کارەساتێکی گەورە بەرێوەیە
January 22, 2020
وتار و بیروڕا
ھەربۆیە ئەوەی لەسەر حکومەت ھەرێمە ئەوەویە سەرجەم ئەو فلم و گۆرانی کە لەگەل کەلتوری کوردی ناگونجێت رایان بگرێت و نەھێلێت لە کەنالە کوردییەکان پەخشبکرێتبلاو بکرێتەوە،چونکە ئەمە ھۆکارێکە بۆتێکدانی شیرازی کۆمەلگای کوردی کە باوکان و دایکان کۆنترۆتی مندالەکانیان لەدەست دەرچوە ،
بەراستی ئەوە ئامارانەی بلاودەکرێنەوە ھەموو کەسێکی توشی شۆک کردوە چونکە ئەم ئامارانە یەکجار مەترسین لە سەر نەوەکانی داھاتوو بۆیە پێویستە ئەو پەیوەندییە کە لە نێوان ھاوسەران دا ھەیە دەبێت ئەم سێ شتانە لە خۆ بگرێت ئەمانە لە نێوانیان دا ھەبێت وەک(خۆشەویستی،گرینگی پێدان،رێز) چونکە گەر ئەمانە ھەبون ئەوە ھاوسەر گیری سەرکەوتوو دەبێت و دوور دەبیتەوە لە حالەتەکانی نەخوازراو و دوور دەکەوێتەوە لە تلاق دان.بۆ ئەوەی ھەست نەکەیت لە کۆتای ژیانت تەمەنت لەگەل کەسێک بردۆتە سەر کە رۆیشت کەسێکی ھەلەبوە چونکە بۆ یەک جار ژیانت پێدەبەخشرێت،
ھەروەھا رێژەی تلاق دان رۆژ بەرۆژ لە زیادبون داییە زیاد بونەکەش لەرێژەی ئاسای تێپەراندوە،بەداخەوە لە حالەتەوە بۆتە دیاردە و ھەربۆیە زۆر مەترسی دارە بۆیە پێویستە ھەموو لایانەکان لە(حکومەت،پەرلەمان،ئەنجومەنی دادوەری،توێژەرانی کۆمەلایەتی،مامۆستایانی زانکۆ،ھتد.....)توێژینەوە لەسەر بکەن و کۆنگرە بەبەستن چونکە زیاد بونی رێژەی تلاق دان و جیابونەوە زۆر مەترسی دارە و دواجار لێکترازانی شیرازەی خێزان و کۆمەلگا بە دوا دادێت،
ھەروەھا چەندین ھۆکار ھەن لە پشت تلاق دان و لێک جیابونەوە گرینگترینیان ئەمانەن(کەم درامەتی،زوو شوکردنی کچان،دەست وەردانی کەسانی دیکە لە ژیانی تایبەتی خێزان لێکتێنەگەیشتنی ژن و مێرد، خیانەت)ھەروەھا خیانەتی ھاوسەر گیری ھۆکارێکی ھەرە بەرچاوی تلاق دان و لێکجیابونەوەیە جگە لەمەش دیاردەی زوو بە شودانی کچان دیاردەیەکی باوە لە ئێستا دا زۆر جاری وا ھەبوە تەمەنیان ئەوەندە بچوک بوە لە دادگا لەکاتی مارە بڕین ناچار دەبەن پەنادەبەن بۆ گەورە کردنی تەمەنیان،ھەروەھا دادوەران دەلێن زۆر بەی ئەوانەی لێک جیادەبنەوە و تلاق دەدرێن تەمەنیان لەنێوان(١٥-٢٥)سالن چونکە ئەو کچانەی زوو شودەکەن یان ئەو کورانەی زوو ژن دەھێنن لە مانای زاواج تێناگەن ئەزمونی ژیانیان کەمە و پێویستیان بە رێنمالی ھەیە لەو تەمەنە بچوکە دا،
لە لایەکی تریشەوە ھەندێک لە پسپۆران زۆر بەی رێژەی تلاق دان بە ھۆکاری دواخستنی مندال دادەنێن چونکە گەر مندال نەبێت ئەو ژن و پیاوە دەتوانن بە ئاسانی دەستبەرداری یەکتر بەبن و لەیەکتر جیاببنەوە ئەمەش پرۆسەکە ئاسانتر دەکات بۆ تلاق دان،
ھەروەھا دادگای پێداچونەوەی ھرێم نوێترین ئاماری جیابونەوە لە سالانی (٢٠١٧-٢٠١٨)بلاوکردۆتەوە رێژەی جیابونەوەولە پارێزگای ھەولێر لە سالی (٢٠١٧)دا(٢٩٨٥)حالەت تۆمار کراوە ھەروەھا لەسالی(٢٠١٨)دا(٣٥٩٨)حالەت تۆمارکراوە بەمەش لەماوەی سالێک دا(٦١٣)حالەت زیادی کردوە ئەمەش مەترسی دارە.ھەروەھا بەپێی ئامارەکە لە پارێزگای سلێمانی لە سالی(٢٠١٧) رێژەی جیابونەوە(١٣٦٠)حالەت بوە بەلام لەسالی (٢٠١٨) ئەم رێژەیە زۆر زیادی کردوە بەشێوەیەکی بەرچاو بۆتە(٤٠٨٥)حالەت ھەروەھا لەماوەی سالێک دا لە پارێزگای سلێمانی(٢٧٢٥)حالەتی جیابونەوە تۆمار کراوە،ھەروەھا لە پارێزگای دھۆک لەسالی (٢٠١٧) دا (١٣٨٤) حالەت بوە بەلام لە سالی (٢٠١٨) دا رێژەکە بەرزبۆتەوە بۆ(١٥٠٩)حالەت لە ماوەی سالێک دا(١٢٥)دا حالەت زیادی کردوە،بۆیە لەھەرێمی کوردستان پارێزگای سلێمانی پشکی شێری بەرکەوتوە کە ھۆکاری زیادبونی ئەم کێشەیە پسپۆران دەگەرینەوە بۆ (نەبونی ھوشیاری ، رۆشنبیری خێزان ، کۆمەلایەتییە)
ھەروەھا لە ئاینی ئیسلام تلاق دان لێکجیابونەوە رێگەی پێدراوە بەلام لە ئاینی ئیسلام ئەم کارە نەویستراوە ،چونکە لیک جیابونەوەی ھاوسەران کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر خۆیان و کۆمەلگاو مندالەکان دا ھەروەھا تلاق دان زیانی زۆری ھەیە لەروی(زیانی دەرونی،کۆمەلایەتی، زیانەکانی سەر مندالەکان)دا بەلام ئەوەی یەکەم کەس باجی تلاق دان دەدات مندالە چونکە شیرازی خێزان تیک دەچێت و مندالەکان بێسەر پەرەشت دەمێنەوە چونکە ئەگەر لە لای یەکێک بەمینێتەوە ئەوە لە سۆزی ئەوەی تر بێبەش دەبێت ئەمەش کەم و کورتی لە پەروەردەی منالەکە دروست دەکات کاریگەری نەرێنی لەسەر دوارۆژی مندلەکە دەبێت،بۆیە پێویستە مامۆستایانی ئاینی لە رێگەی مینبەری مزگەوتەکانەوە ھوشیاری و رۆشنبیری خێزاندری بەناو ھاولاتیاندا بلاوبکەنەوە و لە چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە ھاوکاریان بکەن.