تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناچ عەیبەیەکی تێدایە؟

تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناچ عەیبەیەکی تێدایە؟


لەئێستاداھەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان بوویتە مەترسیێكی گەورە كە بەخێرایی لەجیھان بلاوبویتەوە و رۆژ لە دوای رۆژیش ژمارەی تووشبوانی لە زۆر بوون دایە. بە جۆرێك مەترسیدارە كەیەكەم جارەھەموومرۆڤایەتی رووبەرووی دوژمنێكی ھاوبەش ببیتەوەكە ھەموو جولەیێكی پەكخستووە و زیانی گەورەی ئابووری لە چەندین سێكتەر داوە.
ئەوەی تێبینی كراوەلەگەل دەركەوتنی ڤایرۆسەكەكاتێك ھاوولاتێك دووچاری بویتەوەزیاتروەك عەیبەێك سەیری تووشبوانی دەكرێت نەك وەكونەخۆشی وڤایرۆس كەگلەیی چەندتوشبوێكی ڤایرۆسەكەھۆكاری سەرەكی نوسینی ئەم چەنددێرەیەبووكەئەمەش مایەی سەرەنجەوپێویستی بەھەلوەستەكردنە چونكەناكرێت لەناوكۆمەلگاداوەك كەسێكی نائاسایی مامەلەلەگەل توشبوانی ھیچ ڤایرۆسێك بكرێت نەخاسمەپەتاێكی جیھانی وەك كۆرۆناكەبەدرێژای مێژووئەم جۆرەپەتایانەبوونیان ھەبووەبەلام ھەرجارێ وبەناوێك تەنانەت لەسەرەتای بلاوبونەوەی ئایینی ئیسلامیش مرۆڤایەتی دووچاری رەوشی وانالەباروناتەندروست بوویتەوەوڤایرۆس سەری ھەلداوەبەبێ ئەوەی ھەلگرانی ئەم ڤایرۆسانەھەست بەھیچ شەرم وعەیبەێك بكەن یان دووچاری ھیچ لۆمەوتوانجێك ببنەوەلەم رەوشەی ئێستاشداتوشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناشتێكی ئاسایەوھیچ شەرم وخۆشاردنەوەی ناوێت بۆیەش زۆرئاسایەھەلگرانی ڤایرۆسەكەلەسۆشال میدیاپۆست بكەن یا خود رایبگەێنن كەدووچاری ڤایرۆسەكەبووینە.
كەبەدلنیایەوەدوای وەرگرتنی چارەسەروەكوھەركەسێكی ئاسایی درێژەبەژیانی خۆیان دەدەن وەدەبێت كۆمەلگاش زەمینەێكی ئاسایان بۆفەراھەم بكات نەك خوانەخواستەخۆیان لێ بەدوربگرن یان بەچاوێكی جیاوازسەیریان بكرێت . لێرەوەش گرنگەھەرھەموومان پەرۆشی تەندروستی یەكتربین وبه‌ئه‌ركی به‌رپرسیارانه‌ی خۆمان هه‌ڵبستین كەھەمووشمان كۆكین تەنھاكۆرۆنا مەترسی نییەبۆسەرھەرێمی كوڕدستان بەلكولەئێستاداکێشەیەکی بەربڵاوی جیهانە. ھەرچەندەرێكارورێنماییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە رێكاروھەنگاوی گرنگ وپێویست بوون كەبووینەمایەی خۆشحالی وستایشی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی دلنیاشین لەم قۆناغەشداحكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێكارەكان بۆپاراستنی گیانی ھاووڵاتیان لەمەترسی پەتاكەبەلام لەگەل ئەمەشدابەپابەندبوونی ھاوولاتیان بەرێنماییەكان دەتواندرێت قۆناغێكی تری خۆپاراستن بەرەوپێش بەرین .
پێویستەھەمیشەبەگرنگیەوەلەرۆلی دام ودەزگاكانی ناوخۆ و تەندروستی بروانین كەدلسۆزانە ئەركی فەرمانبەریی وپێشەیی ومرۆڤ دۆستانەیان بەجێگەیاندوەلە پارێزگاركردن لەتەندروستی ھاوولاتیان .
لەخودای گەورەومیھرەبان داواكارین كوردستان ومرۆڤایەتی لەھەمووڤایرۆس وبەلاونەھامەتییەك بپارێزێت ..

Top