ڕیفراندۆم و ڕۆژە مێژووییەکەی سەرۆک بارزانی

ڕیفراندۆم و ڕۆژە مێژووییەکەی سەرۆک بارزانی

موفتی پێنجوێنی دەڵێت:
کوردە خەو تاکەی دەسا دەستی من و دامانتە
وەختی ھۆشیاریتە خەو زنجیری ئەژنۆو ڕانتە
دوژمنت دایم خەریکی موڵک و ماڵ و گیانتە
حەیفە تۆ فکرو خەیاڵی گەردش و سەیرانتە
ڕۆژی تێکۆشین و ھەوڵ و کاتی ھەڵسوڕانتە.

یەکێک لەپرسە سەرەکییەکانی فەلسەفەی پۆستمۆدرێن دیاردەی ڕووداوە، رووداو ساتەوختی وەرچەرخانە لەئاستی ئاگایی و واقیعدا.
مێژوو سەلماندوویەتی کە پێویستە کاروانی سەربەخۆیی بە قۆناخی گەشەکردندا تێپەڕێت. لە ھەر قۆناخێکدا دەرفەت و ھەڕەشەی نوێ دێنە ئاراوە و لە ھەریەکەشیاندا بەرژەوەندی وڵات وادەخوازێ کە ھەمیشە بیر لە چۆنێتی پاراستنی دەستکەوتەکان و کەمکردنەوەی مەترسیە چارەنوسسازەکان بکرێتەوە.
بیرمان بێت کە ھەموو وڵاتانی دونیا ھەر لەسەر دەستی کۆمەڵێک کەس دروستبوون کە سیفەتی (سەرکردە یان پیاوی ئاینی یاخود پاشایان) ھەڵگرتبوو، لە کوردستانیش ھەنگاونانێکی وا چارەنووسساز ھەر دەبێت سەرەتا لە سەر دەستی سەرکردەیەکی بوێروقارەمان درووست بێ ،دوای نزیکەی سەد ساڵ زیاترلە لکاندنی باشووری کوردستان "بێ ویستی خەڵکەکەی" بە وڵاتی عێڕاق، دابەش بونی گەلی کورد بۆ ھەر چوار پارچە ناڕازیبون و شۆڕشی یەک لە دوای یەکی لێکەوتەوە، بەھۆی خوێنی شەھیدان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، دەرفەتێکی زێڕین لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ھاتبۆیە پێش بۆئەنجامدانی گشتپرسی .
بۆ ئەوەی دەستکەوتە مێژوویییەکانی کورد لەپێناو دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆ بەفیڕۆ نەچێت بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، بڕیارێکی مێژوویی گرنگ و بوێرانە بوو،ڕیفراندۆم وەرگرتنی ڕای خەڵکی کوردستانە بۆدروست کردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان پرسێکی سیاسی ویاساییە خەونی لەمێژینەی ئەم میللەتەیە، ئاخر گەر ھەر میللەتێکی ژێردەستەی وەک وکورد کە قوربانی نەماوە نەیدات بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاربوونی بەجیاوازی بیروبۆچوونە سیاسییەکانەوە ھەمووان خەبات بکەن بۆدەرکەوتنی خۆری سەربەخۆی نیشتمانم ھێشتان نەمان توانیوەخۆمان لەوگرێێ دەرونیانەڕزگاربکەین کەبەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی وپۆست وکورسی بۆی دروست کردوین
ڕیفراندۆم چییە و لەکوێوە سەریھەڵداوە؟
ڕیفرانـدۆم (‪Referendum‬)، لە بنەڕەتدا وشەیەکی لاتینییە ‌و، دواتر لە ناوەندە دیپلۆماسییەکاندا لە لایەن فەڕەنسی ‌و ئەمریکی ‌و سویسرییەکانەوە زیاتر گرنگیی پێ درا ‌و بەکار ھات. لێرەدا گرنگە بە شێوەیەکی زانستی ‌و ئەکادیمی، چەمکی ڕیفرانـدۆم بناسێنین ‌و بیناسین، چونکە بەداخەوە لەم ڕ‌وژگارەدا چەمک ‌و زارەوەکان بە جۆرێک شێوێنراون ‌و ھەر لایەنێک بە شێوازێک تەفسیر ‌و ڕاڤەی دەکات، کە ھاووڵاتیان ناتوانن بەئاسانی پێناسەی زانستیی چەمکەکان بدۆزنەوە.
بۆیە، دەکرێت بڵێین ڕیفرانـدۆم لە دیدە زانستییەکەیەوە مەبەست لێی، پرۆسەیەکی یاسایی- سیاسییە بۆ وەرگرتنی ڕای ھاونیشتمانیان لەسەر پرسێکی دیاریکراو، کە پەیوەندیی بە دیاریکردنی چارەنووسیانەوە ھەیە ‌و بە شێوەیەکی دیموکراتی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێت. بە واتایەکی دیکە، ڕیفرانـدۆم مەبەست لێی دەنگدانێکی گشتییە، کە تێیدا گەل بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕای خۆی سەبارەت بە پرس ‌و بابەتێکی گرنگ دەردەبڕێت. لەم پرۆسەیەدا بژاردەکانی بەردەم ھاونیشتمانیان دیاریکراون و، ھەندێ جار تەنیا دوو بژاردەی وەک "بەڵێ" و "نەخێر"، لەم پرۆسەیەدا دەخرێتە بەردەستیان.
مێژووی بەکارھێنان ‌و ئەنجامدانی ڕیفرانـدۆم:
بەکارھێنانی چەمکی ڕیفرانـدۆم لە مێژووی ھاوچەرخدا، دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی فەڕەنسیی ساڵی ١٧٨٩ و، لە ڕووی جێبەجێکردنەوە دەگەڕێتەوە بو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؛ کاتێک بۆ بڕیاردان لەسەر یەکەم دەستووری وڵاتەکەیەکان لە تەمووزی ١٧٧٦ ڕیفرانـدۆمیان کرد. مێژووی ئەنجامدانی ڕیفرانـدۆم بە مەبەستی بەدەستھێانی سەربەخۆیی، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٤٦، کە تیایدا "لیبریا" سەربەخۆییی خۆی لەژێر کۆڵۆنیاڵیی ئەمریکی بەدەست ھێنا. مێژووی چەسپاندنی ئەم چەمکەیش لە دەستووردا، دەگەڕێتەوە بو دەستووری سویسرا لە ئەیلوولی ١٨٤٨، ھەروەھا مێژووی بەکارھێنانی زاراوەی ڕیفرانـدۆم لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتی،‌ دەگەڕێتەوە بۆ دەرچوونی بڕیاری ژمارە ١٥١٤ لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٠ی کۆمەڵەی گشتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، کە تایبەت بوو بە پێدانی سەربەخۆیی ‌و دیاریکردنی مافی چارەنووس بۆ نەتەوە ‌و گەلانی ژێردەستە ‌و داگیرکراو، کە بە بڕیاری "پاکتاوکردنی کۆلۆنیالیزم" ‪(Decolonization)‬ ناسراوە. بەم جۆرە، دەبینین ڕیفرانـدۆم لە ڕێگەی ئەم بڕیارەوە بەرگێکی یاساییی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەبەردا کرا؛ کاتێک دەرفەت بە نەتەوە داگیرکراوەکان درا لە ڕێگەی ڕیفرانـدۆمەوە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.گەلی کوردیش وەک ھەموونەتەوەکانی تری جیھان مافی سەربەخۆیی ئازادی ھەیە لەچوارچێوەی دەوڵەتی سەربەخۆیی بۆ ڕێگەگرتنە لە دووبارەبوونەوەی نەھامەتی و کارەساتەکان.گەلی کوردستان پێش بکەوێت و ببێتە بەشێک لە کاروانی مرۆڤایەتی.
ڕیفراندۆم شۆڕشێکی دیکەی مەدەنی و دیموکراسی و مەشروعێکی ڕەوا بوو ،ئامانج لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پراکتیزە بوونی ئیرادەو بەدەستھێنانی خواستی سەربەخۆی سیاسی و بەدیھێنانی خەونی سەد ساڵەی کوردکە
کەرکوکی دڵی کوردستان ھاوڵاتیانی تری کوردستان بەڕێژەی ٪٩٢،٧ ی دەنگی بەبەڵێ بۆسەربەخۆیی وئازادی ودیمکڕاسی دا بەوھیوای ھەنگاولەدواساتەمێژوویەکان بەرەوئاسۆیەکی ڕوونتربنرێ ئەگەر چی ئەنجامی رێفراندۆم بووە ھۆکاری کاردانەوەیەکی زۆر خێرا لەلایەن دەوڵەتی عێراق و دەوڵەتانی دەوروبەرو چەندین سزای گەورەیان بەسەر کوردستان سەپاندو سەرجەم خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بەڕووی کوردستاندا داخراو کوردوستان توشی نەھامەتیەک بوو،لەم کاتەدا گرنگ بوو کورد دەست بە دەستکەوتەکانییەوە بگرێت، گەش بینی تاکی کوردلایەنەسیاسیەکانی کوردستان بەرپرسیارن لەپاراستنی خاک وگەل پێویستە مێژوو دووبارە نەبێتەوە دوژمنان دەرفەت بھێنن بۆتێکدانی ڕیزەکانی ناوخۆی پارتە سیاسییەکان لەھەرێمی کوردستان ھەریەکەمان لەئاست پێگەوخامەی مێژوویمان بەرپرسیارین بۆ دابینکردنی نیشتمانێکی سەربەخۆ بۆ نەوەی داھاتوومان







Top