ئاینده‌ی كوردله‌دوای نه‌مانی داعش به‌ره‌وكوێ

ئاینده‌ی كوردله‌دوای نه‌مانی داعش به‌ره‌وكوێ
به‌درێژایی مێژووبه‌شی كوردهه‌رتیاچوون ومالوێرانی ونه‌هامه‌تی وده‌رده‌سه‌ری و بێ ده‌ره‌تانی وكۆچ ره‌وی وئێش وژان ومه‌رگه‌سات بووه‌ وه‌ك بلێی قه‌ده‌ری كورد وای لێ نوسراوه‌، پرسیارله‌هه‌رپیروپه‌ككه‌وته‌یه‌ك یان خاوه‌ن ئه‌زموونێك بكه‌ی سه‌ری زمان وبنی زمانی ئه‌وه‌یه‌،كوردله‌نێوناخۆشیداله‌دایك بووه‌وله‌ناوناخۆشیدا ده‌مرێت،گوێچكه‌كانی نه‌وه‌ی نوێش به‌وپه‌یامه‌تاودراون،به‌ڵام من به‌تێروانین ودیدگای خۆم گه‌رشرۆڤه‌یه‌كی كورت بۆئه‌وبابه‌ته‌بكه‌م وه‌ك پسپۆروشاره‌زایه‌ك له‌مێژووی كورد،پیویسته‌‌ئه‌وه‌بزانین كه‌هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیاوجیۆسیاسی هه‌رێمی كوردستان واهه‌ڵكه‌وتووه‌كه‌هاوسنورودراوسێی چوارده‌وڵه‌تین،كه‌ماوه‌ی زیاترله‌سه‌ده‌یه‌كه‌له‌نێوبه‌رداشی بێ ره‌حمی ئه‌م وئه‌وده‌مانهاڕن وچ ناحه‌قی ونامه‌نتقی هه‌یه‌به‌سه‌ریان هێناوین ،ده‌رئه‌نجام وكۆتا ڕێگای شۆرگێره‌كانیشمان له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان یان په‌تی سێداره‌بووه‌یان تیرۆركردن له‌ڕێگای داوه‌ت كردن یان دوورخستنه‌وه‌له‌سیاسه‌توبزاڤی شۆرشگێری كورد بووه‌.
خیانه‌تی ناوه‌خۆش له‌كوانه‌هه‌ره‌كوشنده‌كانی كوردبووه‌وبه‌رده‌وام دووژمنانمان ئه‌وخاڵه‌لاوازه‌ی كوریان قۆستۆته‌وه‌وهه‌نگاوه‌كانی كوردیان سه‌رنگوم كردوه‌،له‌قۆناغی ئێستامان دا به‌تایبه‌ت له‌وساڵانه‌ی ڕابردووداشه‌ڕێكی نه‌گریس وداسه‌پاویه‌خه‌ی گرتین ،وێرای ئه‌وقوربانیه‌گه‌وره‌یه‌ی كه‌كوردستانیان دایان ،راسته‌داعش داشی دامه‌ی ده‌ستی هه‌ندێ وڵات بوو،ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كانیش شتی تری لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌دیاریشه‌ده‌رئه‌نجامی شه‌ری ماڵ وێرانی وكاره‌سات باریه‌ئیترشه‌ره‌كه‌‌كۆتایی هاتووه‌،پرسیاره‌كه‌ئه‌وه‌یه‌له‌دوای شه‌ری داعش ئاینده‌ی كوردبه‌ره‌وكوێ؟ ئه‌وپرسیاره‌زۆرهه‌ڵده‌گرێ وكوردیش هه‌میشه‌به‌ده‌ستی خاڵی له‌نێوكایه‌سیاسیه‌كان هاتۆته‌ده‌رێ خۆش به‌ختانه‌ئه‌مرۆكوردبۆته‌كاراكته‌رێكی گه‌وره‌وئه‌وزلهێزانه‌ی پێشتركوردیان به‌ناوی جۆراوجۆرتۆمه‌تبارده‌كردئێستابه‌رده‌وامن له‌سه‌رته‌مویل كردنی كوردودۆست ودووژمنه‌كانیشمان له‌وه‌تێگه‌یشتن به‌بێ كوردله‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گه‌مه‌ی سیاسی وئابوری ناكری ،ئه‌ودراوسانه‌ی كه‌كوردیان به‌خێڵ وپێشمه‌رگه‌ش به‌میلیشیاناوزه‌د ده‌كرد،له‌هه‌رهه‌نگاوێكیان ئه‌بێ مامه‌ڵه‌وسه‌ودا له‌گه‌ڵ كوردابكه‌ن،زۆرده‌وڵه‌تی زلهێزیش گه‌یشتوونه‌ته‌ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌ كه‌به‌ناراسته‌وخۆی ئۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان بكه‌ن،لێ مخابن وداخی گران هه‌ركاتێك خه‌ریك بووه‌گوردبگاته‌ترۆپك وئامانجه‌گه‌وره‌كه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن كه‌به‌فه‌رمانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ فرچ خواردوون ده‌مان گێرنه‌وه‌بۆبازنه‌ی یه‌كه‌م وخه‌ونی له‌مێژینه‌ی كوردیان له‌گۆرناوه‌هیواخوازم له‌دوای ئه‌وهه‌مووحه‌ده‌س وپه‌رچه‌كردانه‌ی سه‌ركورد،سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردناكۆكیه‌كانیان به‌لاوه بنێن وفرسه‌تی گه‌وره‌له‌ده‌ست نه‌ده‌ن گرنگ نیه‌كێ هه‌وڵی دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌دات‌وله‌سه‌رده‌ستی كێ راده‌گه‌یه‌نرێت گرنكه‌كاربۆئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌بكرێت
Top