هێرشی بەردەوام وگەلەکۆمەکێ ی سەرکورد

هێرشی بەردەوام وگەلەکۆمەکێ ی سەرکورد
لەماوەی هەفتەی رابردوودا کوردانی خۆرئاوا ڕووبەرووی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆتەوە ئەگەربۆمێژووبگەرێینەوە تورکیای کەمالیست وتورک پەرست هەرلەساڵی 1923وە لەوکاتەی شێوازی حکومرانی وفەرمانڕەوای وڵات لەژێر ڕەحمی کودەتای مستەفاکەمال ئەتاتورک کەفەرماندەیەکی سەربازی بوو لەعوسمانیەت گۆرا بۆتورکیەت ولەسوڵتانیەتەوە بۆتورکانیەت وتورکاندن کاری لەپێشینەیان بوو کودەتابۆگۆرینی فۆرمی ئیسلام بۆفۆرمی عەلمانیەت بەبەرگێکی ئیخوانی توندئاژۆی دژجودا خوازی وبەتورک کردنی نەتەوەی کورد وشوبهاندنی کوردبەتورکی چیای و جن لەوکاتەی کەمال ئەتاتورک دەسەڵاتی گرتەدەست وڵاتی خستەسەرشێوازی ئەورپا هەمووقییەم وئەخلاق وئاکاری ئاینی کردەقوربانی بەرنامە عەلمانیەکەی لەپێناوسرینەوەی شوناس وئایدیای ئیسلامی و تەقلیدی ئەوروپای کرد بەکردار وڵاتی خستەسەرشێوازی ئەوروپا۰
کاری لەپێشینەیان تورکاندنی گەلانی ناتورک بووە بۆئەومەبەستەش سەرۆک وەزیران عیسمەت ئینۆنۆ وەک راسپێردراوبۆدژایەتی کردنی گەلی کورد بەکردارکاری کردووە و هەمیشە دژی ئەو دەنگە نارازیانەبووەبۆنەوپێکهاتەونەتەوانەی بەمەترسیان زانیوون بۆسەربەرژەوەندییەکانیان بیانووی ناشەرعیان هەبووە بەوەی تاوانی کورد ئەوەیە داوای مافی سروشتی خۆیان دەکەن وکوردبوون بۆیان حەرام ویاساخ کراوە ۰
تورکیای رەگەزپەرست لەئیمانیان تورکانیەت ئەولەویەتەو بۆهیچ گەل وپێکهاتەیەک نیەبەدەرلەتورک مومارەسەی ماف بکات
لەهەفتەی رابردوودا هێرشێکی چاوەروان کراوی بەرنامەبۆدارێژراوی پێشوەختەکەئۆکەی لەلایەن ئەمریکا بۆکراوە کرایەسەر ڕۆژئاوا وبەبیانووی دروست کردنی ناوچەی ئارام بۆتورکیاوپاراستنی سنورەکانی ۰
بەپێی یاساوعورفی نێودەوڵەتی پاراستنی سنور سروشتیە بەڵام داگیرکردنی خاکی وڵاتێکی تر وهەرەشەومەترسی دروست کردن لەسەری پێشێڵی نێودەوڵەتیە۰
ئەوجۆرە هێرشانەوجوڵاندنی هێزی سەربازی وقەتل وعام کردنی هاوڵاتیانی سڤیل بەبەرچاوی وڵاتانی دیموکراسی و بەناورێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیشانەی پرسیاردەخاتەسەرئەوجۆرە رێکخراو وناوەندەبەناودیموکراسی ومرۆڤایەتیانە۰
دەرکردنی بەیان نامەوپەیام لەسەرئاستی وڵاتانی جیهان بەوەی دەڵێن تورکیا هان دەدەین کەهێرشەکانی بوەستێنێ یاخود چیترچەک بەتورکیانافرۆشین ئەوەنیشانەی دووفاقی ودووڕووی وبێ هەڵوێستی وڵاتانەلەهەمبەرئەوکارەنامرۆڤیانەی کەتورکیا دەیکات ۰
لێرەدا ئەمریکا وەک زلهێزێکی بێ مەوقیف کەنەدۆستی هەمیشەییەونەدووژمنی هەمیشەیی واتە بەهیچ پێوەرێک ئەمریکا بۆپشت پێ بەستن نابێت ۰دەبێت لەداهاتوودا بۆئەوئەگەروئاڵنگاریانەی لەسەرکورد نزیک وچاوەروان کروان کوردبەدوای هاوپەیمانیەتیەکی تری باوڕپێکراو بەفۆرمێکی تر بێتەمەیدان لەپێناویەکدەنگی وکۆدەنگی زیاتر لەسەرقەزیەی کورد ۰ ئەوەش بۆهەمووپارچەکانی تری کوردستان روون بۆتەوەکەتەنهاکوردبوون دەکرێتەبیانووئامانج گەرەکەکوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان بیرلەکۆنگرەی نەتەوەی بکەنەوە مەرج نیەتەنەهالەکاتی ئاشتی وئۆقرەی کارلەسەرئەوبابەتەبکەن لەحاڵی ئێستادا زەروڕە کۆنگرە ببەسترێت هەروەها سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی وتێروانین ودووربینی جەنابیان لەوتارەکانی ڕابردوودا ئەوەی ئێستا دەگۆزەرێ هەمیشەهۆشداری لەبارەیەوەداوە وپێویست دەکات سەرجەم لایەنەسیاسیەکانی کوردلەهەرچوارپارچەی کوردستان بەپیربانگەوازەکەی جەنابی کاک مەسعدبارزانیەوەبێن وئەوەی لەدستیان دێت بۆکوردانی سوریای بکەن وە رادەستکردنی مەنبەج وکۆبانێ بەسوپای سوریا دڵخۆشی نەکردووم چونکە جارکی تردەسەڵاتی ڕژێم کۆنترۆڵی ناوچەکوردنشینەکان دەکات وبەیوەکەی تری دا جۆرێکەلەگەلەکۆمەکێ لەسەرکورد وتێکدانی حکومی خۆرێبەرییەی لەخۆرئاوا دروست کرابوو
Top