لەرێگەی سامانی کشتوکال داهات زیاد بکەین

لەرێگەی سامانی کشتوکال داهات زیاد بکەین
گرینگی دان بە کشتوکال بەسەرجەم سێکتەرەکانییەوە دەبێتە هۆی زیاد بونی داهاتی ناوەخۆ بۆیە پێویستە حکومەت زیاتر گرینگی بە کشتوکال بدات لەبەر ئەمەش دوور دەکەوینەوە لەبەروبومی بیانی لەلایەکی تر زیاد و نی دەهات و پشت نەبەستانی تەنها بە نەوت هەر بۆیە ئەم کەرتە کاریگەری زۆری دەبێت لە سەر ولات چونکە زۆر بەی ولاتانی جیهان گرینگی زۆری پێدەدەن پشتی پێدەبەستێت جگە لەوەش هەلی کار زیاد دەبێت چونکە لە هەر حالەتێکی لەناکاو ..وەک ئابلوقەی ولاتان دەتوانێت خۆی بەپارێزێت و خەلکی ولاتەکەی بژێنێت هەر بۆیە لە م سالانی داوای بینیمان ،هەندێک ولاتی عەرەبی بەسرکردایەتی سعودییە ئابلوقەیان خستە سەر ولاتی قەتەر بەلام ئەم ولاتە بە هۆی ئەوەی تەنها پشتی نەبەستەبوو بە نەوت و گرینگی زۆری دابوو بە سامانی کشتوکال بۆیە ئەم ئابلوقەیە کاریگەرێکی ئەو تۆی نەبوو بەسەری دا.توانی سود لەم هەولانەی داوییەتی بۆ گرینگی دانی بە بەرهەمی تر وەر بگرێت و ژیان بۆ هاولاتی شارەکەیان دابین بکات.هەروەها ئەگەر هاتەبا هەرێمی کوردستان گرینگی بە کشتوکال بدابوا لەدوای سالی 1991بەهۆی ئابلوقەی دارای کە لە لایان حکومەتی عێراق بەسەر کوردستان دا سه پاند جارێکی تر کشتوکال بوژاییەوە و گوندەکان ئاوەدان کرانەوەو دەسەیان کرد بە کاری کشتوکال کردن بە سەرجەم سێکتەرەکان هەموو فاکتەرەکانی کشتوکال کردن لە هەرێمەکەمان بون و ئامادەیان هەیەو زەمینیش زۆر لەبارە.لەلایەکی تریشەوە هەندێک سەرمایەدارو بەلێندەر چەندین پرۆژی کشتوکال کردن دایان رێشت بەلام بەهۆی حالەتی نەحوازرو یان نەبونی یارمەتی و هاندان لەلایان حکومەت وساغکردنەوەی بروبومەکان و گرینگی نەدان پێیان وهەوڵدان بۆ هێنانی بەروبومی بیانی. خەریکە ئەم پرۆژانە بەرەو کەم بونەوە دەچێت.. لە لایەکی تر دوای نەمانی ئابلوقە خەلک روی کردە شاڕەکان و بون بە چەکدارو وازیان لە کشتوکال کردن هێنا بۆییە ئەم فاکتەرە جارێکی تر کەم بوەوە گەر بە نمونە بێنینەوە. لەم دوایانەی هەرێمی کوردستان کەلەلایان ولاتانی دراوسێ ئابلوقە درابوو روبەروی ئەم نەهامەتاینە نەدەبوەوە کەبەسەری هات ئەگەر هاتو پێشتر گرینگیمان بەم کەرتە بداییە جارێکی تر توشی هەمان قەیران نەدەبوینەوە..بۆیە ئەم سامانە کشتوکالیە گرینگی ئەوتۆی هەیە چونکه وا دەکات ئەم بەرهەمە ناوەخۆی ولات پر بکاتەوە و بۆ ولاتانی تر بنێرێت ئەمەش خۆی لەخۆی دا دەبێتە هۆی زیاد بونی داهات..چونکە بەروبومی کشتوکال بە فاکتەرێکی گرینگ دادەنێرێت لەدوای نەفت دێت کە ولاتان پشتی پێدەبەستن . چونکە هاوردەکردنی بەروبومی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان رەنگە هاولاتیانی ئەم هەرێمە توشی چەندین نەخۆشی بەبن لەبەر ئەوەی نازانێت ئەم بەروبومە چۆن بەخێو کراوە و گەشەی کردوە .یان خەلک لە کاتی خواردنی ئەم بەرو بومانە رەنگە لە دل راوکێ دابێت .بۆ نمونە لە کاتی هاتنی شوتی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان هاولاتی زۆر بە دوو دلی ئەم شوتییە دەخوات چونکە وا بیر دەکاتەوە کە رەنگە ئەم شوتییە هۆکارێک بێت بۆ گواستنەوەی چەندین نەخۆشی هەرووەک گوێمان لێ بوو.بەلام ئەگەر ئەم بەروبومانە خۆمالی بێت رەنگە زۆر بەی هاوڵاتیان بزانن چۆن بەخێو دەکێرێت و گەشە دەکات بۆییە بەدلێکی ساف و بەبێ دوو دلی دەیخۆن. و جگە لەمەش هەرێمی کوردستان لەروی ژێر خانی ئابوری زەهێز دەبێت و..هاولاتیانیش پەند لە راردویان وەرگرن.نەهێلن هیچ هۆکارێک بەبێتە بەربەستو نەبێتە رێگر لە بەردەم بوژاندنەوەی ئەم کەرتە.هەروەها حکومەتیش هەول بدات بە دابین کردنی پێداویستیەکانی جوتیاران هەروەها هەول بدات بەرهەمەکانیان بیان خاتە بازارەکان و یارمەتیان بات و پشت گوێیان نەخات.چونکە حکومەت ئەو مەسروفە یان ئەو پارەی لە سێکتەرەکانی تر خەرج کردوە ئەگەر هاتو لەم فاکتەرە خەرج بکرداییە زۆر پێشکەو تر دەبوو دەبوژاییەوە زۆر بەخێرای.لە لایەکی تر حکومەت لە%10پشت بە داهاتی کشتوکال دەبەستێت بە سەرجەم سێکتەرەکان..لە لایەکی تریشەوە بونی سەوزای هۆکارێکە بۆ ئەوەی لە ژینگە ی پیس دور بکەوینەوە کەواتە جگە لە بونی بەروبومی ناوخۆ و زۆر بونی داهات هاوکات لە روی ژینگەشەوە سودی دەبێت کەواتە کشتوکالکردن سودی زۆری هەیە..
Top