خۆری نەتەوەی

خۆری نەتەوەی

۲۵/۹هەمووساڵێک خۆری نەتەوەی هەڵدێت و وەک تەحەداوپەرچەکردار لەهەمبەرئەوسیاسەتە شۆڤینیانەی کەدەسەڵاتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق بەرامبەربەگەلی ستەمدیدەی کورد پەیڕەویان کردووە وفرچکیان پێی وەگرتووە لەنەتیجەدا کورد براوەیەو کارتێکی فشاروتاپۆیەکی مێژوویەلەبەرامبەر ناحەزانی میللەتەکەمان ۰
شۆڤینیەکان لەسەرەتای دامەزراندنی عێراق دا بەجدی وبەرنامەڕێژی پێشوەختەکاریان لەسەرئەوەکردووە کەعێراق بەئاراستەی توندووتیژی و ناجێگیری ببەن بەپشت بەستن بەنانەوەی ناکۆکی لەنێوان پێکهاتەکان و بەکارهێنانی هێزی سەربازی دەوڵەت لەدژی لایەنێکی ترکەشەریکی ڕاستەقینەی وڵاتە وبەهیچ هێزێک کۆتایی پێنایەت ئەمەش ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرە و خودی دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق دەبێ گەواهیدەری ئەم ڕاستیەبن گەردوێنێ زوڵم وزۆرداری بۆعێراق کرابووە پۆشاکی بەری۰
کوردیش بێ پەناگەبووە ئەوا ئەمڕۆخاوەن پەرلەمان وحکومەت وکارتی ریفراندۆمە۰
ئیرادەی گەلی کوردستان بەشی ئەوەندە بەهێزە کەبتوانن ئەم سەقامگیریەبپارێزن وبەرگری لەخاکەکەیان بکەن ۰
پێمان سەیرە وجێگای سەرسوڕمانە سەرانی عێراق خۆیان چەواشەبکەن بێ بیرکردنەوەودووربینی بۆڕابردووی گەلی کورد بیرلەڕێگەچارەی سەربازی بکەنەوەودەستی بۆببەن گەلانی عێراق چاوەڕوانی خزمەتگوزاری وباشکردنی بژێوی وبارودۆخی ژیانیانن وچاوەروانی ئەوەن فێری داهێنان وبەرەوپێشبردنی کەرتی پیشەسازی بکرێن نەک نەوەی نوێ بەئایدۆلۆژیای خۆیان جۆش بکەن کەدەبێتەهۆی ئەوەی جارێکی ترتۆی دووبەرەکی لەنێوعێراقیەکان شین بکەنەوە ۰
ئەوەی دەسەڵات دەگرێتەدەست خێری بۆگەلەکەی نیەورۆژبەڕۆژقەیران ونائومێدیان خوڵقاندووە بەرژەوەندی خۆیان خستۆتە سەروی بەرژەوەندی گەل وبەفیڕۆدانی سەروەت وسامانی وڵات و واژۆکردنی رێککەوتننامەی ژێراوژوور و دیارنەمانی داهاتی وڵات وهەژاری وبێکاری بۆتەدیاردەوبەرۆکی عێراقیەکانی گرتووە وژێرخان وسەرخانی عێراق داڕماوبووە وبەچەندین دەیەیەی ترئاسەواری تەقینەوەکان وناسڕدرێتەوە وگەشبینی بۆتەخوڕافیات وگەندەڵ بوونی سەرجەم دام ودەزگاکانی دەوڵەت لەپێش هەمووکارێکی ترە ۰
مالیکی وعەبادی دووقورمیش کراو ئیعازدراوی ئێقلیمی بوون کاری پێشنەوبەرمەبنایان لەسەرئینتیقام وتەسفیات بووە
ئەوەی هەوڵی بەبنبەست گەیاندنی کێشەکانی داوە سەرۆک بارزانی بووە تاکەسەرکردەوسەرۆک بووە کەنەیویستووە خوێنی عێراقیەکان بەدەستی کوردبرژێت وبەپێچەوانەیەوە ۰
هەمیشەدەرگای گفتوگۆی لەبەردەم هەرهەوڵێکی چارەسەری کراوەبووە و ڕێگای نەداوە عێراقی دوای ۲۰۰۳بەرەودیکتاتۆری وتاکڕەوی بردن لەدەسەڵات ببرێت۰
هەمووکاتێک دەست پێشخەری کردووە کۆتای بەحکومی زاڵمانەودیکتاتۆریانە بێت ۰
هەنگاوە نادەستوریەکانی مالیکی وعەبادی گەلی کوردیان ناچارکرد کەپەنابۆڕیفراندۆم ببات وسەرۆک داوای کردئەگەربەشەریک وبرابەشی عێراقمان نازانن بادوودراوسێی باش بین
خۆشبەختانەئەویەکگرتوویەی لایەنەسیاسیەکانی کوردستان هەیان بوو لەژیرسەرکردایەتی سەرۆک بارزانی دووئەوەندەی ترگەلی کوردی خۆش بەخترکردوئومێدی بەکوردبەخشی وبڕیاری ڕیفراندۆم دەستەجەمعی بوو هیچ کام لەلایەنەسیاسیەکانی کوردستان جورئەت وجەسارەتی ئەوەیان نەکردبڵێن باڕیفراندۆم نەکرێت ۰
بەڕەغمی خیانەتی ناوەخۆی و گزەگزومنگەمنگی هەندێ لایەن کەبوونەبەڵاوناویان لەفایلی شەرمەزاری مێژووتۆمارکراوەلای هەرکوردێکی نیشتیمان پەروەر
ریفراندۆم قورسایەکی گەورەی بەپێگەی هەرێمی کورستان بەخشی ئەوەی بەبیرنەیاران وناحەزانی کوردهێنایەوە کەلەڕابردوودا کوردبەوکەم دەرامەتیەی لەهەمووڕوویەکەوە هەی بووە ئیرادەی پۆڵاین بووە بەکیمیاباران وئەنفال کردن لەناونەچوو چ جای گەلەکۆمەکێ وقوت وبژێوبڕین ۰
ئەورۆژە دەبێت بکرێت بەڕۆژی ئیرادەوسەرفیرازی ریفراندۆمچیەکان ۰
Top