هەمواری دەستوری عێراق
November 20, 2019
وتار و بیروڕا
وەک دەزانرێت بەپێی ڕای شارەزایانی دەستور گۆرینی دەستور یا هەموارکردنەوەی دەستور زۆر ڕێکاری سیاسی وقانوونی دەوێت وهەڵبەزودابەزوتانەزول ومساوەمەکردنی هەندێ لایەنی دەوێت وبەوپێیەی دەستور نوسراودروست کراوی مرۆڤەکانە واتەقابیلی لێ زیادکردن ولێ کەم کردنی هەیە بۆیەلەزۆربەی وڵاتانی جیهان چەندین جاردەستوریان هەموار کردۆتەوە بەڵام کێشەی کوردلەهەمواری دەستورنیەوکێشەکەگۆرینی دەستوربووە
مەترسیەکانی کوردئەوەبوولایەنەشۆڤینیەکانی عێراق دەیانویست مادەکانی دەستوری عێراق بەتایبەت ئەوانەی تایبەتن بەکوردجارێکی ترشوێنیان بۆنەکرێتەوە وجێگیرنەکرێن وەک ڕوونە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام کوردئومێدی زۆری هەڵچنی بوو ڕاستەئەومادانەی تایبەت بەکوردجێگیرکرابوون بەهەڵـواسراوی مابوونەوە بەڵام مادەی زیندووبوون .
ئەودەستورەی ئێستاش لەعێراق کاری پێ دەکرێ بەوساناییەنەنوسراوە
لەمانگی پێنجی ٢٠٠٥لێژنەی نووسینەوەی دەستوردەست بەکاربوو هەموولایەنەسیاسیەکانی عێراقیش هاوڕاوکۆدەنگ بوون لەسەردەستورچونکەزۆربەیان هەڵبەی گەیشتنیان بووبەدەسەڵات رەنگەهەموارکردنەوەی دەستوری عێراق لەئێستا دا بەوئاسانیەنەبێ لەڕابردوودا بەوشێوەیە کارلەسەرنووسینی دەستورکرا ئەو لێژنەیە زۆرینەی پێكهاتەو نوێنەرانی لایەنەسیاسییە كانی عێراقی لە خۆوە دەگرت كە بریتی بوون لە ٥٥ ئەندام بەو شێوەی خوارەوە:
ئەندامی ئەنجومەن لە لیستی ھاوپەیمانی عێراقی یەکگرتوو.
١٥ ئەندامی ئەنجومەن لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی.
٨ ئەندامی ئەنجومەن لە لیستی ئەلعێراقییە.
٤ ئەندامی ئەنجومەن کە سەربەخۆ بوون.
ھەروەھا دواتر ١٥ ئەندامی تریش لە دەرەوەی ئەنجومەنەی نیشتیمانی بۆ لیژنەکە زیادکروەی لە ماوەی 5 مانگ نوسینەوەی دەستور كۆتایی پێهات و لە ١٥ /١٠ / ٢٠٠٥ راپرسی لەسەر رەشنووسی دەستوورەکە کراو، ١٥ ملیۆن دەنگدەر بەشدارییان لە راپرسییەکە کرد و ٧٨ ٪ ی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان بە رەشنووسی دەستوورەکە دا و ئەم دەستوورەی ئێستای عێراقی لێکەوتەوە و كوردیش لە بەر ئەوەی كە زۆرینەی مافەكانی تێدا مسۆگەر كرابوو دەنگی بە بەڵێ بە دەستورەكەدا لە راستیدا ئەگەر بهاتبایە كە دەستور وەكوو وای لێهات كوردستان گەیشتە ئەو قۆناغەی كە ئێمە ئێستا تێیداین.
پێویست دەکات لایەنەسیاسیەکانی کوردستان لەقۆناخی ئێستادا هەماهەنگ وکۆدەنگ بن لەپێناومسۆگەرکردنی ئیستحقاقاتی کوردلەدەستوردا کارلەسەر ڕەواندنەوەی مەترسی وتەحەدییەکانی بەردەم کوردبکەن