پەکەکە ئەتۆ فەرموو ئێمە میاو

پەکەکە ئەتۆ فەرموو ئێمە میاو

دەگێڕنەوە کابرایەک خەریکی نان خواردن دەبێ و پشیلەکیش بەرامبەری هەڵدەتووتەکێ و دەست دەکات بە میاوەمیاو، هەر جارێک دەمیاوێنێ کابرا کوتە گوشتێکی بۆ هەڵدەدات، تا وای لێدێ کابرا بێزار دەبێ و قاپە گۆشتەکە دەباتە پێش پشیلەکە و دەڵێ، ئەتۆ فرموو ئەمن میاو.
پەکەکەش دەڵێ: خواکورک و سیدەکان و زۆر ناوچەی تریش لە بادیانان بۆ ئێمە پێویستن و دەبێ بە تەنیا ئێمەی لێبین، کەمپی مەخموریش ئەگەر چی کەمپێکی ئاوارەکانە بەڵام بە سەربازگە کردنی بە رەواو پێویست دەزانین، قەندیل و زینووی وەرتێش هەر دەبێ ئێمەی لێبین و حەرامە هێزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ناوچانە بوونیان هەبێ، کەڵکی کانیتوێ و رازان و دەوژان و گەناو و سەفرە و زەروونەش ناکرێ هێزەکانی ئێمەی لێ نەبن، لە سنوورەکانی پێنجوێنیش بەرەو هەڵەبجە بوونی هێزەکانی ئێمە پێویستن.
کورد راستی گوتووە کە دەڵێ: ماڵ لە ماڵخۆی حەرامە، پەکەکە هەر بەوەش رازی نییە کە لەو ناوچانە بوونی هەبێ، ئەوان پێیان وایە لە هەر شوێنێک بوونیان هەبێ هیچ هێزێک نابێ لەو شوێنە بوونیان هەبێ، بە کورتی و بە کوردی پەکەکە و حکومەتی هەرێم وەک کابرا و پشیلەکەیان لێقەوماوە و هەر ئەوە ماوە حکومەتی هەرێم بڵێ: پەکەکە بۆ هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش ئەتۆ فەرموو ئێمەش میاو.
Top