاری مرۆڤایەتییە. پەروەردە بۆتە زانستێکی سەربەخۆ ‌و، لە ئێستادا بە پێوەری ژیار و ئاستی گەشە و پێشکەوتنی گەلانیش دادەنرێت. ھیچ نەتەوەیەک یان کۆمەڵگەیەک ناتوانێت لەگەڵ کاروانی شارستانیی جیھان ڕەوت بکات و درێژە بە مانەوەی خۆی بدات، ئەگەر خاوەنی پەروەردەیەکی تۆکمە ‌و پێشکەوتوو ‌و دیموکراتییانە نەبێت.
"بان کی مۆن"( ئەڵێت زۆرجارپرسیارم لێ کراوەدەربارەی ئەو گۆڕانکارییەگەورەیەی لەوڵاتەکەمدا ڕوویداوە لەدۆخی خراپی وھەژارییەوە خۆشگوزەرانی دەڵێت: منیش بەبێ دوودڵی وتومە کلیلی گۆڕانکاریە پەروەردەیە).

پێناسەی پەروەردەو فێرکردن:
پەروەردە و فێرکردن بە کردەوە یان پرۆسەیەک دەگوترێت کە لەو رێگەیەوە، زانست، لێزانی، لێھاتوویی و چۆنییەتی ھەڵسوکەوت یان ئاکاری شیاو فێری تاک دەکات.
رۆسۆ لە کتێبەکیدا (پەیمانی کۆمەڵایەتی)دا دەڵێ: سروشت مرۆڤی بە چاک خوڵقاندووە، کەچی کۆمەڵگا خراپی بارھێناوە، سروشت مرۆڤی سەربەست خوڵقاندووە، بەڵام کۆمەڵگا کۆیلەی لێ دروستکردووە، سروشت مرۆڤی بەختەوەر خوڵقاندووە، کەچی کۆمەڵگا ئەوی چارەڕەش کردووە. ئەو پێی وایە ژیاندنەوە نوێکردنەوەی تاک و کۆمەڵگا بەدوو شێواز دەکرێت، نوێ کردنەوەی تاک و نوێکردنەوەی کۆمەڵگا. ئێمە لێرەدا زیاتر مەبەستمان نوێکردنەوەی تاکە، لە ھەنگاوی یەکەم دا بە پەروەرد و راھێنان دەکرێ. ئێستا کە سروشت باش و کۆمەڵگە خراپە، دەبێ سروشت بژێنیتەوە کۆمەڵگا بڕەتێندرێ و بخرێتە لاوە شلکە نەمان لەکارتێکەرییەکانی بپارێزرێ. سروشت مرۆڤی، کێوی بار ھێناوە، کەوابوو دەبێ ھەوڵ بدەین قوتابییەکەمان وەک بونەوەرێکی کێوی راھێنرێ واتە جەستەی بەھێز بکەین و پێنج ھەستەکەی بەھێزتر بکەین. وارسکەی پەروەردە بکەین بۆ ئەوەی وزەی ھرزین لە زنجیری ھەست و کەفوکوڵ رزگاری بێ. پەلە نەکەین ھەتا ھێزی ئاوەز بۆ خۆی سەریھەڵ بدا. واتا خوازیاری ئەوە نەبین کە بەر لە کاری خۆی دەرکەوێ. جسناتی مرۆڤ بەپێی پێویست و ئاتاج پەروەردە کراوە. ئێمەش دەبێ کارێکی وا بکەین منداڵ ھەست بەنیاز بکا. ھەروەھا دەبێ ئامرازی ئەزموون و تاقیکردنەوە لەبەردەستی بنێین.
ئەفلاتوون پێی وایە پەروەردە بریتییە لە بەخشین بۆ جەستە و دەروون، کە ھەموو جوانی و تەواوکەرییەک لەخۆ دەگرێت.
"جون دوی" پێی وایە پەروەردە بریتییە لە ژیان، پرۆسەی گونجاندنە لەنێوان تاک و ژینگەدا.
.چەمکەکانی پەروەردە و فێرکردن و پراکتیزە کردنی پرەنسیپەکانی تایبەت بەم زانستە لەم سەردەمەدا لە ھێنانە کایەی گۆرانکاریە ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا زیاتر لە جاران بوونەتە جێی سەرنج و تێبینی و تیڕامان و گرینگی پێدانەوە.لەم چەرخەدا، پەروەردە و فێربوونی مۆدێرن ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە ھۆشیاری و پێگەیشتوویی سیاسیەوە ودەروازەو کلیلی نۆێبوونەوەو گەشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریە. زۆربەی گەلانی ئەو وڵاتانەی بە وڵاتانی گەشە سەندوو ھەژمار دەکرێن، خوازیاری گەیشتنن بە پێشکەوتنە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییە ھاوچەرخەکان بە مەبەستی زامن کردنی ئاییندەیەکی گەش بۆ وڵات و نەوەکانیان و بەردەوام لە ھەڵپەی بەدەست خستنی تازەترین ئامێرو ئامرازەکانی پێشکەوتن و تێکنۆلۆژیدان. پێویستە ھەموومان ھاوکاری وەزارەتی پەروەردەو کەرتەکانی پەروەردەیی بین بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی ھەنگاوی باش بنێت، بۆپێشکەتن و شارەستانییەت و مەدەنی بوون بچێت پێویستە سەرجەم کێشەکانی قوتابیان و مامۆستایان و پرۆسەی پەروەردە و خوێندن چارەسەربکات .ئەم سیستەمە بە ئاراستەیەک بەرێت قوتابی بە عەشقەوە بەرەو قۆناغەکانی فێربوونی زانست و زانیاری بچێت .بە عەشقەوە پاش بە دەستھێنانی بڕوانامەی زانکۆیی و پەیمانگایی و دکتۆرایی بەرەو خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەی بچێت نەک پاش بەدەستھێنانی ئەم بڕوانامانە بێ ئومێدی و ڕەشبینی باڵ بکێشێت بەسەر ھزرو بیرکردنەوەکانی تاکی کوردا. لەم سەردەمەی جیھانگەرایی و شۆڕشی زانیارییەکان چەرخی تەکنەلۆجیادا.پێویستە ئەقڵی کۆن لە کوردستان ئەمە قبوڵ بکات و گەنجانە بیربکەنەوە و خۆیان بگونجێنن و تەحەمولی رەوشەکە بکەن.دەرگا بۆ گۆرانکاری باشتر نوێتر بکەنەوە یاخود بەھیچ شێوەیەک ڕێگرنەبن لە تازەگەری ئەمەش بەندە بە چەسپاندنی ماف و ئازادی بۆ سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان
Top