دوا بە دوای ئەنجامدانی چەندین گەر لە دانووستان و کۆبونەوە لەگەل یەکێتی سەرەنجام لە دواین کۆبونەوە ھەردوولا گەشتنە رێککەوتن و بە ئامادەبوونی وەفدی بالا ھەردوولا رێککەوتنەکە واژوو کرا کەچی زۆری تێپەر نەکردووە ئەم رێککەوتنەش ھەست دەکرێت یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەشیمانە ئەوەش نیگەرانی تەواوی لای ھەمووان دروستکردووە کە ئایا یەکێتی بۆ وادەکات ؟ ئایا یەکێتی نیازی چی ھەیە لەم ھەموو کات کوشتن و دەستاو دەستی کردن کە ھەر رۆژەو بە بیانوویەک بەژداری کۆبونەوەکانی پەرلەمان ناکەن ؟ بێشک دەبێت بزانین بۆ حزبێکی وەک یەکێتی جارێ پێش ھەموو کەس لە نێوان خۆیان رێکناکەون وە گەورەترین کێشەیە کە یەکێتی ھەولی شاردنەوەی ئەو ناکۆکیانە دەدا وەلە لایەکی تر یەکێتی لە ھەولی کوشتنی کاتدایە بەمەش پێی وایە کە لە نرخی ئەنجامەکانی ھەلبژاردن کەم دەکاتەوە. وە ئامانجێکی تری یەکێتی لەم پلانە ئەوەیە کە بە داواکردنی پۆستی لایەنی تر ھەولی تێکدانی رێککەوتنەکانی لایەنەکانی تر بدا لەگەل پارتی وە تارادەیەک توانیویەتی لەم پلانانە سەرکەوتوو بێت بە سود وەرگرتنی لە نیەت باشی پارتی لەپێناو یەککریزی و دروستکردنی حکومەتێکی بەھێز .بەلام پسیاری جەوھرەی لێرەدا ئەوەیە سەبری ئەیوبی پارتی تا کوێ بەردەوام دەبێت؟
ھەروەک دەزانین پارتی کاتی زۆری بە ھەمووان داوە چونکە مەبەستیەتی حکومەتێکی بەھێز دروست بکات بەلام حکومەتێکی بەھێز کە پارتی مەبەستیەتی بەم شێوەیە دروست نابێت ئیتر پارتی ناچارە بەدوای ئەلتەرناتیڤی تر بگەرێ وە ئاگادارکردنەوەی کۆتای بە یەکێتی دەدرێ بەم زووانە کە ھیچی تر پارتی چاوەروانی کەس ناکات وە مەرجیش لە کەس قبول ناکات چونکە ئەوە پارتیە خاوەنی ٤٥ کورسیەوە و پۆستەکان دابەش دەکات.بۆیە وا چاوەروان دەکرێت بەم زووانە یەکێتی ناچار بێت بێتە پێش و دواجار خۆی بدات بەدەستەوە وە رێز لە دەنگی دەنگدەران بگرێت وە دان بە قەبارەی راستەقینەی خۆی بنێ وە چیتر نابێت یەکێتی لە خەیال سیاسەت بکات.