ترسی ئەوەمان هەیەکوردزەرەمەندی یەکەم بێ!!!
October 19, 2019
وتار و بیروڕا
من بەڕای خۆم بەبەهاری بەرەوبەدیموکراتی بوونی وڵاتەعەڕەبیەکان ناوی دەبەم چونکە زیاتر لەسی ساڵ عەڕەبەکان بەشێوەی تاکڕەوی وتۆتالیتاری تاک تاکی هاوڵاتیانیان دەچەوساندەوە .
وەک بینیمان سەرهەڵدانی ناڕەزایی لەوڵاتی تونس دەستی پێکرد دەسپێکی سەرهەڵدانەکەش بەکۆتاهێنانی دەسەڵاتی زەید بن عابدین یکەم چەخماخەی بڵێسەی هەڵگیرسانی ڕشتنی قینەی پەنگخواردووی چەندەهاساڵەی هاوڵاتیانی چەوساوەی تونس بووکەبەشێوەیەکی زۆربەگڕوتین سەرهەڵدانەکەدەستی پێکردکەهەمو وڵاتەعەڕەبیەکانی سەرسام کرد.
پاشان سەرهەڵدانی جەماوەری میسڕلەدژی حوسنی موباڕەک بووە پاڵپشتێکی بەهێزوزیاترباوەربەخۆبوون بۆئەوەی مەزڵومان داوای مافی خۆیان لەزاڵمان بکەن
سەرهەڵدانی تونس ومیسروای کردلیبیاماوەی هەشت مانگ بەرخودانێکی زۆرگەورەوشۆڕشێکی پڕلەبەخشینی خوێن دروست بکەن لەدژی موحەمەڕقەزافی ولەکۆتاییدا سەرکەوتن بۆگەل بوو.
ڕاستەدەسەڵاتەداپڵۆسێنەرەکان نەمان بەشێوازی دیموکراسی
لەتونس ومیسڕهەڵبژاردن ئەنجام درا
لەتونس نەهزەی ئیسلامی زۆرینەی بەدەست هێنا هەروەهالەهەڵبژاردنی میسڕیش ئیخوان موسلیمین زۆرینەی بەدەست هێنا لەمانگی 11ی 2011 هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەمەغریب کرا پارتی دادووپێشکەوتنی ئیسلامی ڕێژەیەکی زۆری کورسیەکانی پەرلەمانی بردەوە .
بەڵام پرسیاری جەوهەری ئەوەیەلەدوای هەڵبژاردن ولادانی سەرۆکەکانیان تاچەندتوانراوە دیموکراسی بۆهاوڵاتیان فەراهەم بکەن ؟
وڵامەکەی ڕوونەوداواکارم هاوڵاتیان وڵام گۆبن .
وەک ڕوونە کەپڕشگی شۆرشەکان وبەهاری ئیسلامی وبەهاری عەڕەبی بەر سوریاش کەوت دوای ماندووبوونی زۆر قوربانی زۆروماڵوێرانی زۆردواجار بەپشتیوانی ڕوسیاوئێران بەشارلەدەسەڵات مایەوە وبەهارەکانیش بوونەپایز بۆگەلی سوریا .
لەوبارودۆخەداکوردەکان دەرفەتیان قۆستەوە و شەڕی تیرۆرستانی داعشیان کرد دوای هێوربوونەوەی بارودۆخ تێپەڕاندنی هەمووسەختی ودژواریەکان توانیان حکومی خۆڕێ بەری وخۆسەری ودروست کردنی کانتۆن بنیادبنێن وخۆیان حکومی ناوچەکوردیەکانی خۆرئاوا بکەن .
بەڵام کوردگوتەنی دەردی کوشندەوکوانی کورد کوردبووە ڕێگەنەدان بەسەرجەم حزب ولایەنەسیاسیەکان بۆبەشداری لەوخۆڕێبەریەبەنموونە.
ماوەی نزیکەی دووهەفتەدەبێت هەڕەشەوهێرشی تورکیای داگیرکەربەناوی ئۆپڕاسیۆنی ئاشتی ودروست کردنی ناوچەی ئارام بەفەتوای ئەردۆغان کەبەمەش تەنهاوتەنها مەبەستیانەداگیڕکاری ولەناوبردنی گەلی کوردە وبیانوێکی ناشەرعی ناوچەی ئارامە.
ڕۆژی 17ی10/ 2019مایک پێنس لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە لەسەردۆخی سوریاوڕاگرتنی ئۆپڕاسیۆنی تورکیا بەهەرحاڵ ڕێککەوتن کەئاگربەست ڕابگەیەنن بەڵام بەومەرجەکە هەسەدە لەماوەی 120کاتژمێر لەوناوچانەی تورکیا هەسەدە بەمەترسی دەزانێت بکشێتەوە موقنیع بوونی هەسەدەلەپێناونەڕژانی زیاتری خوێنی کورد خاڵی ئیجابیەبەڵام ڕێککەوتنی تورکیاوئەمریکا گومانوییەولەسەرەتادا دۆناڵدتڕەمپ گوتی ئێمەپۆلیسی سوریانین تاخاکەکەی بپارێزین وپاشەکشەی بەهێزەکانی سـوریای دیمورات کردهەروەها پێشتریش لەسەرناوچەی ئارام لەگەڵ سوریا ڕێککەوتبووبەکرداریش کاری لەسەرئەومەسەلەیەکردبەوەی ڕەبایەوخەندەقەکانی بەرگری کەهەسەدە لەشەڕی داعش دروستی کردبوون هێزەکانی سوریای دیموکراتی کشاندنەوە وخەندەقەکانیشی پێ پڕکردنەوە لێرەدا ئەوەڕوونە کەئەمریکا ئۆکەی بۆئەردۆغان کردووە ولەلایەکی تر بەهانەوەهاتنی کوردلەوتەوقیتەدا ترسی ئەمریکا ئەوەبووڕوسیاببێتەخاوەنی قەزیەکەچونکەڕوسیاتاڕادەیەک لەئەمریکا ڕاستگۆترەلەگەڵ هاوپەیمانەکانی بەوپێیەئەمریکا یاریەکەی بردەوە وترسی ئەوەش هەیەکەکورد زەرەرمەندی یەکەم بێ وەک هەمیشە.