ئەو وانە گرنگەی (ڕاپەرین) بە یادمان دێنێتەوە

ئەو وانە گرنگەی (ڕاپەرین) بە یادمان دێنێتەوە
28 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان بە پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگە دژ بە ڕژێمی دیکتاتۆری عیراق ڕاپەری کە چەندین ساڵ بوو بە دەست زوڵم و ستەم دەیناڵاند بۆیەش ڕاپەرین ڕووداوێکی زۆر گەورەی مێژوویی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستانە کە سەلماندی چیتر ژێر دەستەیی قبول ناکات چونکە ڕاپەرین بۆ ھەتا ھەتایە بووە ھێمایەک بۆ خۆ بەدەستەوە نەدان و قبول نەکردنی داگیرکاری گرنگە ساڵانە لەگەل یاد کردنەوەی ئەم بیرەوەریە مێژووییە سوود و پەند لەم ڕووداوە وەر بگرین کە دیارترین وانەش (یەک ڕیزی و یەکگرتوویی و تەباییە) چونکە ڕاپەرین بەرھەمی بەرەی کوردستانی بوو کە حیزب و لایەنە سیاسیەکان لە ناو یەک بەرەیەدا بۆ یەک ئامانج کۆبونەوە کە سەرەنجام توانییان بەسەر گەورەترین رژێم سەربکەون کە بەمەش ڕاپەرین سەلماندی بەیەک رێزی گەل دەتوانرێت سەرکەوتنی گەورە تۆماربکرێت و ھەنگاو بۆ ئایندەیەکی پڕشنگدار بنێین کە ئەم ساڵیش یادی ڕۆژانی ڕاپەرین دەکەینەوە زۆر گرنگە ھەر ھەموو لایەنەکان بەھەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی ڕاپەرین کار بکەن لە ئاستی ھەستیاری ئەم قۆناغەی ئێستای کوردستان دا بن ھەوڵی ڕێکخستنی ڕیزەکان و یەکدەنگی نیشتیمان بدەین بۆ ھەموو پرسە جیا جیاکانی کوردستان چونکە ڕەوشەکە وا پێویست دەکات لە جاران سوورتر بیین لەسەر یەک ڕێزی و یەک دەنگی و تەبایی کە بە دلنییایەوە یەک ریزی لایەنەکان ھەم لەسەر ئاستی دەرەوە پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات ھەمیش فاکتەری سەرەکییە بۆ پاراستنی خاکی پێرۆزی کوردستان کە ماییەی خۆشحاڵیشە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان وەک لایەنی یەکەمی براوەی ھەڵبژرادنەکانی کوردستان ڕێکەوتنی لەگەل ھەریەک لە (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان) مۆر کرد بۆ کاری ھاوبەش لە ئێستا و ئایندەدا کە ئەم ھەنگاوەش گرنگی و بایەخی خۆی دەبێت بۆ یەک بوونی ڕیزەکانی گەلەکەمان و پێشکەوتنی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان کە وای دەبینم ئەم ڕێکەوتن نامەی نێوان لایەنە سیاسیەکان لە ڕۆژانی یاد کردنەوەی ڕاپەرین دیارترین دیاری بوو بۆ خەڵکی کوردستان چونکە ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ فێری کردیین تەنھا بە یەک ریزییەوە دەتوانرێت سەربکەوین
سڵاو لە شەھیدانی ڕاپەرین
سڵاو لە سەڕۆک مەسعود بارزانی کە ئەو کات سەرپەرشتی بەرەی کوردستانی دەکرد و بووە ئەندازیار و سەرکردەی ڕاپەرین
پێروزبێت ٢٨ ساڵەی ڕاپەرین لە خەڵکی کوردستان
Top