داخوازیەکانی کورد لەعێراق کەمن
February 10, 2020
وتار و بیروڕا
داخوازیەکانی گەلی کوردکەمن لەگەڵ واقیع داکەمترن بەرامبەربەوقوربانیانەی لەپێناوعێراق وکوردستان بەخشیومانەبەراوردناکرێ ،دواترداخوازیەکانمان عێراقی کوردین وبەتەنهاکوردی نین ،کاتێک کوردجەخت لەدیموکراتی دەکاتەوە ئەواهەمووهاوڵاتیەکی عێراقی دەگرێتەوە،کاتێک داوای هاوبەشی دەکەین مەبەستی کوردهاوبەشی عەرەبی نیە،بەڵکومەبەستمان هاوبەشی هێزەسیاسیەکانی عێراقەلەعێراق دا هێزی واهەن خەباتیان کردووەو قوربانیان داوەچۆن دەکرێ لەبەشداریکردنی بونیادنانی وڵات بێ بەش بکرێ لەعێراق پێکهاتەی سەرکی هەیەچۆن دەبێ پەراوێزبخرێن مەسەلەی سوپاوئاسایش ونەوت وغازئەمانەهەمووی موڵکی گەلانی عێراقن چۆن دەبێ پێکهاتەیەک تاکرەوانەوڵات بەرێوەببات وپێکهاتەکانی تربێ بەری بکات .
کوردهەمیشەبەرگری کاری دەستوری عێراق بووە لەپێناوئەوەی عێراق نەگەرێنرێتەوەبۆئەودۆخەخراپەی کەپێشتربەسەرپێکهاتەکانی داسەپێنرابووبەئەسەفەوەهەندێ لایەن بەوهەڵوێستەیان کوردیان نائومێدکردبوولەئاست کێشەکانی هێشتنەوەی پرسی ناوچەناکۆکی لەسەرەکان وئیستحقاقاتی کورد بەهەڵواسراوەی، کوردی زیاتربێ ئومێدکرد، کورد وا چاوەروانی لەلایەنەکانی عێراق دەکرا لەغیابی کوردئەوان داکۆکی وبەرگری کاری مافەرەواکانی کوردبن بەتایبەت ئەومافانەی لەدەستوری عێراق دابەرەزامەندی هەموولایەنێک جێگیرکرابوون ئەورێککەوتنەش ساڵی ٢٠٠٢ لە لەندەن واژۆکراوە.
کوردبۆیەپەنای بۆریفراندۆم بردوەک گوتراوە مرۆڤ کەکەوتەبەرشەپۆڵی رووباردلەپێناورزگاربوونی دەست بۆپنجەگیاش دەبات چ جای ئەوەی قەزیەی نەتەوەیەک ومافەکانی کەخوێنی زۆری لەپێناودراوە لەلایەن عەبادی ومالیکیەکان خەریک بووبەرەونادیاری بیبەن ،بۆیەسەرکردایەتی کوردبەتایبەت جەنابی سەرۆک مەسعودبارزانی بریاری ریفراندۆمی داوپێداگیری لەسەر بەدەست هێنانی مافەرەواکانی کورد کرد.
لەسەردەمی عادل عبدلمهدی کوردئومێدی زۆری هەبووبەڵام بەهەرحاڵ هەرچەندەسیاسیەکی میانرەوبووبەڵام لەئاست خواستەکانی کوردنەبوو.
لەقۆناغی ئێستادا کەمحمدتۆفیق عەلاوی راسپێردراوە بۆپێکهێنانی کابینەی نوێ ئەبێ کابینەیەکی خزمەتگوزاربێ وعەدالەتی سیاسی وکۆمەڵایەتی و دارایی پەیرەوبکرێ بۆسەرجەم پێکهاتەسیاسیەکانی وڵات بەپێچەوانەوەی ئەوئاراستەیەوتێرمەزەرمەندهاوڵاتیان دەبن ورەنگەفشاری هاوڵاتیان کابینەی نوێش کەبۆخۆی راگوزەری دەبێ سروشتیەگەل وپێکهاتەکان بەدوای دەرچەیەکی تردابگەرێن کەدابەش بوونی عێراقەبۆسێ هەرێم ولامەرکەزیەتی کامل بەوهەرێمانەبدرێ وئەنجومەنێکی باڵای سیادی پێکبهێنرێت ونوێنەری هەرسێ هەرێمی تێدابێ بەتایبەت لەپرسەدیبلۆماسیەکان راوێژی تەواوهەبێ وداهاتی وڵات بەیەکسانی دابەشی سەرهەرێمەکان بکرێ بەپێی بەرکەوتەیان لەپێناوزامنی مافەکانی کوردیش ئەبێ نێوماڵی کـردزیاتر پتەوبکرێ وکەلێنی نێوان لایەنەسیاسیەکانی کوردستان فراوانترنەکرێ