پاراستنى ژینگه‌ هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى مردن.

پاراستنى ژینگه‌ هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى مردن.
ژینگه‌ بریتییه‌ له‌گۆرانكارى له‌و ژینگه‌یه‌ى كه‌ زینده‌وه‌ران تێیدا ده‌ژین. به‌هۆى كردارو چالاكییه‌كانى مرۆڤه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى دروست بونى هه‌ندێك ماده‌ كه‌ له‌گه‌ل ئه‌و شوێنه‌ ناگونجێت كه‌زینده‌وه‌رانى تێدا ده‌ژین، ده‌بێته‌ هۆى تێكدانى سیسته‌مى ژینگه‌ى ئه‌و شوێنه‌ و لاسه‌نگى ده‌كات.
پیسبونى ژینگه‌ گرفتێكى گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندره‌ستى كار له‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌كات له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوو، تازه‌ پێگه‌یشتوو وڵاته‌ دواكه‌وتوه‌كان. هه‌ر بۆیه‌ پیسبونى ژینگه‌ به‌گوێره‌ى رێكخراوه‌ نێوده‌له‌تییه‌كان كار له‌ ته‌ندروستى 200ملیۆن كه‌س ده‌كات، هه‌روه‌ها وڵاتى ئێمه‌ش له‌ ساییه‌ى په‌ره‌پێدانى فراوان وا چاوه‌روان ده‌كرێت له‌ ماوه‌ى ساڵانى داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كى به‌ر چاو گرفته‌كانى پیسبونى تێدا ده‌ربكه‌وێت، جگه‌ له‌وه‌ به‌ له‌به‌ر چاو گرتنى دۆخى ئێستاى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌و ئه‌نجامه‌ ده‌گه‌ین،چونكه‌ زۆربه‌ى تاكى كورد هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ ناكات، ده‌بێت ئه‌وه‌ش هاوبه‌ش بێت له‌ پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
پێویسته‌ حكومه‌ت له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌یوه‌ندیدار و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌و بواره‌ به‌ كارى وشیاركردنه‌وه‌ و پلانى تایبه‌ت و ستراتیژى پێش به‌ زیاتر بوونى پیسبونى ژینگه‌ بگرن. ئه‌گه‌ر نا كاریگه‌رى لێكه‌وته‌ى ژینگه‌ى پیس و بارگرانیه‌كى زۆر قورستر ده‌بێت، له‌ لایه‌كى تره‌وه‌حكومه‌ت تاكو ئێستا هه‌ڵنه‌ستاوه‌ به‌ پرۆسه‌ى دابینكردنى ریسایكلین كردنى ئه‌و زبل و خاشاكه‌.

راسته‌شاره‌كان و شه‌قامه‌كان پاك ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م زبڵه‌ له‌ شوێنێك ده‌خرێته‌ ژێر خۆڵ روبه‌رێكى فراوان به‌رده‌وام له‌زیاد بوون پیس ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش كاره‌ساته‌. هه‌روه‌ك دیاره‌ مرۆڤ هۆكارى سه‌ره‌كى و بنچینه‌ییه‌ بۆ پیسبونى ژینگه‌، جگه‌ له‌مه‌ش فراوان بوونى بوارى پیشه‌سازى و بێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا وخراپ به‌كار هێنانى مادده‌كانو زیادبونى ژماره‌ى دانیشتوانى زه‌وى، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى زیاتر په‌ره‌سه‌ندنى پیشه‌سازى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى خواستى دانیشتوانان.
چونكه‌ ئه‌م پیشه‌سازیانه‌ كاریگه‌رى گه‌وره‌ له‌سه‌ر پیسبوونى هه‌وا، ژینگه‌ى وشكانى، ئاو داده‌نێن له‌ رێگه‌ى پاشماوه‌ كیمیاییه‌كان. هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ زیاد بوونى ژماره‌ى ئۆتۆمبێل كه‌ له‌ رێگه‌ى گازى دوانه‌ ئۆكسیدى كاربۆنه‌وه‌ ده‌بنه‌ هۆى پیسبونى هه‌وا. له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، ناهۆشیارى دانیشتوان به‌ تایبه‌تى له‌ وڵاته‌ تازه‌ پێگه‌یشتوه‌كان و وڵاته‌ دواكه‌وتوه‌كان وه‌ گرینگى نه‌دانى حكومه‌ت به‌م بواره‌ ده‌بنه‌ هۆى پیسبونى ژینگه‌ كه‌ هه‌موویان په‌یوه‌ندى به‌ خودى مرۆڤه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها پیسبونى ژینگه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه‌ ئاسایشى جیهان خستۆته‌ به‌ر هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسیه‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین پیسبونى ژینگه‌ بۆ سێ پله‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
1_پیسبونى ئاساى: ئه‌م جۆره‌ پیسبونه‌ مرۆڤ تا راده‌یه‌ك ده‌توانى له‌ گه‌ڵیدا بژیت بئ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى هه‌بێت.
2_پیسبوونى ترسناك: ئه‌م جۆره‌یان كاریگه‌رى خراپی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر مرۆڤ ئه‌و ژینگه‌ییه‌ى تێیدا ده‌ژیت ده‌بێت چاره‌سه‌رى خێراى بۆ بدۆزرێته‌وه‌.
3_پیسبوونى له‌ناو به‌ر (كتوپڕ): ئه‌م جۆره‌یان ده‌بێته‌ هۆى له‌ ناوبردنى مرۆڤ و ژینگه‌ پێكه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى تێكدانى هه‌موو جۆره‌ هاوسه‌نگیه‌ى ژینگه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كارى مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌.
جگه‌ له‌م خاڵانه‌ى باسمانكرد ده‌بێت چه‌ند راستییه‌ك بزانین له‌باره‌ى پیسبوونى ژینگه‌. چونكه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى پیسبون رێژه‌ى مردن كه‌م ده‌بێته‌وه‌، به‌ گوێره‌ى ئامارى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان ته‌نیا له‌ سالى 2012نزیكه‌ى 3ملیۆن كه‌س به‌ هۆى پیسبوونى هه‌وا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌مان رێكخراو رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ى 1،7ملیۆن منداڵى خوار ته‌مه‌ن پێنج سالان له‌ جیهان به‌هۆى پیسبوونى ژینگه‌ ده‌مرن.
جگه‌ له‌مه‌ش هۆشدارى دراوه‌ له‌ بوونى مه‌ترسیه‌كانى ژینگه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا بۆ نمونه‌: هه‌لمَژینى دوو كه‌لى جگه‌ره‌ له‌ له‌لایان مندالانه‌وه‌. هه‌روه‌ها پیسبوونى ژینگه‌ له‌ وڵاتان دیارى كراوه‌، بۆ نمونه‌: رۆژى 5 حوزه‌یرانى هه‌موو سالێك رۆژى جیهانى ژینگه‌ییه‌، له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان رۆژی 14تشرینى یه‌كه‌مى هه‌موو ساڵێك رۆژی جیهانى ژینگه‌ییه‌.
له‌ هه‌رێمى كوردستانیش 16نیسانى هه‌موو سالێك كراوه‌ته‌ رۆژى ژینگه‌. ئه‌گه‌ر بێتو چه‌ند مادده‌یه‌ك وه‌ربگرین ماوه‌ى چه‌ندى پێویسته‌ تاك و شیببنه‌وه‌ له‌ سروشت دا، بۆ نمونه‌:
بتڵى پلاستیكى كه‌ 450ساڵى پێویسته‌ تاك و له‌ سروشتدا شى ببێته‌وه‌، هه‌روه‌ها نایلۆن نزیكه‌ى 100ساڵى پێویسته‌ بۆ شیبونه‌وه‌ له‌ سروشت، هه‌روه‌ها شوشه‌ به‌ده‌یان هه‌زار ساڵى پێویسته‌ شیببێته‌وه‌.
بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزینه‌وه‌ پێویسته‌ رێگه‌ له‌ پیسبوونى ژینگه‌ بگرین، زیادبوونى رۆشنبیرى تاك كه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌م بونه‌وه‌ى پیسبوونى ژینگه‌، هه‌روه‌ها چیتر پێنه‌دانى مۆڵه‌ت به‌و كارگانه‌ى كاركردنیان ده‌بێته‌ هۆى پیسبونى ژینگه‌ و دورخستنه‌وه‌یان له‌ شاره‌كان. به‌ره‌و پێشبردنى ئه‌و رێگایانه‌ى كه‌ دژ به‌ پیسبوونى ژینگه‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌.جگه‌ له‌مه‌ش پێشخستنى رێگاكانى له‌ناو بردنى زبل و پیسایی به‌ تایبه‌تى رێگاى سوتان و چاودێرى كردنى ئۆتۆمبێله‌كان پشت به‌ستن به‌ غازى سروشتى بۆ وزه‌ له‌ جیاتى سه‌رچاوه‌ى گه‌رمى.

Top