سەربەخۆی وسەروەری

سەربەخۆی وسەروەری

لەواقیع دا کاتێک کەمینەیەکی ئایینی ،نەتەوەیی وئیتنیکی رووبەڕووی چەوسانەوەوگوشاروفشار،یان سەرکوت کردن یان پەراوێزخستن ونادیدەگرتن یان جیاکاری دەبێتەوەبەهۆی تەنیائەندام بوون لەپێکهاتەیەکی نەتەوەی یان بڵێین ناسنامەی ئەوا ئەوکاتەپێکهاتەوگروپەناسنامەییەکەچەندستراتیژی ئاشتیانە یاخودتوندووتیژی دەگرێتەبەربۆئەوەی ناسنامەی خۆی بپارێزێت ومافەکانی دەستەبەربکات
1-مافی دیاری کردنی چارەنووسی نەتەوەی
بۆسەربەخۆی و وەدەست هێنانی سەروەری نەتەوەی دەگرنەبەروەک کوردکەلە٢٥ئەیلولی ٢٠١٧ریفراندۆمی کرد.
2-دەستەبەرکردنی مافی خەڵکی رەسەن
کەبەدرێژایی مێژووخاک وناوچەکەیان داگیرکراوەوشوناسیان لەبەردەم هەرەشەی لەناوچوون دابووەئەم نەتەوەوگروپانەهەوڵی ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی وبەفەرمی ناسینیان دەدەن لەناوەخۆی دەوڵەت دا لەپێناودەستەبەری مافەکانیان وەک سورپێستەکانی ئەمریکا.
3-هەوڵدانی کەمینەکان بۆبەدەست هێنانی مافەکانیان
پێکهاتەجیاوازەکانیش لەدەوڵەت داهەوڵی ئەوەدەدەن کەبەپێی جارنامەوڕێکەوتننامەنێودەوڵەتیەکان لەسیاقی دەوڵەتێکدامافەکانیان بناسێنن وبپارێزن،بەتایبەت کەمایەتیەئاینی وزمانیەکان لەوڵاتان.
سەربەخۆی ئاسانترین پێناسەی پاراستنی هەڵومەرجی بنچینەی وگرنگی کۆمەڵگایەلەڕێگای دەوڵەتەوە،هەرچەندەبەرژەوەندی نەتەوەی بەسەردووچەشنی ژیاری وناژیاریدا دابەش دەکرێت بەڵام ئەوەی ژیانییەلەسەرمانەوەوپاراستنی دەوڵەت وکۆمەڵگاودەسەڵات وسیستەمەسیاسیەکەیە.
هەروەکـولەلەبیروڕای زانای کۆمەڵناسی ئەڵمانی (ماکس ڤیبەر) دەردەکەوێت دەوڵەت بریتی یەلەکۆمەڵگەیەکی مرۆیی کەهەڵگری قۆرخکردنی بەکارهێنانی هێزی ڕەوایەلەهەرێم ولەخاکێکی دیاریکراودا.
بەم پێیەش دەوڵەت هێمای بەرژەوەندی گشتییەودامەزراوەیەکی ئەخلاقی ،ئابوری نیەئەرکەکانیشی جیاوازن ودەستەبەرکردنی ئاسایش وئارامی ودەستەبەرکردنی مافەسروشتیەکانە.
بەمانایەکی ترهەروەکوباری بۆزان دەڵێت دەوڵەت لەدڵی چەمکی ئاسایش دایە،وەیەکێک لەگرنگترین وسەرەکی ترین جۆرەکانی ناوەرۆک وسەرچاوەی ئاسایشیش هەردەوڵەتەچونکەدەوڵەت بۆدەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی هاوڵاتیان دێنەئاراوەکەلەم نێوەندەدائاسایش گرنگترینیانەوهەرسیستەمێکی سیاسیش بۆبەدیهێنانی ئەم مەبەستەلەڕێگای گۆرانی هێزی سیاسیەوەبۆدەسەڵات لەچوارچێوەی دەوڵەت داهەوڵی مانەوەی ناسنامەکەی دەدات.
سەروەری لەرۆژهەڵاتی ناوەراست بەهۆی ئەوگۆرانکاریەخێرایانەی کەدەرهاویشتەی جەنگی ساردن بەشێوەیەکی گشتی وڕووداوەسیاسیەکانی پەیوەست بەبەهاری عەرەبی ودەرکەوتنی داعش بەتایبەت،چاوەرێ دەکراهاوکێشەسیاسیەکان ونەخشەی سیاسی دەوڵەتان گۆرانکاری بەخۆییەوەببینێت.
لەوبێنەوبەرەیەداکوردلەهەرێمی کوردستان داپێشبینی دەکرا ئەکتەری گۆرانکاریەکان بوایەبەکەڵک وەرگرتن لەشکستی دەوڵەت، نەتەوەسازی لەعێراق ،دەوڵەتی نەتەوەی خاوەن سەروەری دابمەزرێنێت .
گەرچی ڕووداوەناوەخۆی ململانێی حزبی وتەشەنـوج کردنی کێشەکان بەتایبەت لەنێوحزب ولایەنەسیاسیەکان نەدۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی ئاشتەوای گشتگیروپەنجەنەخستنەسەرخاڵەناکۆکەکان وای کردکوردچەندهەنگاوێک بەرەوپاش بگەڕێتەوەوسودلەودەرفەتەوەرنەگیرابۆدروست کردنی کیانێکی سەربەخۆ ئەوکێشەوقەیرانانەی لەئارادان ولەئستادا چاوەروان کراوبوون ولەداهاتووش داقەیرانی گەورەتردەبینین چونکەداهاتـومان بەندکراوەبەچارەنووس وئایندەی عێراق رۆژێک هەرەشەی مووچەبرین ورۆژێک هێرش دەکەنەسەرمان ورۆژێک بەبیانووی دابەزینی نرخی نەوت بووجەی کوردستان مەترسی دەکەوێتەسەر.
لەئێستاعێراق لەبەردەم دووڕیانێکی مەترسیداردایەولەلایەک دابەزینی نرخی نەوت کەبەبڕبڕەی سەرچاوەی داهاتی وڵات دادەنرێت ورۆژبەرۆژیش لەدابەزین دایەبەپێی پێوەرەنێودەوڵەتیەئابوریەکان لەوئان وساتەدانرخی بەرمیلێکی بەتاڵ زیاترەلەبەرمیلێک نەوتی خاو واتەعێراقیش دەوڵەتێکی بەرخۆرەنەک بەرهەم هێن .
لەلایەنەسیاسیەکەشی وڵات لەتەنگژەیەکی گەورەدایەلەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا سێ کەسایەتی ڕاسپێڕدراون بۆپێکهێنانی کابینەی وەزاری دوویان شکستیان خواردووەوسێیەمیشیان سەرداوەکان وادەردەخەن هەمان چارەنووسی دووەکەی تری هەبێ بەهۆی ناکۆکی وتۆخ بوونەوەی ململانێی شیعی ڕەنگەئەوانیش بەمەبەست تەراتێن ومراوەغەبکەن لەپێناوکان کات کوشتن وغافڵ کوژکردنی گەلی عێراق وپەردەدارکردنی گەندەڵیەکانیان .
کەواتەتاکو کوردچارەنووسی خۆی پەیوەست بکات بەمانەوەی لەچوارچێوەی دەوڵەتێکی فاشل دڵنیام چارنووسمان فاشل دەبێ.
Top