کۆبوونەوەی نێچیروان بارزانی وترەمپ لەپەراوێزی کۆربەرندی داڤۆس
January 23, 2020
وتار و بیروڕا
ئەوسەرکردەیەکی لێزان وکارێزمایەکی کاریگەرە لەپێشهات وگۆرانکاریەخێراکانی جیهان هەمیشەخاوەن دەرچەیەبۆرزگارکردنی وڵات لەوقەیرانانەی لەئارادان وچاوەروان کراون ۰
یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی سەرۆک نێچیروان بارزانی کەسەرکەوتن وگەیشتن بەئامانجەکان لەنێوپلەکانی وەزیفەداهەریەکەولەئاستی خۆیدابوونی هەیەچونکەکاریگەری وسیفەتەکانی ئەم سەرکردەیەبۆسەرتەواوی کوردستان وجیهان یەکجارزۆرەئەمەش لەئەنجامی پشت بەستن بەراستیەکان وراوەرگرتن وتوانای هەڵگرتنی بەرپرسیاری وبوونی توانای وەرگرتنی متمانەی نێودەوڵەتی وگەلەکەی لەسەرکردایەتی کردندا۰
کۆبوونەوەی نێچیروان بارزانی وترەمپ لەپەراوێزی کۆربەندی داڤۆس گرنگی وبایەخی هەمەلایەنی هەیەبۆکوردوبۆئەمریکاش بۆکوردناساندنی زیاتری قەزیەی کوردوحساب کردن بۆهەرێمی کوردستان کەخاوەن پێگەومەوقیعێکی بەهێزەلەرۆژهەڵاتی ناوەراست وهاوپەیمانێکی باورپێکراوی ئەمریکایەوکوردشەری تیرۆرستانی داعشی لەجیاتی ئەوان کرد لەهەمان کات دا ئەمریکادەوڵەتێکی چاوچنۆکەوبەردەوام فۆکەسی لەسەرئەوشوێنانەیەکەستراتیجین بۆی بەتایبەت لەبابی نەوت ومەعدەنەکانزاییەکان لەلایەکی تربۆئەمریکاروون بووەوەکەتەنهاکوردپشتیوانیەتی و ناڵێ ئەمریکا بالەعێراق بچێتەدەرەوە ۰
ئەوپێشوازیەگەرمەی ترەمپ لەسەرۆک نێچیروان بارزانی لە۲۲/۱/۲۰۲۰ وێنای ئەوەی کردکەئەمریکاکوردجێ ناهێڵێ ئەوترسەی لای کورد رەواندەوە لەکاتێک دا رێکەوتنێکی سێ لایەنەی لەگەڵ تورکیاوروسیاکردلەبارودۆخێکی چاوەروان نەکراوکوردانی سوریای جێهێشت بەوهەنگاوەشی فشاری کۆنگرێسی لەسەری زیادبوورووبەرووی رەخنەیەکی زۆربۆوە بەتایبەت لەلایەن کۆماریەکان ۰
بەهەرحاڵ دانانی ئاڵای کوردستان وناوهێنانی جەنابی نێچیروان بارزانی وەک سەرۆکی کوردستان وگۆرانی سیاسەتی ئەمریکابەرامبەربەکوردجێگای ئومێدەوبەوهیوایەین دەستکەوتی زیاتری بۆکوردبەدوادابێت وسەفەری سەرۆکیش وەک هەمیشەبەرهەداربێ بۆکوردستان.