لەساڵیادی دامەراندنی پارتیدا، تێڕوانینی سەرکردایەتی پارتی بۆ پرسی ئافرەت

لەساڵیادی دامەراندنی پارتیدا، تێڕوانینی سەرکردایەتی پارتی بۆ پرسی ئافرەت

پارتە سیاسییەکان نوێنەر و لەخۆگری خواست و ویستی کۆمەڵگەکانیان دەکەن بەبێ ھیچ جۆرە جیاوازییەک، پارتە سیاسیەکان سیمای مەدەنی کۆمەڵگە و پێکھێنەری سیستەمە سیاسییە دیموکراسەکانن، لە پاڵ تایبەتمەندییەکانی دامەزراوەی و ڕێکخراوبوون، بنەمای فیکری و ڕێباز و ڕێچکەی دیاریکراو، بەخۆداچوونەوە و نوێبوونەوە، خاڵێکی گرنگ و بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسیبونی ھەر پارتێکی سیاسی و فاکتەرێکی ھەرە بەھێزی فراوانکردنی پێگە جەماوەرییەکەی؛ بەشداریکردنی ئافرەتە لە پێکھاتەی پارتی سیاسی و ھێنانی ئەندامی ئافرەت و ڕەنگدانەوەی خواست و ویستی ئافرەتە لە بەرنامە و دونیابینی ھەر پارتێکی سیاسیدا. لەم نێوەندەدا، دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان جیا لەوەی کە زیندووکردنەوەی ھیوا بوو بۆ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان. لەھەمان کات پارتی خاوەن دید و دونیابینییەکی مەدەنیانە و دامەزراوەیی بوو، ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ھەستا بە دامەزراندنی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان(ئافرەتان،قوتابیان، لاوان، مامۆستایان) بە ئامانجی داکۆکیکردن لەو توێژانەی کە ئەو ڕێکخراوانە نوێنەرایەتیان دەکردن و بەھێزکردنی بیری نەتەوەیی و ویستی ئازادیخوازی و ھابەشیکردن لە خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی.
لەو چوارچێوەیەدا بایەخدان بە پرسی ئافرەت و دامەزراندنی ڕێکخراوی (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان)، وەرچەرخانێک بوو، نەک تەنھا بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە. لەو کاتەدا کە ئەم ناوچەیە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی ھیچ ئاماژەیەکی بەرەەوپێشچوون و کرانەوەی کۆمەڵایەتی تێدا بەدی نەدەکرا. ھەنگاوەکانی پارتی لە بواری کۆمەڵایەتی و جڤاکی ئاماژەی دڵخۆشکەر بوون بۆ کوردستانیان.
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەی لەبەرچاوگرتووە کە سەرکەوتنی خەباتی نەتەوەیی وا پێویست دەکات کە تەواوی بوارەکانی کۆمەڵگەیی ڕەچاو بکات، لەو چوارچێوەیەدا یەکێک لە گرنگترین ئەو گوتارانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە خۆی گرت و لە ھەمان کاتیش بە کردەیی پیادەی کرد، کارکردن لەسەر پرسی ئافرەت بوو، ئەمەش لە ڕوانگەی باوەڕی پارتی بەوەی بەشداری ئافرەت لە خەباتی نەتەوەییدا ئاماژەیە بۆ خەباتێک کە ڕەنگدانەوەی خواستی ھەموو تاکەکانی نەتەوەیە، پارتی ھەر لە سەرەتاوە کاری لەسەر ئەم پرەنسیبە کرد، ئەویش لە ڕێگەی ھێنانە پێشەوەی ئافرەت بۆ نێو ڕیزەکانی پارتی و خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕی تەنانەت بۆ نێو سەرکردایەتی پارتی ھەروەھا دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان. لە بواری کۆمەڵایەتیشدا لە کۆنگرەی حەوتەمی پارتی کە لە گەڵاڵە بەسترا (١٥-٢٠/تشرینی دووەم ١٩٦٦) چەند بریارێکی گرنگی لە بواری چاکسازی کۆمەڵایەتی دەرکرد و چەندین دیاردە و نەریتی دواکەوتوی کۆمەڵگا کە دژ بە مافەکانی ئافرەتن قەدەغە کرد.
لە ئێستاشدا لە تەواوی دامەزراوەکانی پارتیدا ئافرەتان حزوری بەرچاویان ھەیە و بەردەوامیش پارتی جەخت لەسەر ماف و ئازادییەکانی ئافرەت دەکات. ھەروەھا پارتی پشکی سەرەکی ھەیە لە سەرجەمی ئەو پێشکەوتنانەی لە پرسی ئافرەت لە کۆمەڵگەی کوردستانی بەدی ھاتوون٠
جیھانبینی و تێگەیشتنی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی بۆ کایەی سیاسی و حوکمرانی ھۆکاری سەرەکی پشت پێشڤەچونەکانن. ڕوانگەی پێشکەوتووخوازی و مرۆڤدۆستی ڕێبەرانی خەباتی نەتەوەیی و شۆڕشی ڕزگاریخوازی لە ڕوانگەیان بۆ پرسی ئافرەت و ڕۆڵی ئافرەت و متمانەی بە ئافرەت دەردەکەوێ. (سەرۆک بارزانی)، کاریزما و ڕابەری بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، وەک چۆن سەرۆک و پێشمەرگەی پارێزەری خاکی کوردستانە، لە ھەمان کات پشتیوانی بەھێزی مافەکانی ئافرەتە، لێرەدا ئاماژە بە چەند بژاردەیەک لەو وتانەی سەرۆک (مەسعود بارزانی) دەکەم لە پەسنی ئافرەتانی کوردستاندا، کە لە بۆنەکاندا پێشکەشی کردووە .
- یەکێک لە وتە گرنگەکانی سەرۆک بارزانی کە لە چەندین بۆنەی جیاوازدا دووپاتی کردۆتەوە "مەسەلی ئەعلای من ئافرەتی کوردە ئەو دایکەی کە لە سەردەمی شۆرشدا چوار کوڕی شەھیدبوون بەڵام بێ ھیوا نەبوو ووتی دوو کوڕیترم ماوە ئەوانیش بە قوربانی کوردستان بن" ئەم دەربڕینە ، پێویستە بە لوتکەی ھەڵوێست و شانازی کردن تەماشا بکرێت، چونکە ئەم دەربڕینەی سەرۆک بەشێکە لە بنەمای ژیان و وانەی شۆرشگێری.
- لە کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە ٢٠١٠" ئێوە شەڕ‮ ‬بۆئازادیی‮ ‬خۆتان ومافی‮ ‬خۆتان بکەن ئێمەش بەڵێنتان پێدەدەین وەکو سەربازێک لەژێر بەرپرسیارێتیی‮ ‬ئێوەدابین بۆبەدەستھێنانی‮ ‬مافەکانتان‮" کە ئەمەش سیاسەتی بوێرانە و پێشکەتوخوازانەی ئەم پارتە دەردەخات کە لە کەسایەتیە مێژوویی و کاریزماتیکیەکەی سەرۆکدا خۆی دەنوێنێ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
- لە زۆربەی وتەکانی جەنابی سەرۆک دا جەخت کردنەوە لە مافەکانی ئافرەت رەنگ دەداتەوە تەنانەت کاتێک سەرۆک مەدالیای ئەتلەنتیک لە لایەن ھاوپەیمانی ناتۆ وەردەگرێت دەڵێت "ئەمە خەڵاتی ھەر ئافرەتێکی کوردە کە ساڵەھای ساڵ ڕەنجی کێشاوە و بەشداری لە بنیاتنانی کۆمەڵگای کوردستاندا کردووە" کە ئەمە رێزگرتنە لە کەسایەتی ئافرەت ھەروەھا ئاماژە کردنە بۆ خەبات و ماندووبونی ئافرەت لە بنیاتنانی کۆمەڵگادا.‬‬‬‬‬‬
چی وتەیەک لەوە گەورەترە سەرۆک و ڕێبەری کورد ئافرەت بە نمونەی باڵای خۆی دابنێ! چی پشتیوانییەک لەوە بەھێزترە سەرۆک داوا لە ئافرەتانی کوردستان بکات، شەڕ بۆ ماف و ئازادییەکانی خۆیان بکەن و خۆی وەک سەربازێک لە ژێر بەرپرسیاریەتی ئەواندا بێت بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان!ئەم وتەیە ڕوانگەیەکی یەکسانخوازییە لە فەرھەنگی ئازادیخوازانەی نەتەوەیی و دەرگایەکی واڵایە بۆ کار لەسەرکردن، پەرەپێدان و گەشەسەندنی و ڕۆنانی چەندین تێز و چەمکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئافرەت و کۆمەڵگە. ھەر لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی ھەڵگر و جێبەجێکاری پەیامی مرۆڤایەتی بارزانی-ن و کاری بۆ دەکەن، پێویستیشە ئۆرگانەکانی کۆمەڵگاش بەو پێوەرە بڕواننە ئافرەت و ئافرەتیش خۆی لەو پێگەیەدا ببینێتەوە کە سەرۆک بارزانی ستایشی کردوون.
Top