لەیادی ٧٤ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دا

لەیادی ٧٤ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دا

مێژووبۆمانی سەلماندووە کەکوردکۆنترین میللەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەلەپاش جەنگی جیهانی دووەم کۆمەڵێک جوڵانەوەی نەتەوەی کوردی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەریان هەڵداوهاتنە ووجودهەریەکەوبەشێوازێک .
بەڵام دیارترینیان جوڵانەوەی کور لەبارزان بوولەساڵی ١٩٤٣تاکو١٩٤٥بەسەرپەرشتی سەرۆک ورێبەری نەتەوەی کوردمەلامستەفابارزانی .
پاشان دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەمهابادکەلەساڵی ١٩٤٦بەرێبەرایەتی پێشەوەقازی محمد دامەزرا.
بۆیەجێگای خۆیەتی لەیادی حەفتاوچوارساڵەی دامەزراندنی کۆمارکوردستان سەری رێزونەوازش لەئاستی یەکەم کۆماروشەهیدانی شەری نەگریسی تیرۆرستانی داعش دا دابنوێنین چونکەلەوکات دا ناوچەکەبەبارودۆخێکی زۆرهەستیارداگوزەری دەکردهێشتائاسەواری جەنگی دووەمی جیهانی بەتەواوی کۆتای نەهاتبوومیللەتی کوردتووشی نیمچەبێ ئومێدیەک ببووچاوەروانی سەرهەڵدانی تروسکایەکی جوڵانەوەی یان شۆرشێکی کوردیان دەکرد.
لەهەمان کاتدازۆرپێویست بووهەروەهازەرورەتێکی مێژووی بووکەشۆرشێکی وابەهێزدروست ببێت کەگەلی کوردلەتاریکیەوەبەرەوئاسۆیەکی روون هەنگاوبنێت گەرچی تەمەنی ئەوکۆمارەکوردبووبەڵام هیواوئومێدی لای کوردی هەرچوارپارچەی کوردستان دروست کرد.
بۆجیهان روون بووەوەکەگەلی کوردهەرکاتێک هەڵی بۆبڕەخسێت خۆی لەوڵاتەبەزۆرپێوەلکێندراوەکان جیادەکاتەوە وداوای مافی خۆیان دەکەن وسنورەدەستکردەکەی بۆیان دانراوە هەڵی دەگرن .
وەتوانی تائەندازەیەکی باش کوردانی هەرچوارپارچەلەیەک کۆ بکاتەوەبەدروست کردنی کۆماردۆزی گەلی کوردی بردەپێشەوە.
بۆنموونەناوی پیرۆزی پێشمەرگەلەکاتی کۆماری کوردستان دروست بووهەروەهاسرودی ئەرەقیب هەروەهائاڵای پیرۆزی کوردستان کەقازی بەئامانەت دایەدەستی باوکی کوردمەلامستەفائەویش بەئەمانەت تەسمیلی دەستی سەرۆک مەسعودبارزانی کردکەئێستالەسەرسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی هەرێم وپەرلەمانی کوردستان دەشەکێتەوە.
ئەوەی بۆئێمەجێگای شانازیەسەرۆک بارزانی پاڕێزەری کۆماربوولەلایەنی سەربازی هەتائاخیر ڕۆژبارزانی کۆماری پاراست هەتاکوکارگەیشتەئەوەی هەم پێشەواقازی وهەم بارزانی زانیان کەپیلانێکی نێودەوڵەتی بۆلەناوبردنی کۆماری کوردستان لەئارادایە.
بارزانی مهابادی بەجێ نەهێشت تاکودواساتەکانی جەنابیان بەقازی فەرمووبابڕۆین ئەمەپیلانێکی نێونەتەوەییە بامهابادجێ بهێڵین قازی لەوڵامداگوتبووی بائەم ئاڵایەبەئەمانەت لای تۆبێ وبیپارێزەبۆپاراستنی ئەم ئاڵایەدەخەمەدەستی تۆ.
بارزانی دوای شەڕێکی گەورەمهابادی جێهێشت وقازیش خۆیدابەدەستەوەسەرئەنجام خۆی وهەڤاڵانی لەسێدارەدران .
ئەوەی کەئێمەی زیاترسەربەرزکردووەجەنابی سەرۆک مەسعودبارزانی هێندەبیروبڕوای بەدۆزی کوردبەهێزەلەهەرپارچەیەکی کوردستان پێویست بووبێ یان شۆرش کرابێ جەنابیان وەک پێشمەرگەیەک هاوکاری کردوون چونکەهێندەنیشتمان پەروەرونەتەوەپەروەرەبیروڕایەکی زۆربەتینی هەیەبۆیەتاکوئێستاش ئەوهەڵوێستەی جەنابیان جێگای شانازی گەلەکەمانەولاپەڕەیەکی پڕشنگداریشەلەمێژووی نەتەوەییمان وەپێویستەهەمووگەلی کوردیەک دەنگ وکۆدەنگ بێ هاوشێوەی بارزانی بۆپرسەنەتەوەییەکان.
Top