نێچیرڤان بارزانی.. ئایە فەتوایەکەی پێچەوانەی تەقوایەکەی نەبو لە دوایین لیدوانی لە بەغدا ؟!!

نێچیرڤان بارزانی.. ئایە فەتوایەکەی پێچەوانەی تەقوایەکەی نەبو لە دوایین لیدوانی لە بەغدا ؟!!

لیدوانەکەی سەرۆکی ھەرێم نیچیرڤان بارزانی لەمیانی کونگرەی رۆژنامەوانی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق کازمی گاردانەوەی زۆر لێکەوتەوە. ئەوەی دەمەوی لەم وتارە تیشک بخمە سەر وەلامی ئەم پسیارەیە. ئایە راستە نیچیرڤان بارزانی شانازی بە عیراق بوونی خوی دەکات؟ بێ گومان ھەر کەسێک جەنابیان نەناسێت لەوانەی بلێت بەلی. بەڵام ھەر کەسێک جەنابیان بناسێت بە بێ دوو دڵی دەڵیت نەخیر.
بەمەش نێچیرڤان بارزانی پێچەوانەی فەتوایەکەی خوی کرد, کە زۆر روون و ئاشکرایە لە کارەکانیدا. وەک سەرکردایەتی کردنی پارتەکەی بو رێفراندومی ٢٥ی ئەیلولی سالی ٢٠١٧, سەرکردایەتی کردنی بەرێزیان بو بریاردان لە سەربەخوی ئابوری ھەرێمی کوردستان و فروشتنی نەوت بەبیێ رەزامەندی بەغدا و رەتکردنی بەرێزیان بو پوستە بالاکان لەبەغدا. ئەو ھەموو کارانە بەروونی پێمان دەلێن کە بەرێزیان پێچەوانەی فەتوایەکەی خوویان کرد لەو لێدوانەدا. لێرە پرسیارێک دێتە کایەوە. ئەگەر ئەمە راستە, بو بەرێزییان لێدوانێکی بەم شێوە دەدات لە کونگرەیەکی روژنامەوانی؟ چون ئەمە شی دەکەیەوە؟
یەکەم پێویستە پێناسەی سیاسەت بکەین و سیاسەتمەدار چێە؟ سیاسەت بە سادەترین پێناسە ئەوەیە: ھونەری بەرێوەبردنی دەولەتە, یان ئەو ھونەریە کە دەتوانی بکرێت (فن الممکنات), وەرییالیستەکان پێناسەدەکەن کە سیاسەت ھونەرێکە دیراسەتی واقعی سیاسی دەکات وە دەگورێت بەشێوەیەکی بابەتیانەی. سەبارەت بە سیاسی سەرکەوتو چێە؟ بەپێی شارەزایان لە بواری زانستی سیاسی, سیاسەتمەداری سەرکەوتو ئەوەیە کە کار لە سەر خالەکانی ھاوبەش دەکات لەگەڵ لایەنی بەرامبەر و کار دەکات بو پەرپێدانی ئم خالە ھاوبەشانە تاکو بەکاریان بێنیت بو خزمەت کردنی بەرژەوەندیەکانی وەلاتەکەی, لەھەمان کات خوی دوور دەخات لە خالە ناکوکەکان لەگەل لایەنی بەرامبەر تاکو زیان بە بەرژەوندی وەلاتی خوی نەدات. و بەبێتە ھوکارێک بو لاواز بونی پەیوەندییەکان.
لەو پێناسانەدا بومان دەردەکەوێت کە سیاسەت ھونەری مامەڵەکردنە لەگەڵ واقع کە زور جار لەسەری دەسەپێندرێت لە لایەن ھەڵو مەرجی سیاسی یان نێودەولەتی, بویە سیاسی سەرکەوتوو ئەوەیە کە ھەڵسوکەوت لەگەڵ واقعی سیاسی بکات بەپێ ئەو دەرھاوێشتانەی کە لە ناو واقعدا ھەن, نەک بە نەرچسی مامەڵەبکات وەک میسالیەکان. ئەگەر ئێمە تەماشەی ھەڵو مەرجی ھەرێمی و نێودەولەتی بکەین بە ھیچ شێوەێک لە بەرژەوەندی ھەرێم دا نیە بەتایبەتیش لە دوای ١٦ی ئوکتوبەر و دابەزینی بەھای نەوت و فایروسی کورونا. بویە پێیویستە ئیمە وەکو کورد لەو ھەڵومەرجەدا بەشێک بین لە عیراق و ھەلسوکەوتمان لە سەر ئەو بنەمایەبێت چونکە نا مەنتقیە تو ئەو ھەموو واقعە پشت گوێ بخەی وە مەلەوانی دژی رەوت بکەیت.
بویە کاتی سەرۆکی ھەرێم ئەم لێدوانەی دا ویستی نامەیک بو عیراقیەکان و کەسانی دیاری عیراق بنێرت- ئەوانەی کە ھیچ ئیش و کارییان نیە بە شەوە رۆژ لە سەر کەنالە ئاسمانیەکان تەنھا ئەمە بڵین کە کورد خو بەعیراقی دانانێت بە داخەوە لەناو ئەواندا کوردی خوشمان ھەن, بو ئەوەی شەقامی عیراقی لەدژی کورد بجولێنن- کە ئەوە دوورە لە راستی, ھا... ئەوە نیە من پێتان دەڵیم کورد شانازی بە عیراق بوونی خویەوە دەکات. بێ کومان ئەم جورە لێدوانانە زور لەو دەمانە ڵال دەکات و زور لە سیاسەتمەدارانی عیراقی وکوردی خومان لە بەغدا پێیان ناخوشە. بەبوچونی من ئەو لێدوانە لێدانێکی بەھێز بو لە دژییان چونکە خزمەتی بوچونییان ناکات, و زور پێ نارحەت بوون. بویە لێداونێکی حەکیمانەبوو لە ھەڵومەرجی ئیستا کە ھەرێم تێدەپەرێت.
لێرە و لەوێ ھەندێک ھەن دلێن بو ئەم بو نێچیرڤان بارزانی حەلالە بەلام بۆ ئەوانی تر حەرامە؟ ئایە ئەوە کیشان نیە بە دوو پێوەر؟ بەبێ دوودڵی دەڵێم نەخێر؟ بوچی؟ چونکە جیاوازیەیکی زور ھەیە لە نێوان سەرۆکی ھەرێم, کە لێدوانەکانی بەھەند وەردەگیرین و دەبێت لە چوارچێوەی دوبلوماسیدا بێت وە لە بەرژەوەندی ھەرێم بن, بو ئەوەی ببن بە ھاندەرێک و رێکە خوشکەرێک بو پتەو کردنی پەیوەندی لە نێوان بەغدا و ھەولێر, وە لە نێوان کەسێکی تر کە بە ئارەزوی خۆی دێتە سەر کەنالە ئاسمانیەکان و دوا دەکات کە ھەرێم ببێتە بەشێک لە عیراق و قەوارەی ھەرێم ھەڵبوەشێندرێتەوە, بو بەدیھێنانی جەند دەسکەوتێکی حزبی یان شەخسی.
Top