بژی کوردایەتی و بمرێ حزبایەتی
March 11, 2019
وتار و بیروڕا
هەموومان یەک حزب نین، بەڵام هەموومان یەک فەرهەنگ و یەک زمانی هاوبەشمان هەیە.
هەموومان یەک حزب نین، بەڵام هەموومان یەک چارەنووسمان هەیە.
هەموومان یەک حزب نین، بەڵام هەموومان یەک دوژمنی هاوبەشمان هەیە.
هەموومان یەک حزب نین، بەڵام هەموومان یەک خاک و یەک نیشتیمانی داگیرکراومان هەیە.
هەموومان حزب نین، بەڵام هەموومان یەک مێژووی هاوبەشمان هەیە.
هەموومان یەک حزب نین، بەڵام هەموومان یەک ئاڵامان هەیە و هێز و بوون و مانەوەشمان لەوەدایە هەموومان بەیەکەوە بڵێین: ئەی رەقیب.
جا کە هەموومان کورد بین و خاوەنی یەک خاک و نیشتیمانی داگیرکراو بین و، یەک چارەنووسی هاوبەش و یەک دوژمن و یەک زمان و یەک ئاڵا و یەک (ئەی رەقیب)و یەک مێژوومان هەبێ، با هەموومان بەیەکەوە بڵێین: بژی کوردایەتی و بمرێ حزبایەتی, بژین ئەوانەی کوردایەتی لە حزبایەتی بە گەورەتر و پیرۆزتر دەزانن، بمرن ئەوانەی کە حزبایەتی لە کوردایەتی بە گەورەتر و پیرۆزتر دەزانن و لە پێناو بەرژەوەندی کەسی و حزبی کوردایەتی لەبیر دەکەن و خیانەت بە خاک و نیشتیمان دەکەن.