بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی لە غەززە کوژرا

بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی لە غەززە کوژرا

لە شەڕی داعش و لە پێناو بەرگری کردن لە بە کەنیزە کردنی خوشکانی کۆمەڵی ئیسلامی پێشمەرگە زیاتر لە دوو هەزار شەهید و دوازدە هەزار برینداری دا، گیانبازی ئەو پێشمەرگانە لە پێناو بەرز راگرتن و پاراستنی شکۆی نەتەوەیی و بەرگری کردن بوو لە رەوشتی کوردایەتی بە رەوشتی برایانی کۆمەڵی ئیسلامی و ئەمیرکەشیانەوە، بەڵام هەستی ئیسلامی بوون و مرۆڤ بوونیان نەجووڵا و بۆ تەنیا جارێکیش وشەی شەهید بەسەر زاری کۆمەڵی ئیسلامی و ئەمیرەکەیاندا نەهات.
کورد بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆی و دوور خستنەوەی مەترسییەکانی سەری و رێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەو کارەسات و کۆمەڵکوژیانەی لە رابردوودا بەسەری هاتوون ریفراندۆمی ئەنجامدا، بەڵام عەلی باپیری ئەمری کۆمەڵی ئیسلامی لە دوای خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر گوتی: ریفراندۆمە سەقەتەکە، لەسەر سندووقی دەنگدانیش پەنجەی بەرز کردەوە و گوتی: دەنگم بە بەڵێ داوە، جا ئەگەر ریفرادۆم وەک ئامرازی رزگار بوون لە ژێردەستەیی و کوشتوبڕ و گەیشتن بە مافی چارەنووس وەک عەلی باپیر دەڵێ سەقەت بووبێ، ئەوا دەنگی بە سەقەتی داوە و (بەڵێ)کەی سەقەت بووە.
ئەوە هەڵوێستی عەلی باپیر و کۆمەڵەکەیەتی بەرامبەر بە کوردبوون و کوردایەتی، کەچی بۆ کوژرانی عەرەبێکی تیرۆریستی غەززە چێچی خۆفرۆشی کەوتۆتە کەوڵیان و بە شینگێڕان و واوەلا کردنەوە دەڵێن: بە بۆردومانی فرۆکەکانی ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای جیهادی ئیسلامی (شەهید) بووە، لێرەدا دەگەینە ئەو راستییەی کە هاوتیرۆرستەکانی کۆمەلێ ئیسلامی و عەلی باپیر لە هەرکوێیەکی دنیا بکوژرێن شەهیدن، بەڵام ئەو پێشمەرگە گیانبازانەی بەرگری لە کوردستان دەکەن و پیاوانی کورد لە سەبڕین و ژن و کچانی کورد لە بە کەنیزە کردنی هاوتیرۆریستەکانیان دەپارێزن، شەهید نین و کوژراون، ئەوە لە کاتێکدایە هەمان ئەو تیرۆریستانەی ئەوان بە شەهیدیان دەزانن، بۆ کۆمەڵکوژی کوردانی رۆژئاوا پیشتیوانی و هاوهەڵویستیان بۆ ئەردۆغان و سوپا داگیرکار و کوردکوژەکەی دەربڕی.
Top