دوای ھەلبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ١٨ی شوبات کە تێیدا دیموکراسی بەرجەستە کراو رێز لە پرۆسەی ھەلبژاردن و دەنگی دەنگدەران گیرا،دواجار خۆشبەختانە لێژنەی یاسایش پێکھێنرا کە بە دلی پەرلەمان ناسراوە وە پارتی توانی قورسای خۆی لەم لێژنە لەچاو خولەکانی تر زۆر بە ھێزتر بکات ئیتر خەونی نەیارانی لە گۆڕنا کە بیانەوێ لە رێگای پەرلەمان و لە ژێر پەردەی دیموکراسی کودەتا بەسەر پارتی بکرێت وە جارێکی خەلکی کوردستان کودەتای ٢٣ی حوزەیران نابینێتەوە کە ئەنجامدەرانی پێیان وابوو ئیتر دەتوانن پارتی پەرواێز بخەن و بیخەنە دەرەوەی یارییەکە لە کاتێکدا بێ ئاگا بوون لەوەی پارتی ھێزێکی سیاسی وا گەورە کە لە تەواوی ناوچەکە رۆل و پێگەی گەورەی ھەیە چۆن دەکرێ بیر لەوەھا شتێک بکرێتەوە.وە ھەقە لە خۆیانیش پرسیبا شتێکی لەم چەشنەیان بۆ دەچێتە سەر ؟ لە کاتێکدا گەر سەیری مێژوو بکەین کە زۆر کەسی لەوان گەورەتر ھەولی نەزۆکی لەم چەشنەیان زۆردا وە ئەوەی لە دەستیان ھات کردیان بەلام پارتی نەک پێگەی لاواز نەبوو بگرە پێگەی بەھێزتر بوو ئەوانیش لە کۆتای جگە لە پۆزش ھێنانەوەی بۆ پارتی کارێکی تریان لە دەست نەدەھات،دەبا ئەوانەی ھەولی نەزۆکی لە م چەشنەیان دا سەیری باب و باپیریانیان کردبا کە چۆن دواجار داننیان بەوە دانا کە پارتی نوێنەری راستەقینەی کوردە.وە ئەم خولەی پەرلەمان پارتی بەھێزێکی زۆر زیاتر لە جاران لە گۆرەپانەکەیە وە ئامادە و سازە،وە ئیتر پەرلەمان دەچێتەوە سەر رێچکەی کاری خۆی کە پێشتر بەلارێدابرابوو وە زۆر کەس و بە تایبەت پەرلەمانتارانی نەیاری پارتی ھەموو کات پەرلەمانیان کردبوو بە شەرگەیەک پێیان وابوو کە دەبێت پەرلەمان سەنگەر لە حکومەت بگرێت، ئەوەش ھەلەیەکی کوشندە بوو وە دەرەنجامەکانی ئەوە ھەلە ستراتیژیەمان بینی کە تەنھا لاوازکردنی پەرلەمانی لێکەوتەوە وە دەرکەوت کە بەلێ پەرلەمان ئەوکاتە بەھێزەو توانای راپەراندنی کارەکانی ھەیە کە لەگەل حکومەت لە پەیوەندی و ھەماھەنگی دابن،زۆر جار تەفسیری ھەلە کراوە وەک ئەوەی پەرلەمان دژی حکومەت بێت کە ئەمە سیاسەتی شکستخواردوی کۆمەلێک لایەن بووە لە کاتێکدا پەرلەمان و حکومەت تەواوکەری یەکن ،وە پەرلەمانتاران نوێنەری خەلکی کوردستانن دەبێت بە ئەمانەتەوە نوێنەرایەتی خەلک بکەن و ھەولبدەن لەم چوار سالە ئەوەی لە توانایان دایە بیکەین بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەلک و بنیاندنی ژێر خانی ئابوری و بەرەوپێشبردنی کوردستان لەم سەرجەم سێکتەرەکان.