(پارتی لەنێوان ڕێککەوتنی ۱۱ی ئازارو ڕاپەڕین و ڕیفراندۆم)دا
March 11, 2019
وتار و بیروڕا
٭۱۱ی ئازار بەرهەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو کە بارزانی باب ڕابەرو ئیلهام بەخشی بوو بەجۆرێک شانازی و دەستکەوتەکەی بۆ شوێن کەوتوانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول دەگەڕێتەوەو سەرەنجام هەموو شۆڕشگێڕان و دۆستانی شۆڕش شەرەفمەندانە مانەوەو خۆیان نەچەماند
٭ئەگەرچی حکومەتی عێراقی لە ڕێککەوتنی(جەزائیر) خیانەتی لەڕێککەوتنی ۱۱ی ئازار کردو بڕێکی زۆر خاکی ووڵاتەکەی پێشکەشی شای ئێران کردو سەرەنجام بینیتان دوای پێنج ساڵ جارێکی دیکە لەگەڵ ئێرانیش شەڕی هەشت ساڵەی (عێراق-ئێران)ی هەڵگیرساندو عێراقی بردەکەناری فەوتان پشتکردن لە ڕێککەوتنی ۱۱ی ئازار نەک سەدام و دەست و پێوەندەکەی بەهێزنەکرد بەڵکو عێراقیشی بردە تونێکلێکی تاریک و سەرەنجام سەری خۆشی خوارد
٭بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ئەم دەستکەوتەیەو ئەوانەی خەنجەری ژەهراویان لەپشتەوە لەشۆڕش دا هیچیان بۆنەمایەوە جگەلەسەر شۆڕی و بزانە لەگێڕانەوەی یاداشت و سەرگوزشتەی خۆیاندا لە ڕوویان دێ مێژووی نێوان(۱۹٦٤تا۱۹۷۰)بنوسنەوەوبگێڕنەوە؟
٭ئێمە دوای ڕێککەوتنی ئازار دوو دەستکەوتی دیکەی گرنگمان هەیە کە ئەویش(ڕاپەڕین و ڕیفراندۆم)ە بێگومان نەخشەی ئەنجامدانی هەردووکیان بیرۆکەو کرداری پارتی دیموکراتی کوردستانە بەسەرۆکایەتی (سەرۆک بارزانی) باشترین بەڵگەی ئەمەش ئەوەیە سەرۆک بارزانی لەکاتی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان سەرپەرشتیاری گشتی بەرەی کوردستانی بوو لەناوخۆی کوردستان(مام جلال)یش لە دەرەوەبوو سەرپەرشتی بەرەی کوردستانی بوو لە دەرەوەی ووڵات،ڕاستە ڕاپەڕین گەلی کودستان کردی بەڵام ڕێکخستن و هەڵسوڕێنەرەکەی پێشمەرگەی کوردستان بوو کە سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی دەکردن
٭لەدوای ڕاپەڕین دەستکەوتێکی دیکە کە سەرتۆپ و لوتکەی هەموو دەستکەوتەکانە ڕیفراندۆی(۲٥ی ئەیلولی ۲۰۱۷)ەیە کە سەرۆک بارزانی سەرپەرشتیارو هەڵسوڕێنەرو کاپتنی بوو سەرەنجام لە سەدانەودوسێی کوردستان ووتیان(بەڵێ) بۆسەربەخۆی کوردستان و ڕزگاربوون لەژێردەستەیی
٭ڕیفراندۆم ڕۆژی جاڕدانی داخوازی کوردان بوو بەگوێی داگیرکەران و جیهاندا کەچیتر نامانەوێت کۆیلەبین و دەمانەوێت ئازادبین، ئیلهام بەخشی ئەم ڕیفراندۆمەش بێگومان(سەرۆک بارزانی)بوو کەنەیهێشت هەموو ئەو پیلانگێڕیە ناوخۆیی و دەرەکیانە سەربگرێت کە دەیانەویست ڕیفراندۆم سەرنەکەوێت سەرەنجام بەرەی ئازادیخوازی کوردستان سەرکەوت و جاێکی دیکە خائین و خۆفرۆشان هیچیان بۆنەمایەوە جگە لەسەرشۆڕی و ڕووڕەشی
٭سەرەنجام و هەر بەتێڕوانینێکی سەرپێیانەو سادەش سەیربکەیت دەبینیت هەرسێ سەرکەوتنە گەورەکەی مێژوی بزافی ڕزگاری خوازی باشوری کوردستان دینەمۆو هەڵسوڕێنەرو خولقێنەریان پارتی دیموکراتی کوردستان بوە بەهاوکاری خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بۆیە هەقە هەموو پارتیەک وەک هەمیشە شانازی بە ڕێبازەکەیی و ڕابەرەکەی و حیزبەکەیەوە بکات و شەرەفمەندانەو سەربەرزانە دەستکەوتەکان بەهی خۆی بزانێت