(وەرنەوە بۆ هەولێر)
March 3, 2019
وتار و بیروڕا
٭ئەم بڕیارەی پەرلەمان هەموو ئەو کەس و هێزانەی کە تەنها لەسەر بنەمای ڕق و کینە سیاسەت دەکەن خۆشاڵ نەکرد بۆیە بینیتان جەنگی خۆکوژی و شەڕی براکوژیان چێکردو هەزاران ناوی ناشرینیان بەهەولێر دەووت، دەیان ووت هەولێر کوێی پیرۆزە تا شەڕی بۆبکرێت یاخود دەیان ووت هەولێر گوندێکی گەورەیەو دەیان تەشهیری دیکەش
٭لە سەروبەندی ئامادەکارییەکان بۆلێدانی ڕژێمی دیکتاتۆر پێگەو قورسایی هەولێر زیاتر دەرکەوت و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هەولێریان کرد بەناوەندی ڕوخاندنی دیکتاتۆری عێراق و بایەخی هەولێر و گرنگی هەولێر لێرەوە خۆی مانیفێس کرد
٭لە دوای پرۆسەی ئازادی و خستنی دیکتاتۆری پێشوو هەمیشە هەلێر ناوەندی چارەسەری کێشەو گرفتەکانی ناوخۆی عێراقیش بوەو گرێ ئاڵۆزکاوەکان زۆرجاران لەهەولێر چارەسەرکراون بەجۆرێک زۆرجاران ئاگری ناکۆکی و ململانێی ناشەریفانەی عێراق کەوەخت بوە هەموان بسوتێنێ وەلێ هەولێر ئاوی بە ئاگری بەڵاو ناکۆکیەکاندا کردوە
٭بێگومان دیارە ئەم پێگە گرنگەی هەولێر بۆ ڕۆڵی گەورەیی جەنابی سەرۆک و ئیدارەی حەکیمانەی پارتی دەگەڕێتەوە بەجۆرێک هەولێر ئێستا نەک لەسەرئاستی ناوخۆوعێراق و هەرێمایەتی بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان ناوەندێکی گەورەی بڕیاردان و پرس و ڕاوێژو شوێنی ئامادەسازی زۆرێک لەچالاکیەکانی ئاڵوگۆڕی ناوچەکەیەو ڕیفراندۆم ئەم ڕۆڵەی هەولێری بردە لووتکە
٭یەکێتی نیشتیمان کەلەدوای مام جەلال ئەزمونێکی تاڵی ناکۆکی و خۆنواندنی بەرامبەر پارتی دەستپێکردوە ناوەندی بڕیاروجڵەوی سیاسەتی هەر ڕۆژەی لەلایەکەو زۆرجاران بۆ دانانی سکرتێرو کاندیدە باڵاکانیان بڕیار لەپایتەختی ووڵاتانی دەرەوەی عێراقیش دێنن!
ئەم هەنگاوە هەڵانەی یەکێتی سەرەنجام هەموان لێی زەرەرمەند دەبین و زیان بەئەزموونی حکومڕانی گەلەکەمان دەگەیەنێت و فرۆشتن و خیانەتی (۱٦ی ئۆکتۆبەر)یش باشترین بەڵگەیە کەچۆن بەبڕیاری هەڵە پیلانی خیانەتکردن خەرواری سەدساڵ خەباتی گەلەکەمانیان سووتاندو ئایندەسازی و دروستکردنی دەووڵەتی سەربەخۆی ئێمەیان هێنایەوە بۆ چوارگۆشەیی یەکەم
٭بەردەوامی ئەم هەنگاوە هەڵانەی یەکێتی بەرەو تونێلێکی تاریک دەمانبات و توشی گرفت و ئاریشەی زیاترمان دەکات بۆیە پێوویستە لەشوێنێک ئەم هەڵانە ڕاگیرێت و بەم حیزبە بووترێت بەسە چیتر ئایندەمان مەکەن بەقوربانی دەستکەوتی تەسکی حیزبی و وەرن باهەمومان ئەم ئەزمونە گەورەترو گەشاوەتربکەین
٭دانانی سەرۆک کۆمار لەدەروەی یەکدەنگی کوردو پێدانی دەنگی عەرەبی شیعەو سوونە هەڵەیەکی دیکەی کوشندەیە کە ئەم هێزە کردی و ئیتر ڕێگەی خۆشکرد بۆئەوی هەر (تەهامحێدین)ێکی دیکە بڕوات بەناوی کوردەوە خۆی کاندیدبکات و وەک پەیکەرێک پۆستەکە وەربگرێت و هیچ سودێک بە هەرێمی کوردستان نەگەیەنێت
٭پێمان وابوو ئەم هەڵانەی پێشوو ووێستگەی بەخۆدا جونەوەو خاڵی دستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت وەلێ نەخێر هێشتا هەڵە بەردەوامەو چەند ڕۆژی ڕابردوو پڕی یەک تەیارە بەرپرسیان بەکەسی یەکەمی ئێستای حیزبەکەشیانەوە چونەوە بۆ بەغداد وەلێ خۆشبەختانە بە دەست بەتاڵی گەڕانەوە ئەوەی ئەیانوویست دەستیان نەکەوت
ـ٭بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە بەم هێزە بووترێت واز لە ڕق و کینەی ڕابردووبێنن فەرموون باپێکەوە ئەزموونی حکومڕانیەکەمان زیاتر بەهێزبکەین کوردستان بەرینە قۆناغێکی دیکەی حکمڕانی و لەبری گرتنەبەری ڕێگەی بەغداو پایتەخەکانی دیکەی ناوچەکە ڕێگەی هەولێر بگرنەبەر