پارێزبەندی ؟
June 6, 2020
وتار و بیروڕا
لەئێش وئازاری خەڵک تێدەگەین وهەمیشەش دەمانەوێ لەگەڵ کۆژانی گەلی کوردستان دابین بەڵام چەواشەیان ناکاین راستیەکان بۆهاونیشتیمانیان روون دەکەینەوەولەبەرپرسیاریەتی ڕاناکەین وشان دەدەینەبەرقورساییەکان وتەحەدایی ئاڵنگاریەنەخوازراوخوازراوەکانی سەرکورد دەکەین ولەبەرەی گەلین ولەبەرەی گەل بووین مێژووپێمان دەڵێت رابردووتان لەنیشتیمان پەروەری وخۆشەویستی خاک وپاراستنی ئەولەویەت بووە، نەخاکمان فرۆشتووەونەهەوڵی لەوچەشنەشمان داوە نەدەشی دەین، خۆمان کردۆتەقوربانی بەرژەوەندی نیشتیمان وسەرۆکیشمان سەرەڕای ئەوەی باجی بەحزبەکەی داوەهەمیشەش مێژووگەواهیدەرەکەدەست پێشخەری ئاشتەوای ونەهێشتنی ئاسەواری شەری نەگریسی ناوەخۆی بووە.
من گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان نیم بەڵام ویژدان پێم دەڵێ جوابگۆی هەندێ قسەی هەڵبەستراوتێرمی چەواشەکاران بم .
هەڵگرتنی پارێزبەندی نیگەرانی لایەنەکانی دژبەری پارتی بەدوای خۆی داهێناوهاشوهوشی لێکەوتەوەوئیعلامیان تەنی بەئامانجی لێدان لەحکومەت وشکست پێکهێنانی کابینەی نۆیەم کەبەتێروانینی ئەوان کابینەی پارتیەلەکاتێک داپارتی حەوت مانگ لەپێناویەکریزی نێوماڵی کوردوکابینەی شەراکەت وبرابەشی خاتری هەموانی گرت ،دیسان بەشێک لەبەرکەوتەوئیستحقاقی ئینتخابی بەلایەنەکانی تربەخشی وسازانی کردەبەرمەبنای گفتوگۆومانۆری سەردانی بۆلای لایەنەکان بەبیری تەوافوقی نیشتیمانیانەتاودا وباکی بەوەنەبوولەتوانای دایە پەنجازائیدیەک دروست بکات چونکەهەستی نیشتیمانپەروەری لەزهن وبیری پارتیەکان وسەرکردایەنی ئەوحزبەخول دەخواتەوە ،باشەئەگەرلایەنێکی کوردستانی لەجێگای پارتی بوایەتۆبڵێ خاتری لایەنەکانی تری گرتبا یان هەڵپەی دەکردولەپەلەپروزێ دەبوو هاوشێوەی بیست وسێی حوزەیران کەپرۆژەیاسای سەرۆکایەتی هەرێمیان کردەچەکی موزایەدەبەبێ گەرانەوەبۆلانێکی دیاری کراوکەپارتیەدەشیان زانی موزاعیم دەبن وەک موزاعیم بوون ،
ئەوانەی قاچێکیان لەحکومەت وقاچێک لەئۆپۆزسیۆنەلەدەستکەوت وسەرکەوتن دەڵێن ئێمەبووین لەکاتی قەیران یان دیاردەیەکی سروشتی یان هاوشێوەی ڤایرۆسێکی کوشندە دەڵێن ئەوەحکومەت خەتابارەوئێمەقسەمان ناروات ولێی بەرپرس نین لەئیعلامیش قەوانی دژایەتی کردنی حکومەت لێدەدەنەوە بیریان چووەخەڵک هۆشیارە.
سەندنەوەوهەڵگرتنی پارێزبەندی لەپەرلەمانتارێک کەپرسێکی یاسایی وئاساییەبەپێی عورفی نێودەوڵەتی وپەرلەمانی کەچی لێرەدێن کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پەکدەخەن لەدۆخێکی وەهاداخەڵک چاوەروان بووپەرلەمان هاتبایەسەرخەت وحکومەتی بەهەمووحزبەکانەوەئەوانەی بەشدارن لەحکومەت وپێشتریش بەشداربوونەبانگهێشت بکرێن روونکردنەوەبدەن لەسەرژیانی خەڵک وداهات وسەرچاوەکانی داهات لەهەرێم وپەیوەندیەکانی نێوان بەغداوهەرێم کەچی تەنهاپارتی بەتاوان باربزانین هەڵەیەکی مێژووی گەورەیە.
داواکارم لەپارتی دیموکراتی کوردستان پێداچوونەوەبەرێکەوتن وپەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنەکانی برابەشی حکومەت ودژبەری حکومەت لەکاتی قەیران دا بکاتەوە.
کادیرانی پارتی دەبێ وڵام گۆی حزب بن لەکاتی ناحەقیەکان دا ،ترس وهاش وهۆشیان بۆپەرلەمانتارەکەنیەبەڵکوخەوفیان لەچل وپێنج کورسیەکەیەکەواردە پرۆژەیاسای چاکسازیش بەتەنهاتێبپەرێنن ،لەئێستادائەوەداواکاری وخواستی کۆی ئەندام ولایەنگروهەوادارانی پارتیە.