سەرکەوتنى ئیرادەى گەل ....
March 9, 2019
وتار و بیروڕا
لە لایەکى دیکەوە ، سەرەڕاى ئەو تەنگژە گەورەیە ، بەهاوکارى هەندێ سەرمایەدارى نیشتیمانپەرەوەرو کومپانیاى بیانى دوست و ئاسانکارى ئیدارى دامودەزگاکانى حکومەت ، توانرا چەندین پروژەى بنەرەتى جێبەجیێکرێن هەر بۆنمونە: (تونێلى زاخو ، تونێلى پیرمام ، جاددەى ١٢٠م ، پروژەى کارەباى خەبات ، شێلادزی و بازیان هتد ) . هەروەها ئەوەى قەت نابێ لە بیربکرێت دڵسوزى و پاپەندبوونى خەلکى کوردستانە بە پرنسیپە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانەوە ،کە چون لە ژێر بارە قورسەکەى ژیان و فشارە هەمە لایەنەکاندا ڕوویانکردە سەندوقى دەنگدان و بەرێژەیەکى پێوانەیی پروسەى ڕیفڕاندومى دیموکرت و سەرفرازى بەرەو کەنارەکانى سەرخستیان گەیاند و ئەو فەرمودەیەى ملاى جزیرى ، کە هەمیشە جەنابی سەرۆک بارزانى ئاماژەى پێدەکرد لە ووتارەکانى بانگەشەى ڕیفڕاندومدا پەسندبانکرد :
پشت نادین دوو هەزار خەنجەرو تیرو ڕم و خشت
مــە سەرێ دانییە ڕێ و ب خــــودێ بەستییە پشت