پارتی و سیاسەتی ئاشتەوای
April 30, 2020
وتار و بیروڕا
لەو ساتەوەی كە پارتی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری و ئەمنی گرتۆتە دەست بایەخی تەواوی بە ژێرخانی ئابوری كوردستان دەدات وبەئامانجی بە هێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لەهەموولایەنێکەوەوهەمیشەش برەوی بە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و نزیك بوونەوەی حزبەكان لەیەكتری و نەهێشتنی ئاسەواری شەڕی ناوخۆ داوە. بەگوفتاروکرداریش سەرۆک مسعودبارزانی جەخت لەیەک ریزی نێوماڵی کورد دەکاتەوەبگرەزۆرجاریش لەپێناوتەبایی ویەکریزی ونەپچرانی پەیوەندی نێوان حزبەکوردستانیەکان حزبەکەی کردۆتەقوربانی هەوێنی نێوماڵی کورد.
پارتی لەگەڵ دامەزراندنیدا هەمیشە بەرنامە و پیلانی هەبووە وحزبی نەتەوەیی بووە هەوڵی داوەدووبەرەكی لە ناو حیزبەکان نەمێنێ بۆیە هەوڵی بەردەوامی بۆ ئەوە بووە دەستی ئاشتی بخاتە ناوەوەی لایەنەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە ناویاندا و سەرەتا لە یەكێتی نیشتیمانی دەستی پێكرد بەتایبەت لەدوای وەفاتی مام جەلال کەتووشی باڵباڵێن وئینشقاقی گەورەبوون، سەرۆک بارزانی دەست پێشخەری کردکەنێوماڵی یەکێتی بپارێزن ،سەرۆک مەسعودبارزانی بۆکێشەی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە،چەندین جارسەردانی تورکیای کردووە وهەوڵی بەدیهێنانی مافەرەواکانیانیداوە ،بۆیەکەمجاریش لەئاهەنگێکی گەورەدا ئاڵای کوردستان هەڵکراوشڤان پەروەروابراهیم تاتلیساس گۆرانیان گـوت،هەدەپەلەهەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا توانیان بەربەستی%١٠تێبپەرێنێت وئاکپارتی ئەردۆغان ڕازی بووکوردبەشداری حکومەت بکات بەڵام کوردڕازی نەبوون وکێشەلەنێوحزبەیەسیاسیەکانی تورکیاش هەبووبۆیەبەناچاری هەڵبژاردن دووبارەکراوەوکوردڕێژەیەکی زۆری کورسیەکانی لەدەست دا.
سەرۆک بارزانی هەوڵیداوەحزب وکۆمەڵەپارتەئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران یەکدەنگ بن .
سەرۆک لە خۆرئاواش لەکاتی پەلاماری تیرۆرستانی داعش داهێزی پێشمەرگەبەفەرمانی ئەوجوڵێنراکە گەلی کورد مەترسی لەنێوچوونی لەسەربوو پارتی نزیکەی سەدەیەکەخەبات دەکات لەپێناو ئازادی و کوردایەتیدا ویستوویەتی ئەجێندا و پیلانی نێودەوڵەتی دژەکوردشکستخواردووسنورداربکات.
لە باشوری کوردستانیش پارتی کەگەورەترین حزبەورێژەی زۆری کورسیەکانی پەرلەمانی هی ئەوە دەیتوانی پەنجازائیدیەک دروست بکات وحکومەت پێکبهێنێت بەڵام لەپێناویەکریزی نێوماڵی کوردچەندمانگێک حکومەتی دواخست ولای هاوڵاتیانی کوردستانیش ڕوونەکەزۆربەی حزبەکان هەڵپەی بەشداری کردن و وەرگرتنی پۆست بوون لەحکومەت ، ئۆپۆزیسیۆنیش لەکوردستان ئازادانەمەکینەی ئیعلامیان خستۆتەگەروبەبێ ئەوەی سانسۆریان لەسەربێ.
لە مێژوودا پارتە سیاسیەکان جورئەتی ئەوەیان نەکردبڵێن باریفراندۆم نەکرێت ودوای دەرهاویشتەولێکەوتەونەهامەتیەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەردیسان پارتیان تۆمەتبارکرد. دووبەرەکی ئاینی و خیلاف دەکەن بەڵام پارتی باکی بەوەنیەکەحزب ولایەنەبەشدارەکان وئۆپۆزیسیۆن چی دەڵێن ودەیکەین گرنگ ئەوەیەئیرادەی کوردپارێزراوبێ.
لەسەرەتای مانگی ئازارەوەڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنارووی لەجیهان کردووهاوکات کوردستانیش بێ بەش نەبـوولەوپەتاکوشندەیەوئیفرازاتی ڤایرۆسەکەقەیرانی گەورەی دارایی بەدوای خۆیداهێناوەوبەجۆرێک لەجۆرەکان ژیان پەکی کەوت خۆشبەختانەحکومەتی هەرێم هەرزووڕێکارەکانی خۆپارێزی لەپێناوپاراستنی هاوڵاتیانی کوردستان گرتەبەروڕەنگەبەکەمترین زیان لێی دەربچین کەمایەی دڵخۆشیەبۆمان بەڵام بەشێک لەحزبەکوردستانیەکان ئەودۆخەیان قۆستۆتەوە لە ڕێگای میدیاو سۆشیال میدیا وپەیجی فەیک وسێبەرهەستان بە دروستكردنی دووبەرەكی و شارچێتی لە نیوان هەولێر سلێمانی ودڵی شۆڤینیەعەرەبەکانیان ئاوادا بۆ تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەلایەتی. وداوای لامەرکەیەت دەکەن لەپێناوکەمکردنەوەی قوراسایی وپێگەی هەرێمی کوردستان وئاشکراشەکەبەغدا دەیەوێت وەک پارێزگایەک سەوداومامەڵەلەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات ، دووبارەوچەندبارەلەساڵی ٢٠١٤وەبرینی قوت وبژێوی هاوڵاتیانی کوردستانیان کردووەبەکلتورسیاسەتی قەوم پەرستی ونەتەوەپەرستی خۆیان پەرەپێدەدەن روونەهەندێ لایەنی دیاری کوردستانیش لەپێناوشکستی کابینەی نۆیەم دەستپێشخەری بۆشیعەکان دەکەن وکردوەیانەبەڵگەش ئەوچەندپەلەمانتارەی کوردکەلەبەغدان گرەوی ئەسپی دۆراویان بەدژایەتی پارتی تاودەدەن .
گەلی كوردستان دەزانن پارتی لەبارودۆخیان تێدەگات وهیچ کاتێکیش سیاسەت وستراتیژی پارتی لەگەڵ برسی کردن وبێکارکردنی گەلی کوردستان دانیەونزیکەی نیوسەدەیەخەبات بۆخۆشگوزەرانی وگەیشتن بەمافەرەواکانی گەلی کورد دەکات وقوربانی زۆرودەریایەک خوێنی بۆئەومەبەستەڕشتووە.
دەخوازم هاوڵاتیانی کوردستان دان بەخۆیان دابگرن ونەبنەکەواسورەی بەرلەشکری مەرامی هەندێ حزب ئەوانەی بەردەوام بەوەگەشیان کردووەکەکوری خەڵک بێتەسەرشەقام وخوێنی برژێ .
ئەودۆخەش تێدەپەرێنین پەنابەخوا جەنابی سەرۆک مەسعودبارزانی بۆنەهێستنی هەموونەهامەتی وتەحەدایەکی سەرکوردستان دەرچەیەکی خێری هەبووەودەیبێ.