قەوارەی هەرێم دەبێ بپارێزرێ یان نەمێنێت پێویستەسیاسەتی گۆرباشوف پەیرەوبکەین

قەوارەی هەرێم دەبێ بپارێزرێ یان نەمێنێت  پێویستەسیاسەتی گۆرباشوف پەیرەوبکەین

ماوەیەکەو ناوەناوە گوێبیستی هەندێ دەنگی ناشاز دەبین بەتایبەت لەودەنگەتاک وتەرا جۆش دراوانەی فرچکیان بەدژایەتی ئیرادەی نەتەوەی مەزڵومی کوردەوە گرتووە وئیعازدراوی دەستی ئەم وئەون وهەر ڕۆژەی لەسەرپەتێک یاری دەکەن هەرخۆدیارە خۆیان لەڕاستیەکان نەبان دەکەن .
قسەکردن لەسەرقەوارەی هەرێم بەئاراستەی بچووک کردنەوەی یا نەهێشتنی خیانەتی نیشتیمانیان وپێویستەلەسەرنیشتیمان پەروەران نەک هەوڵی لەوشێوەشەرمەزاربکەن بەڵکوپێستەئەوانەی بەگوفتاریش هەوڵی لەوچەشنەدەدەن شاربەدەرو وڵات بەدەربکرێن وپەیکەری شەرمەزاری وخیانەتیان لەشوێنەگشتیەکان بۆدابنێرێت بۆئەوەی لەزهن وبیری تاک ونەوەی نوێ ونیشتیمان پەروەر بناسرێن وبۆهەتاهەتایەبەشەرمەزاری بمێننەوە.
دەبێ هەوڵی ئەوانە تێکبشکێنین کەهەوڵی دروست کردنی دیواردەدەن دیواری ئیرادە بەهێزترەلەدیواری بەرژەوەندی تاکە شەخسێک .
لەئەنجامی شکستی ڕژێمی هیتلەرلەدووەم جەنگی جیهانیدا لەنێوان ساڵانی ١٩٤٠ـ١٩٤٥ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کەوتەژێردەست وکۆنترۆڵی هاوپەیمانەکان (ئەمریکاوئینگلیزوفەرەنساوروسیا) شاری بەرلین کرا بەدووبەش ڕۆژهەتەکەی بۆیەکێتی سۆڤیەت وبەشەکەی تری بۆئەمریکاوفەرەنساوئینگلیزمایەوە .
دوای ساڵی ١٩٤٥ کەجەنگی سارد لەنێوان بلۆکی سۆسیالیزمی ڕۆژهەڵات و سەرمایەداری ڕۆژئاوا دەستی پێکرد.
سەرەتای شەستەکان لەناکاو دانیشتوانی بەرلین بەئاگاهاتن دیتیان دیوارێکی گەورەبەنێوجەرگی شارەکەیان دامەزراوەوهاتوچۆبۆئەودیوی دیواریاساغ کراوە هەزاران کەس خۆیان کردەقوربانی لەپێناوپەرینەوەبەرەوبەهەشتی سەرمایەداری .
دیواری بەرلین وەها دامەزرابوو تاسەدەهاساڵ بمێنێ کەدیواری نێوان دووجیهانی دروست کراوو دووجۆرە ژیانی یەک میللەت بوو.
پایزی ١٩٨٩بارودۆخی سەرتاسەری جیهان هاتە گۆرین وگۆرباشوف رێبەری ئەوکاتی سۆڤیەت دیوارەکەی ڕووخاند ئەوەی خرۆشۆف دروستی کردبووگورباشوف تێکوپێکی دا.
ڕووخانی دیواری بەرلین لەجەوهەرداڕووخانی سیستەمێکی نێودەوڵەتی نارەوای سەپێندراوبوولەگەڵ کەوتنی دیوارەکەش دە بۆ پازدە ڕژێمی دیکەکەوتن وگەلان رزگاریان بوولەبن دەستی.
کەواتەئیرادەی بەهێزولەبن نەهاتووی گەل کەکارێزمایەک ئاراستەی کردبێ وخۆشەویستی نیشتیمان لەپێش خۆشەویستیەکانی تربێ گەل سەردەکەوێ .
قەوارەوسیادەی هەرێمی کوردستانیش کەدەریایەک خوێنی لەپێناوڕژێندراوە بەقسەی پەرلەمان تێرێک بچووک ناکرێتەوە ومەترسیشی لەسەرنابێ لەکاتێک دا خۆی مانگانەنزیک هەشت ملیۆن دینارمووچەکەیەتی ونزیک دووخولی پەرلەمانیش پەرلەمانتێربووە کەسێک لەوپەری رەفاهیەت بژێ وسواری شەپۆڵی نارەزایی کاسب کارێک بێ وفرمێکی هاوسۆزی وتیمساحیانەبرێژێ باکاسبکارەکان وخەڵکی کەم دەرامەت دڵنیابن شینی ئەوبۆئێوەنیەبەڵکودەیەوێت سواڵی دەنگی پێ بکات وسودلەودۆخەنەخوازراوە وەربگرێت .
بۆیەئیرادەی گەل بەهێزترەلەکەسی بەرژەوندخواز وپێویستەسیاسەتی گۆرباشوفیانە پەیرەوبکەین بۆلابردنی ئاسەواری خرۆشۆفیانە
لەکوردستاندا .
Top