پەیا مێک بۆ بەرپرسانی سۆران...! .

پەیا مێک بۆ بەرپرسانی سۆران...!                                                             .
نادی سۆران یەکێکە لەو نادیانەی تازە سەرکەوتووبۆ خولی نایەبی کوردستان،ئێستا بە بارێکی سەخت تێدەپەرێت و ئەویش توشی قەیران بوو. بۆیە ھیچ کەس و لایەنێک بە راستگۆی نەھاتوتە سەرخەت و من دلم ئازار دەدرێ کە دەبینم کۆمەک کۆدەکرێتەوە بۆ نادی سۆران و راھێنەرەکەیان دەلێت کەر وا بڕوات من سەیارەی خۆم دەفرۆشم
باشە ئێوە شەرم لەخۆتان ناکەنەوە کە ئەم ھەوالەی راھێنەرەکەیان دەبیستن،باشە پارە بۆ شتی نابەجئ و قبولنەکراو لە لایان ئایەنی ئیسلام ھەیە و سەرف دەکرێت بۆ لەتۆپی پئ خەرج ناکرێت کە خۆشی و تامەزرۆی بۆ ھەموو خەلکی ناوچەکەھەیە،
ئەرئ ھەربەراستی ئەوانەی وەعد و پەیمانیان دا لە کوێن بۆ بەلێنەکەی خۆیان نابەنە سەر، ئایە وێنە گرتن ئەمە کارەکەیانە ئەم پەیمانیانە ئایە ئەمانە تەنھا بۆ فیسبوک و سۆشیال میدیا دێنە بۆ لای ئێوە تاکو بلاوی بکەنەوە و بلێن ئێمەین شتی باش بۆتان دەکەین بە ناراستی ئەم قسانە لە سوشیال میدیا بنوسن و بلاوی بکەنەوە ،
من گەر لەجێکای ئێوە بومایە ھە کەسێک دەھات بۆ بلامان ھەر سەیرم نەدەکردن ،چونکە دەزانین بۆ چی مەبەستێک ھاتوە،ئایە ئێوە کورد نین ! نازانن ئەوانەی مەبەستیان و نیازیان ھەیە ھاوکاری ئێوە بکەن کێن، سەیرم لەوە دێ سۆران زۆر پەرلەمانتار و بەرپرسی حزبی و حکومی تێداییە کەچی ھەر بێسودە،ھیچتان بۆ ناکەن تاکو بەردەوام بن دیارا ئەوان نازانن سەرکوتنەکانی ئێوە ئەوان سەربەرز و سەربلند دەکات باشە لەھەر شوێنێک سەرکەتن ھەبێت چۆن ھەر زوو زوو پۆست دەکەن و دەلێن ئەوە ئێمەین ھۆکاری سەرکەوتنەکانی ئێوە،ھە کاتێک پێویستیان پێیانە خۆیان حەشار دەدەن و خۆیان ون دەکەن،
تاکەی بۆ سەرکەوتنەکان و باشترینەکان ھەمیشە ھاوار بکەین و کەمپین بکەین و لە دەرگای خەلک بدەین،تکا دەکەم ئەی کەسایەتی و خودا پێداوان و بەرپرسانی دەڤەرەکەم وەرن دەست بەخەنە و دەستی یەکتر و ھەمووتان ھانی گەنجانی دەڤەرەکەمان بدەین با نەروخێین و و ھەمیشە ھەول بدەین بە کەمترین مەسروف فێری زۆرترین خزمەتیان بکەین،
بەراستی کاتی ھاتوە کەسانی دلسۆز و خاوەن مەوقیف جیابکرێنەوە لە کەسانی مشەخۆر و ماستاوچی،بۆیە من داوا لە ھەموو کەسێک دەکەم ھەر کەسەو لەفیسبوکی خۆی ھەلسێت بە ھاندانی نادی سۆران جا بەر شێوازێک بێت و پشتگیری خۆیان بۆیان دووپات بکەنەوە بۆ ئەوەی کاریگەری بەھێزی ھەبێت لەسەر ئەم نادییە وەک پالپشتێک و بۆ ئەوەی ھەست بەوەی بکەن کە نادی سۆران خاوەن جمھور و ھاوەداری خۆی ھەیە پالپشتیان دەکرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش لەھەر روو بەروو بونەوەیەک بەو پەری توانای بەھێزەی خۆیان بەسەلمێنن کە ئەوانە گەر لەروی مادی ھاوکاریان ناکرێت گوێ بەھیچ شیتێک نەدەن و بەردەوام بن،
ھەر بۆیە سۆشیال میدیا کاریگەری زۆری ھەیەلەسەر کۆمەلگا،ئەگەر ھاتوو ئەم پشتگیرە بەردەوام بوو ئەوە بەدلنیایەوە خەلکانێک دێن بۆ یارمەتی دانی نادی دەڤەرەکەمان،
لە لایەکی ترەوە خەلک ھەست بەوە دەکات ئەم نادییە و پر جمھورە و بەردەوام ھانیان دەدەین، ئێمە خۆش حالین بەم نادییە و سەرمان بەرزە پێتانەوە ،داواتان لێدەکەین سارد نەبنەوە لەم پیشەی خۆتان .ئێوە ئیرادەتان بەھێز بێت بە دلنیاییەوە بەرەو پێشەوە دەرۆن.
Top