لەئەگەگەری زیاترئاڵۆز بوونی دۆخەکە

لەئەگەگەری زیاترئاڵۆز بوونی دۆخەکە

سەرەرای هەوڵەکان بۆهێورکردنەوەی بارودۆخی عێراق بەڵام تادێت کێشەکان زیاترقوڵ دەبن ودەستێوەردانی دەرەکی هەرێمی ئیقلیمی ودەولی بەئاراستەی زیاترئاڵۆزکردنی دۆخەکەدەچن دیارە لەنێوئەو کێشمەکێشمەدا هەندێ لایەن دیانەوێت تەسفیەی هەندێ لایەن بکەن وەک بڵێی لەسەرکۆنەقین دەژین وگرێی کۆنی دەروونیان هەیەوتای دووبەرەکی بەری نەداون لەهەفتەی رابردوودا دەنگی نارەزای بەرزبووە و خەڵک ڕژانە سەرشەقامەکانی عێراق من لەگەڵ هەمووجۆە ئازدی و داوای ڕەوای خۆپیشاندەران کۆکم بەڵام بەومەرجەی لەلایەن چەند لایەنێک وگروپێکی توندئاژۆ ئاراستە نەکرابن هەروەها ئەوچەند سەرەقەڵەمەی کەدەیڵێم لەپەرۆشی وخەمخۆریم نیەبۆحکومەتی عێراق ویەکپارچەی عێراق‌بگرەهیچ هاوسۆزیەکەم بۆیان نیەلەچاوی من عەرەب هەرعەرەبەو خۆشم تاسەرئێسقان لەگەڵ یەکدەنگی وکۆدەنگی کوردم سڕف نیشتمانی و کوردستانیم بەهەمووکەم وکوریەکانیەوە ۰
لەوبێنەوبەرەیەشدا ڕەنگە هەرێمی کوردستانیش بکرێتە ئامانج بۆیەزەڕورە هەموولایەنەسیاسیەکنی کوردستان بەسەرجەم ڕەنگ وئایدیاجیاوازەکانەوەلەسەریەک مێز کۆببنەوە لەپێناویەکدەنگی وکۆدەنگی زیاتر وقوڕاسای زیاتردروست کردن وپێشاندانی وێنەیەکی گەورەتری کۆدەنگی کورد لەهەمبەرتەحەدییەچاوەوان کراوەکان وئاڵنگاریەنوێیەکانی ناوچەکە ۰
لەونێوانەشدا پارتیمان وجەنابی سەرۆک وکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ڕەنگە بکرێنەئامانجی ناحەزانی میللەتەکەمان ئەوەش لەوستێرکەوە سەرچاوە دەگرێت کەباش لەمەتێدەگەن کەپارتی تاکەهێزی کاریگەروخاوەن پێگەیەکی گرنگی سیاسی وکۆمەڵایەتی وکارای هەرێمی کوردستانەلەوچەندساڵەی رابردوو دا لەخیلالی حکومڕانی کوردستان دا توانیویانە بەشێوازێکی سەرکەوتووانە هەم ئیدارەی خۆبەرێوەبردن بدات هەم لەسەرئاستی هەرێمی ونێودەوڵەتیش باڵانس وهاوسەنگیەکی باش لەڕووی سیاسی بگرە سەربازیش بەرجەستەبکات۰
سەرۆک بارزانی دەیەوێت لەگۆشەنیگای بەرژەوەندی ئابوری وئاسایش خەونی لەمێژینەمانیش مسۆگەربکات ۰
ڕۆڵی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی دیارە لەکۆکردنەوەی کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان وتەوەرەی کۆنگرەی نەتەوەی لای ئەوپرسی ئەولەویەت بووە ۰
لەئەگەری زیاترئاڵۆزبوونی دۆخەکە ڕەنگەپریشکی ئەوکێشمەکێشمە کوردستانیش بگرێتەوە بەمەش هەموولایەک زەرەرمەند دەبن وپێشنیار وداواکارینمان بۆجەنابی سەرۆک بانگێشتی لایەنەکانی کوردستان بکات بۆبەرپەرچ دانەوەی هەوڵی نەیارانی کورد
Top