بیانوی تورکیا بۆ کردە سەربازیەکانی لە باشوری کوردستان ....

بیانوی تورکیا بۆ کردە سەربازیەکانی لە باشوری کوردستان ....

لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ باشوری کوردستان چەند خاڵێکی گرنگ هەیە دەبێت هەمووان بیزانین .... کە هەموو وتار و تێروانینەکان لەسەر ئەم بابەتە نوسراوە و قسەی لەسەرکراوە نەم بینیوە ئاماژەی پێ بکرێت ،،
زۆرێک دەپرسێت تورکیا بەچ مافێت دەتوانێت ئوپراسیۆن یان کردەی سەربازی لە باشوری کوردستان ئەنجام بدات ؟
یان دەپرسن بۆ لایەنە کوردیەکان یان حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگە ؟
یان هەرێمی کوردستان کە هەرێمێکی دەستوری یاساییە لەچوارچێوەی عێراقدا و عێراق سەروەری هەیە ،، تورکیان بۆ ڕێزلە سەروەری عێراق ناگرێیت و سنور دەبەزێنێت ؟
یان بۆ سەرکردایەتی عێراق بێ دەنگە لەئاست ئەم دەست درێژیە و سنوری خۆی ناپارێزێت ؟

لێرەدا پێویستە بگەرێینەوە بۆ مێژوو ،، بۆ تورکیا بێ باکانە سنوری عێراق دەبەزێنێت و ئۆپراسیون لە باشوری کوردستان ئەنجام دەدات ....
لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم ( 3 ) ڕێکەونت نامە ئەنجامدراوە ....
1 ــ پەیمان نامەی سیفر لە 10 ئابی 1920
2 ــ ڕێکەوتن نامەی لوزان لە 24 تەموزی 1923
3 ــ پەیمان نامەی ئەنقرە لە 5 حوزەیرانی 1926
لە پەیمانامەی سێیەم و کۆتا کە ( پەیمان نامەی ئەنقەرەیە ) لە نێوان ( تورکیا ــ عێراق ــ بریتانیا ) لەبارەی چەسپاندنی سنوری عێراق کە بریار درا ویلایەتی موصل بخرێتە سەر عێراق ....

لەم پەیمان نامەیەدا خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە کەنابینم کەس ئاماژەی پێبکات ،، ئەوەش بەپێی ئەم پینامەبێت کە لەساڵی 1926 ئەنجام دراوە،، هەرکات تورکیا هەست بەمەترسی لەسەر بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی بکات دەتوانێت تەداخولی سەربازی بکات تاکۆتا خاڵ کە کرکوکە ....

بەپێی ئەم پەیمان نامەبێت نە کورد نەعێراق نە ئەمریکا و وڵاتانی جیهان ناتوان ڕێگربن لەپێش ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان یان بەزاندنی سنوری عێراق کە وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە ،، لەئێستەدا پەکەکە بیانویەکی گەورەیە بۆ تورکیا کە هێرشەکانی ئەنجام بدات لەچوارچێوەی یاسادا و هیچ کەس و لایەن و وڵاتێک نەتوانێت ڕێگری لێبکات ،، بۆیە گرنگە ئێمە واقعبین و ڕاشکاوبین ، ئەمە نەگڵۆبی سەوزی ئەمریکایە نەڕاکێشانی سۆزی تورکیا بۆ ئەوروپا و ئەمریکا ،، خۆمان بیانومان داوە بەتورکیا هێرشبکاتە سەرمان ،، گرنگە ئەم بیناوەی تورکیا کۆتای پێ بهنرێت و پەکەکە بگەرێتەوە باکوری کوردستان چالاکیەکانی ئەنجام بدات ، نەک لە باشور کەهەرێمی فیدرالی ئازادە و پێویستی بە پەکەکە نیە ....

مەبەست لەم وتارەم پاکانەو شەرعیەتدان نیە بۆ هێرشەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان ،، ئەمە لایەنە یاساییەکەیە و پێویستی بەموزایەدە و فرمێسکی تیمساحی هەڵوێست وەرگردنی درۆینەی چەند بەرپرس و لایەنێک ناکات بۆ خۆدەرخستن ،، ئێمە بینویەکمان بەتورکیا داوە و بەپێی پەیمان نامەیەکی نێودەوڵەتی کە هیچ وڵاتێک ناتوانێت هەڵی وەشێنێتەوە و بەپێی یاسا تورکیا دەتوانێت تاکۆتا خاڵ تەداخولی سەربازی بکات ، گەرهەست بەمەترسی لەسەر بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی بکات .
Top