كورد و سونە .. سياسەتي هاوسەنگي هێز

كورد و سونە .. سياسەتي هاوسەنگي هێز
لە پەيوەندي نيودەولەتي تيوريك هەيە بەناوي تيوري هاوسەنگي هێز(balance of power) كە يەكێكە لە تيورە گرنگەكاني قوتابخانەى واقعى(Realism Theory), ئەم تيوريە باوەري بەوە هەيە كە هاوسەنگى هێز رۆلێكي گرنگى هەيە بۆ پاراستنى ئاشتى و ئاشايشى نێودەولەتى, وە هەر كاتێك هاوسەنگى هێز لە نيوان دەولەتان نەما ئەمە دەبێتە هۆى تێكچوني بارى ئاسايشى نێودەولەتى, ئەم راستيە زۆر رون و ئاشكرا بوو لە هوكارەكانى هەڵگيرساندنى جەنگى جيهانى يەكەم و دووەم كاتێك هاوسەنگى هێز نەما لە نێوان وڵاتانى ئەوروپى توشى شەڕێكى وێرانكەربوونەوە. ئەمە لە پەيوەندي نيودەولەتيە, بەلام ئەگەر لەروانگەى سياسەتي ناوخۆيى لەو تيوريە بروانين, دەبينين هەمان گرنگي هەيە بۆ پاراستنى ئاسايش و سەقامگيري وەڵات. هاوسەنگي هێز زۆر پێويستە بەتايبەتيش ئەو ولاتانەى كە بە فرەنەتەوەى و مەزهەبى ناسراون وەكو عێراق و سوريا ..


عێراق لە دواى ٢٠٠٣
كاتێك تەماشاى عێراق دەكەين لەو روانگەوە بومان دەردەكەوێت كە عێراق زۆر پێويستي بەوەيە كە هاوسەنگي هێز لە ناو پێكهاتەكاني نەتەوەيى و ئايينى بكرێت بەتايبەتيش لە دواي ٢٠٠٣ كاتێك خەلكي عێراق گەشبين بوون لە دواى ڕۆخاندني ڕژێمي ديكتاتوري و دەستپێكردني قوناغێكي نوێ كە بە هەڵبژادنێكى ئازاد دەستيپێكرد لەسالى ٢٠٠٥ كە دەرئەنجامەكەى پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكى كۆمار لێ دروست بون. بەلام سونەكان وەكو پێويست بەشداري لەو پروسەيە نەكردو بەرگرى و شەريان لە دژي هێزەكاني ئەمريكايان هەلبژارد.

وەكو ديار زوربەى سەركردەكاني سونە نەيانتوانى وەكو پێويست ئەو قوناغە بەشێويەكي راست و دروست هەڵسەنگێنن بۆيە ئەوان وازيان لە پرۆسەى سياسيان هێنا و چونە دەرەوە , سونەكانيش بەم هەنگاوە نا ژيرە زۆر زيانيان پێكەوت. سەركردە كوردەكان لە سەرويان سەرۆك مسعود بارزاني زۆر هەولياندا كە سەركردەكاني سونە وشيار بەكەنەوە لەم هەنگاوە مەترسيە كە دەيانەوێت پەيرەوبكەن و پەشيمانيان بكەنەوە, بەلام ئەوان سوربون لەسەر بوچوني خويان, لە هەمان كاتدا سەركردە كوردەكان هەولياندا خويان لە سەركردە سونەكان نزيك بكەنەوە كە بەژدارن لە پروسەى سياسي, تاوە كو بتوانن هاوسەنگيەك دروست بكەن تاوەكو شيعەكان نەتوانن كونترولي برياري سياسى بكات, بەلكو ئەوان بەپێچەوانەوە كاريان كردو بونە ئوپوزێسيونێكى سەخت بەرامبەر هەر بريارێك يان پرۆژە ياسايەك كە كورد پێشكەشي پەرلەمان يان حكومەت بكات. كار گەيشتە ئەوەى كە كورد تاوانبار بكەن بە ئينفيسال و دكتور عبدولكەريم زێدان و شيخ عەبدولمەليك ئەلسەعدي فەتوايان دا بە تحريم كردني فيدراليەت و هەر كەسێك پروپاگەندە لە بۆى بكات ئەوە يەكريزي ئومەتي ئيسلام دەخرێتە مەترسيەوە و پێى كافر دەبێت. شيعەكان ئەو پەرتەوازيەى لە نێوان كورد و سونە قۆستەوە ودەسەلات كەوتە دەستيان و هێدي هێدي دەستيان بە پێشێلكردني پرانسيپى ديموكراسيى تەوافقيان كرد كە عێراقى نوێ لە سەر دامەزرا بۆ ولە دەستورى عێراقى هەميشەيى ٢٠٠٥ ئاماژە پێى كردبوو, پاشان داواي ديموكراسي زۆڕينەيان كرد تاوەكو پەيرەو بكرێت لە عێراق. ئەمەش بوە هوكارى پەراوێسخستنى كورد و سونە لە دروستكردني برياري سياسي لە عێراق.
بەئاگاهاتن و وريابوونەوەى سونە ...و هاوسەنگێ هێز
سەركردەكاني سونە وردە وردە خوێندنيان بۆ بارودۆخى عێراق گوڕا بەتايبەتى دواى ئەوەى داعش ناوچەكانيان داگيركران و بۆچونيان بەرامبەر بە كورديش گوڕا, كاتێك كوردەكان پێشوازيەكى گەرميان لێ كرد و دەرگاى مالەكانيان بو كردنەوە, ئەم هەڵوێستە رونتربوو كاتێك سەركردەكاني سونە يەك دەنك بوون بۆ ئەوەى حكومەتى محمد توفيق عەلاوى تێنەپەرێت لە پەرلەمانى عێراق. بەراستى ئەمە هەنكاوێكى گرنگ بوو بۆ ئەوەى جارێكى تر هاوسەنگى هێز بگەرێتەوە بۆ پروسەى سياسي لە عێراق لەنێوان پێكهاتەكاني نەتەوەيى و ئاينى لە عێراق. ئاشكرابوو بۆ هەمويان كە بە بێ پرەنسيپى هاوسەنگى هێز, ئەستەمە عێراق سەقامگيري سياسي و ئەمنى بەخويەوە ببينێت. ديموكراسى زورينە كە سەركردە شيعەكان دەيانەوەێت پەيرەو بكەن لە عێراق زۆر ئاسان نيە لەو قوناغەى ئێستا, چونكە نە ئاستى رۆشەنبيرى نوخەبى عێراق و نە ديموگرافي عێراق ئەوە قەبول دەكات لە حالى حازر. ئەو جورە ديموكراسيە لە كومەلگاكانى ديموكراسى راستەقينە پەيرەودەكرێت كە لەسەر بنەماى يەكسانى ودادپەروەرى و هاولاتيبوون دامەزرابێت, بويە هێشتا زۆر بەربەست هەن بۆ ئەوەى ئەو جورە ديموكراسيە پەيرەوە بكرێت لە عێراق, بۆيە ئەگەر كورد و سونە بيانەوێت بەژدارى كارا لە پروسەى سياسى و دروستكردنى بريارى سياسى بكەن لەعێراق پێويستە پێكەوە هاوپەيمانێك دروست بكەن دژى زاڵبونى شيعەكان لەعێراق بەتايبەتيش لەو قوناغەى ئيستا كە تێدەپەرين كە قوناغێكى زۆر هەستيارە, و دەبێت كورد و سونە سود لە هەڵەكانى رابردوو وەربگرن و كار بكەن پێكەوە وەكو يەك تيم بۆ ئەوەى هيچ كابينەيەك تێنەپەرێت لە پەرلەمان بێ ئەوەى زەماناتى كۆنكريتى وەرنەگرن بۆ زامنكردني مافەكانيان كە لە دستور زامن كراون. بە بۆچوونى من ئەمە تەنها رێگايە بۆ بەدى هێنانى مافەكانيان.


عێراق بەرەو كوێ؟
عێراق ئەمرو بەرەو ئاقارێكى ناديار تێدەپەرێت و ئەگەر هەموو هێزەسياسيەكان هەست بە بەرپرسيارەتى نەكەن و شان لە شانى يەكتر نە بن ئەوە عێراق بەرەو دوو سيناريو دەچێت كە سێيەمي نيە:
سيناريۆى يەكەم: دەبێت سەركردەكانى شيعە هەست بە مەترسى ئەو قوناغە بكەن و بگەرێنەوە سەر هوشى خويان يان عێراق بەرەو چارەنووسێكى ناديار دەروات. دەبێت بگەرێنەوە بۆ ديموكراسى تەوافقى كە عێراق لەسەر دروست بوە وە لە دەستور ئاماژە پێكراوە واز لە ديموكراسى زورينە بێنن كە دەيانەوێت پەيرەوبكەن لەعێراق و بگەرێنەوە بو هاوسەنگى هێز لە ناو پێكهاتەكاني عێراق وە كار بكەن بو پێكهێناني حكومەتێكي كاتى بەسەرۆكايەتى كەسێك كە قەبول بێت لاى هەمووان و جەدەلى نەبێت و باوەرى بە پرەنسيپى تەوافق و شەراكەت هەبێت لەنێوان پێكهاتەكانى عێراق, و ئەولەويەتى كار بكات بو هەڵبژاردني پێشوخت بە سەرپەرشتى يو ئێن وە دياريكردنى رۆژەكە. كار كردن بۆ بەديهێنانى خواستى خوپێشاندەران و پاراستنيان لە مەترسيەكان و ئاشكراكردنى ئەو تاوانبارانەى كە تاوانى كوشتن و رفاندنى ئەنجاميان داوە و موحاسەبەكردنيان. بەمەش حكومەتێكى نوێ دەرئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە دروست دەبێت و عێراق لە مەترسى رزگار دەبێت.


سيناريۆى دووەم: ئەگەر سەركردە شيعەكان سوربن لەسەر بۆچوني خويان و متمانە بە كابينەيەك بدەن بە بێ رەزامەندى كورد و سونە هەر وەكو تێپەراندنى ياساى هەڵبژاردنى ئەو دوايە و ياساى دەركردني هێزە بيانيەكان لە عێراق ئەوكات با باش بزانن عێراق بە رەو سێ پارچەى هەنگاو دەنێت. يەكەم هەنگاو بۆ جێبەجێكرنى ئەو پلانە لە لاى سونەوە دەبێت بە راگەياندنى هەرێمى سونى بە پالپشتى دەولەتەكانى دراوسێ وەكو سعوديە و ئيمارات بە هەماهەنگى لەگەل ئەمريكا. بێ گومان ئەم هەنگاوە بە بێ پالپشتى هەرێمى كوردستان نابێت و هەرێمى كوردستان بە هەمو شيوەيەك پالپشتى لێ دەكات. سەبارەت بە هەرێمى كوردستان لە دواى ئەوە كە هەرێمى سونە دەبێتە ديفاكتو, لە وانەيە بير لەوە بكاتەوە كە وەرەقەى ريفراندۆمى ٢٥\٩\٢٠١٧ بە كار بێنێت بۆ راگەياندنى سەربەخوى كوردستان ئەگەر هەل و مەرجى نيودەولەتى هاوكاربێت, بە بۆچونى من كاتێك سەركردە شيعەكان سوربن لە سەر ئەو بۆچونەى كە لە سەرەوە باسمانكرد, دژايەتى نيودەولەتى لە سەر سەربەخوى كوردستان كەم دەكاتەوە. شيعەش دەبنە هەرێمى سێيەم لە ژێر هەژمونى ئيران دەبن. بەمەش عێراق دەبێتە سێ هەرێم: كوردى, سونى وشيعى, ئەگەر كورد ماوە بەشێك لەعێراق. بەرپسيارەتى ئەمە دەكەوێتە سەرشانى شيعەكان چونكە ئەوان نەيانتوانى يەك پارچەيى خاكى عێراق بپارێزن وبەحەكيمانە حوكمى عێراق بكەن.






* مامۆستاى زانستە سياسيەكان و پەيوەندى نيودەولەتى
Top