(پێکهێنانی حکومەت دواکەوت بەڵام سەرکەوت)

(پێکهێنانی حکومەت دواکەوت بەڵام سەرکەوت)


٭لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی دیموکراسیەکی تەواوکامڵدانیە بۆیە ڕەنگە ئەم دیمەنانە تا فەترەیەکی دیکەببینین چونکە قۆناغی ڕاگوزەری دیموکراسی ئەم قوربانیانەشیدەوێت وەلێ گرنگ ئەوەیە پشت لەپرەنسیپەکانی دیموکراسی و ڕای هاوڵاتی و دەنگی گەل نەکەین

٭کۆتا هەڵبژاردن هاووڵاتیانی کوردستان تابلۆی حکوڕانی هەرێمی کوردستانیان بە پەنجەکانی خۆیان نەخشاند و قەبارەی سەرجەم هێزەکانیان دیاری کرد و پارتی دیموکراتی کوردستان توانی زۆرینەی ڕەهای دەنگەکانی کوردستان بۆخۆی مسۆگەربکات

٭ماوەی زیاد لە(۲۰۰)ڕۆژ تەرخانکرا بۆئەوەی بتوانین حکومەتێکی تۆکمەو یەکگرتو سەرتاسەری دروستبکەین بەجۆرێک هێزەپێکهێنەرەکانی حکومەت بەهەموو توانایانەوە لەپشت کابینەکەبن نەک وەک ڕابردوو بەیانی حکومەت و ئێوارە ئۆپۆزسیۆن

٭پارتی دیموکراتی کوردستان زیاد لەسەبری(ئەیوب)ی هەبوو بۆ ئەوەی پێکهاتەی کابینەکە بەم پتەویەی ئێستای بێت ئەگینا هەرزوو دەنگی پێوویستی بۆتێپەڕاندنی کابینە کۆکردوە بەتایبەت دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ(گۆڕان) وەلێ ئەحلاقیەتی سیاسی و پێگەی پارتی لەحکومڕانی هەرێم ئەوەی لەپارتی خواست چاوەڕوانبێت تا یەکێتی بەسەر کێشەکانی ناوحۆدا زاڵ بێت وسەرەنجام باڵەکانی بڕیارلەسەر بەشداریکردن لەحکومەت بدەن

٭لەماوەی کەمتر لەمانگێک پارتی دیموکراتی کوردستان لەیەک کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بڕیاری لەسەر هەدوو کاندیدی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانداو وەک هەمیشە پتەوی ڕیزەکانی نیشانی هەموانداو لەوکاتەشەوە چاوەڕوانی هێزەکانی دیکەیە بەتایبەت(یەکێتی)

٭ڕاستە پێکهێنانی کابینەی نۆیەم دواکەوت جەولەی گفتوگۆو کۆبوونەوەکان تولانی بوون وەلێ پارتی مەبەستی بوو کوردستان بەسەر کەوتوویی لەم پرۆسەیە بێتە دەرەوە چونکە زۆربوون ئەوانەی گرەویان لەسەر شکستی پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکرد بەڵام سەرەنجام ڕێککەوتنی لایەنەکان کۆتایی هات و ئەزموونەکەشمان لەبەرامبەر تەحەدایەکی جدی سەرکەوت

Top