(سیاسەت بۆ قەزیە نەک بۆ بزنس)
April 25, 2019
وتار و بیروڕا
٭دوو دەردی کوشنده کە بەرۆکی قەزیەیەی نەتەوەیی ئێمەی گرتوو نەیهێشت لەچرکەساتی خۆیدا بە ئامانجەکانمان بگەین کێشەی(ئینشیقاق)و دوولەتکردنی ماڵی شۆڕش و پشتکردنە قەزیەیەی نەتەوەکەمان و وون بەداردەستی دوژمنانە کە ئەمە وەک بەڵاو شێرپەنجە چون بە ڕیشکی خواست و خەونە نەتوایەکانماندا
٭دوای ئەو هەڵبەزو دابەزەی گۆڕەپانی سیاسی ئێمە کە لاپەڕەکانی مێژوویان پێپڕکرد لەخیانەت و هەڵەو کەموکوڕی لەسەردەمی حکومڕانی و شارستانیەتیشدا نەیانتوانی نمونەیەکی جوان پێشکەش بکەن و جارێکی دیکە ماڵوێرانیان کردینەوە،ئەم بێ ئامانجی و بێ پرەنسیپیە گەشتە ئاستێک لەم زۆنەی کەلەمێژە کراوە بە سەرچاوەی نەخۆشی بۆ دۆزی گەلەکەمان هەر ڕۆژەو لێکهەڵوەشاندنەوەو جیابونەوەیەکی تێدا دەبینین، کە ئەمانەش لەسەر هەمان ڕیتم و ڕێگە بەردەوامن و هەرچی ناوی مۆراڵە لە سیاسەتیان داڕنی
٭تازەترینی ئەو ڕەوتە سیاسیەی کە لەم زۆنە بەزۆڵی ترەکی و لەیەکەم هەنگاوەوە بە جاشایەتی و دژایەتی گەلەکەمان دەستیان پێکرد تەمەنیان درێژەی نەکێشاو هەرزوو لێکترازان و باڵباڵێن و باندبازی تێدا دروستبوەو ئەوڕۆ لەبەرچاوی دونیا خۆیان شەرحی حاڵی خۆیان بۆ هەموان کرد
٭ئەم ڕەوتە بزنس و بێ ئامانجەی کە پەمپی بێگانەو دوژمنان فویان لەقاوغی خۆیان کردوە هیچ ئایندەیەکیان نابێت چونکە نەک ئامانجیان نیە بەڵکو لەئەسڵدا دەیانەوێت سیاسەت بۆ بەرژەوندی کەسی و گیرفانیان بەکاربێنن و هیچی دیکە وەلێ ئەفسوس بەشێک لەگەلی ئێمە زۆرجاران دوای ئەم ڕەوە گڕوفڕانەدەکەون و هەمان هەڵە چەندبارە دەکەنەوە
٭کەواتە زۆر گرنگە هاونیشتیمانی بەچاوی کراوەوە دوای ڕەوت و هێزو حیزبی سیاسی بکەوێت و ئامانج و قەزیەیان بخوێنێتەوە تاچیتر بزنس و خەڵکی قۆڵبڕو گیرفانبڕو بێ مۆڕاڵ کایەو مەیدانی سیاسەت بێ ئەزرش نەکەن