هیوا و پرسیاریی خەڵک لە کێیە؟!

هیوا و پرسیاریی خەڵک لە کێیە؟!
بەشێک لە حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی باشوری کوردستان تەنها لەبەش و دەستکەوتا بوونیان هەیە، ئەگەر هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسیی و دیپلۆماسییەوە گەشەو پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی؟! ئەوان بەشدار و لایەنی سەرەکین لە سیاسەت و دیبلۆماسیەتی کوردییدا، خۆ ئەگەر لە ساتەوەختێکا دۆخی پەیوەندییەکان باشنەبوو؟! ئەوان هیچ کارەن، نەبەشدارن وە نە لایەنی سەرەکین، زۆرجاریش بێبەریبوونی خۆیان ڕادەگەیەنن و لە ڕێگای شێواندنی فەزاو دۆخی گشتییەوە بارگرانی زیاتر دروست دەکەن. ئەگەر دۆخی ئابوری هەرێم هەڵکشا و پرۆژەی ستراتیژی وزە سەرکەوتنی بەدەستهێنا؟! ئەوان بەشدار و لایەنی سەرەکین بگرە داڕێژەری پرۆژەکانن! تەنانەت ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی داڕێژەری نەخشەڕێگای پرۆژەی خۆماڵیکردنی وزە و سەربەخۆکردنی ئابوری کوردستان بە ئەستەم جێگای دەبێتەوە لەم سەرکەوتنەدا!لێ ئەگەر ڕووبەڕووی قەیران بووینەوە؟ ئەوان لەسەر شیعر و ئاوازەکەی خۆیانن، نەپرسیان پێکراوە، نەبەشدارن. ئیدی ئەم ڕیتم و شێعر و ئاوازە ناخۆشە بۆ زۆرینەی ڕوانگە و ڕەهەندەکانی ژیان لەم هەرێمەدا بەم جۆرەیە، ئەوان لەسەرکەوتندا کاپتن و باوکی سەرکەوتنن، لە ئەگەری هەر خراپی و کەموکوڕیەکدا بێکەس و هەتیوومان دەخەن!
ئەوەی هۆکار و مۆتیڤی پشت ئەم نووسینەیە؟! بێ هەڵوێستی بەشێک لە حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی باشوری کوردستانە، لەمەڕ گێچەڵ و دەستدرێژییەکانی پەکەکە بۆ سەر خەڵکی باشوری کوردستان، ئێستا کە پەکەکە یەخەی خەڵک و هاووڵاتیانی باشوری کوردستان بەرنادات و هەر ڕۆژەی کێشەیەک دەنێتەوە، کاتێک پەکەکە بەئاشکرا لە سنوورەکانی هەرێمەوە پەلاماری تورکیا دەدات و پەلکێشی سوپای تورکیا دەکات بۆ سنوری هەرێمی کوردستان؟ حیزبەکانی باشوری کوردستان گوتارییان چییە؟! لە کامە دۆخی هەڵوێست وەرگرتندان؟! بەشێکی گەورەی ئەو حیزبانەی کە وا خۆیان وێنادەکەن بەرگریکاری سەرسەختی خەڵک و کیانی سیاسیی هەرێمی کوردستانن، نەهەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان هەیە دژ بە سیاسەت و چالاکیە ئاژاوەگێڕییەکانی پەکەکە، نە لە ژێر لێوییانەوە ئیدانەی دەکەن! بگرە لە ڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیانەوە، وە لە ڕێگای نووسەروان و میدیاکارانیانەوە ڕەوایەتی بە دەستدرێژی و گێچەڵەکانی پەکەکە دەدەن بۆ سەر خاک و خەڵک و ئارامی و ئاوەدانی باشوری کوردستان!
ئالەیرەوەیەئومێد و هیوای خەڵک بە پارتییە، پارتی بەکردار بەرگریکاری بەرژەوەندی خەڵک و کیانی سیاسیی و دەستووریی هەرێمی کوردستانە، ئەوەبۆیە لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا دەنگ و پشتیوانی شەقامی کوردی بۆ پارتییە.


Top