لەنێوان بانگەشەی تەکنۆکراتی کابینەکەی محمدتۆفیق عەلاوی وکارکردنی عدنان زورفی بۆپێکهێنانی کابینەی کۆدەنگی کامەیان سەرکەوتوودەبێ.
April 5, 2020
وتار و بیروڕا
ماوەی زیاترلەچوارمانگ خۆپیشاندان ونارەزایی شەقامی عێراقی گرتەوەولەپێناوگۆرینی سەرلەبەری کایەی سیاسی عێراق بەوپێیەی عێراق نغرۆی گەندەڵی وفەسادبۆتەوەوسەرجەم جومگەحەساسەکانی ژیانی حکومرانی ئەو وڵاتە تەنراوەبەناعەدالەتی کۆمەڵایەتی وسیاسی وئابوری کەراستەوخۆکاری کردۆتەسەرزیادبوونی ڕێژەی بێکاری و کەڵەکەبوونی ژمارەیەکی بێ شوماری دەرچووی زانکۆوپەیمانگاکان ئەڵبەتەبارگرانی بۆعێراق دروست کردووە وبەرپرسانی عێراق بیریان لەڕەخساندنی هەڵی کارنەکردۆتەوەبۆیان ئەگەردامەزراندنیش نەبێ کەرتی تایبەت بۆیان فەراهەم نەکراوە.
ئەوجۆرەخۆپێشاندان وهەڵبرین وبەرزکردنی دەنگی نارەزای لەشەقامی عێراق چاوەروان کراوبوون وئاستەم بوولەدۆخێکی هاوشێوەدابتوانرێ دەنگی نارەزای کپ بکرێت چونکەخۆپیشاندەران تەجروبەوسابیقەیان لەگەڵ حکومرانانی عێراق هەبووەئەوبەڵێنانەی بەخۆپیشاندەران دراوبوون تەنهاڤاکسینی ئازارشکێن بوون وکردارنەبوون بەڵکوگوفتاربوون .
بەپێ ی ڕای شرۆڤەکارانی سیاسی وچاودێران وڕای شەقامیش زەحمەت بوومحمدتۆفیق عەلاوی بتوانێ کابینەکەی تەواوبکات وکۆدەنگی تەواوی لایەنەکان بەدەست بێنێت وئەرکی ئەوقورس بووبەرەغمی بوونی پشتگیری هەندێ لایەنی باڵادەست وخاوەن قورسایی وکورسی پەرلەمانی هەروەهایەکێ لەشانسەکانی ئەوەبووبانگەشەی بۆکابینەیەکی تەکنۆکرات دەکرد وئیدیعای ئەوەی کردکەسانی شارەزاوپسپۆرلەکاردا ئامادە دەکات ودەستی حزبەکانیش سنورداردەکات هەرچەندەمن لەگەڵ ئەوڕایەنەبووم چونکەئاسان نیەلەعێراق دا دەستی کوتلەولایەنەشیعیەڕادیکاڵەکان سنورداربکرێن ئەوشیعانەی کەفەلسەفەی تایفەگەری پەیرەودەکەن ولەدوای ساڵی ٢٠٠٣بەرووحیەتی ئینتیقامانەوڵات ئاراستە دەکەن وئیدارەی دەدەن .
لەکاتێکدا ڕوونەکەلایەنەسیاسیەکان لەپەرلەمان نوێنەریان هەیەو وڵاتیش بەرێوەدەبەن بێ گومانین دەست وەردانیش دەکەن .
وەبیرمان نەچێت بەهۆی ئەودامارگیریەی کەعێراقی پێ بارگاوی کراوەبۆتەهۆی ئەوەی کەسانی تەکنۆکرات وڵات جێ بهێڵن .
شانسی تری عەلاوی ئەوەبووکەلەلایەن هەردووهاوپەیمانی فەتح کەهادی عامری سەرپەرشتی دەکات وهاوپەیمانی سائیرون کەموقتەداسەدرسەرۆکیەتی ودووباڵی گەورەی نێوماڵی شیعیین هەرچەندەبەهۆی خزمایەتی وبوونی هاوسۆزی خزمایەتی لەنێوان برای موقتەداسەدرومحمدعەلاوی جۆرێک لەگومان لەنێولایەنەشیعەکان دروست بوودووکوری مستەفاسەدرزاوای محمدتۆفیقن کەئەحمەدسەدروحەسەن سەدرن ،حەسەن سەدرخۆی نوێنەری ڕەوتی سەدرەلەئەوروپا.
یەکێکی ترلەشکستی هەوڵەکانی محمدتۆفیق بانگەشەی بێ لایەنی دەکردوخۆی ساڵی ٢٠٠٣ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووەوبۆماوەی دووخولی کابینەی وەزاری وەزیری پەیوەندیەکانی عێراق بووە. ئەوەی
زیاترکاریگەری هەبوولەسەر ڕەتکردنەوەودەنگ نەدان بەکابینەکەی جۆرێک لەغورەمی ناوبراولەلایەک لەلایەکی ترحساب نەکردن بۆپێکهاتەی کوردوسوننەهاوکێشەکەی بەزەرەربەسەرداشکایەوە.
دوای ئەوەی محمدتۆفیق عەلاوی شکستی کارنامەکەی ڕاگەیاندوونەیتوانی نیسابی پەرلەمانیش تەواوبکات
لایەنەسیاسیەکان کەوتنەهەوڵ لەپێناوڕاسپاردنی کەسایەتیەکی تری سیاسی کەکۆدەنگی لایەنەکانی لەسەربێ وبتوانێ وڵات لەغیابی سیاسی رزگاربکەن ئەوەبوولە١٧ی مانگی سێ عدنان زورفی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسرلەپەرلەمانی عێراق لەلایەن سەرۆک کۆمار ڕاسپێردراوماوەی سی رۆژی لەبەردەمەبۆتەواوکردنی کابینەکەی وبەدەست هێنانی پشتیوانی سەرجەم لایەنەسیاسیەکان بەلانی کەم زۆرینەی پەرلەمانی ودەنگی لایەنەشیعیەکان لەپێناومتمانەدان بەکارنامەکەی ئەوەی من خوێندنەوەی بۆدەکەم ڕەنگەئەویش ڕێچکەی بێ هیوای محمدتۆفیق عەلاوی بگرێتەبەرولەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا شکستی خۆی رابگەیەنێت لەبەرئەوەی تائێستاهەشت گروپ ولایەنی عەسائیبی ئەهلی حەق ونزیک لەحشدی شەعبی پێی ڕازی نین هەروەهانێوماڵی شیعی پەرتەوازەی زۆری پێوەدیارەوناوهاتووجێی دڵخۆشی دەوڵەتی یاساش نیەبەسەرۆکایەتی نورلمالیکی. هەرچەندەکوردوسوننەش تێبینی زۆریان هەیەوئەوەندەی سەرقاڵی رازی کردنی لایەنەشیعیەکانەنیوئەوەندەلەکوردوسوننەنزیک نەبۆتەوەودانیشتنی لەگەڵ نەکردوون .
وەناوی چەندکەسایەتیەکی تری عێراقی دەکرێت بۆئەپۆستە.
بەتێروانین ودیدی خۆم پێش ڕاسپاردنی هەرکەسایەتیەک ئەبێ بەکردارئەم خاڵانە کاریان لەسەربکرێت وبچنەبواری جێ بەجێ کردنەوە
١ـ عێراق بۆتەمەیدانی ململانێی ئەمریکاوئێران وهەریەکەیان لەسەرحسابی عێراق وگەلی عێراق نفوزوهەژموونی خۆیان زیاد دەکەن دەبێ ئەمەسنورداربکرێت.
٢ـ حشدی شەعبی کەلە١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤دا بەفەتوای سیستانی دامەزرا وبۆتەهاوتەریب وهاوشانی سوپاوڵات بەرێوەدەبات وهەریەکەلە بەدروعەسائیب وسەرایەسەلام وحەرەکەی نوجەباوسەرایەخوراسان پاشان بەرگی قانوونی بەهیئەی الحشدالشعبی دراونزیکەی سەدووشەست هەزارچەکداریان هەیەودەیانەوێت وڵات لەلایەنی سەربازی وسیاسیش ئاراستەبکەن تاکوئێستانەتوانراوە بەنیشتیمانی بکرێت دەبێ کارلەسەر ڕێکخستن وئەرکدارکردنیان بکرێت لەژێرفەرماندەی هێزەچەکدارەکان کەسەرۆک وەزیرانە.
٣ـ عێراق وڵاتێکی بەکاربەرەواتە استهلاکەوبەرهەمهێن نیەلەریزبەندی شەشەمی وڵاتانی عەرەبی دادێت کەزۆرترین قەرزی لەبانکی نێودەوڵەتی کردووە بەبری ٥،٦ملیار دۆلارلەکاتێک دادەزانین داهاتی سەرەکی عێراق نەوتەوئاڵنگاریەجیهانیەکان وشەروکێبرکێی نێوان روسیاوسعودیەش نەوتەکەی هەرزان فرۆشکردووە بۆیەدەبێت کاری زیاترلەسەرژێرخانی عێراق بکرێت وزیاترپشت بەخۆی ببەستێ .
٤ـکارلەسەرلابردنی تێرم وئایدۆلۆژیای شیعەگەری بکرێت وبەهاوبەشی ورەچاوکردنی خواست و ویستی لایەنی سوننەوکوردلەپێش چاوبگیرێت.
٥ـلەماوەی خۆپیشاندانەکانی ڕابردوودانزیکەی ٦٠٠خۆپیشاندەرکوژراون وچەندهەزارێکیش برینداربوونەئەمەزەحمەتەئیحتوائ بکرێ بۆیەدەبێت داواکاری خۆپیشاندەران جێ بەجێ بکرێن.
بەرای من باشترین دەرچەبۆئەم تەنگ وچەڵەمەیەیڕعێراق هەڵبژاردنی پێشوەختەیەگەرکۆرۆناڕێگابدات ولەئەگەری دەنگدان ودانی متمانەش بەکابینەی زور