مەلا مستەفا بارزانی رێبەرێکی مەزن کە بۆ ھەمیشە بە نەمری دەمێنتەوە

مەلا مستەفا بارزانی رێبەرێکی مەزن کە بۆ ھەمیشە بە نەمری دەمێنتەوە


٣/١ ھەموو ساڵێک یادی یەکێ لە ڕۆژە خەمناکەکانی گەلی کوردستانە کە لە ڕۆژێکی ھاوشێوەی دا بەر لە ٤٠ ساڵ ڕێبەری نەمر (مەلا مستەفا بارزانی) ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد
بە لە دەست دانی داگەلی کوردستان گەورەترین زیانی بەر کەوت چونکە ڕێبەڕیکی مەزنی لەدەست دا کە ھەموو ژیان و تەمەنی خۆی بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلەکەی بەخت کرد تەنھا بۆ ئەوەی ھاوشانی گەلانی تری دونیا بەسەر فرازی لەسەر خاکی پێرۆزی کوردستان بژین و ھیچ کات ژێر دەستە نەبێت بۆیەش بارزانی نەمر بۆ ھەتا ھەتایە بوویتە ناسنامەی خەباتی نەتەوەیی گەلەکەمان کە ھەموو کات دوژمنان لە ھەوڵی پیلان گێران بۆ ناوبردنی دا بووینە ئەوەتا لە ساڵی ١٩٣٦ موتەسەریفی ئەوکاتی موسڵ بانگھێشتی دەکات بۆ نووسینگەکەی و لەوێدا بە ناوی میوانداری لە ڕێگای قاوەیەکی ژەھراوی دا ھەوڵی لە ناو بردنی دەدات کە سوپاس بۆ خوای گەورە بە شێوازێکی سەرسورھێنەر دوای دوو ھەفتە نەخۆش کەوتنی و ئازارێکی زۆر لە مردن ڕزگاری بوو بەڵام ھەموو ئەمانەش نەبوونە بەربەست تا لە داوا کردنی مافی ڕەوای گەلەکەی دا پاشگەز ببێتەوە بەڵکو توانی گۆڕانکاری گەورە لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان دروست بکات و تەمی نا ئومێدی لاببات و بنەمای خەباتێکی سەرتا سەری دابنێت و لە ناسکترین و دژوارترین قۆناغ دا سەرکردایەتی گەورەترین شۆڕش بکات کە تا بە ئەمڕۆش دەگات کاریگەری ڕێباز و قوتابخانەکەی ھەر ماوە کە بە دڵنیایەوە ھەر ئەمەش فاکتەری بە نەمر مانەوەی بارزانی نەمرە بۆیە گەر بۆ ھیچ نەتەوەیەک دونیا رەواو دروست بێت شانازی بە سەرکردەکانیانەوە بکەن ئەوا گەلی کوردستانیش مافی خۆیەتی ھەموو کات شانازی بە مەلا مستەفا بارزانیەوە بکات کە ھێمایە بۆ ئازادی و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە ئایین و ئاینزاکانی کوردستان کە لە دوای کوچ کردنیشی دا ڕێبازێکی زیندووی لە دوای خۆیدا جێھێشتووە بۆ ڕابەرایەتی کردنی گەلەکەمان وخزمەتکردنی خەڵک و پێگەیاندنی کادیری دڵسۆز و جۆشکراو بە ھەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی دا کە ئەم ڕێبازەیەش بەردەوام دەبێت تا گەیشتنمان بە ئامانجی گەورەی گەلەکەمان کە لە ژێر رۆشنایی ئەم راستی یەی سەرەوەشە گەلی کوردستان ساڵانە وەفادارە لەبەردەم بە زیندووهێشتنەوەی یادی نەمران لە چەشنی
کۆنگرەێکی نەتەوەیی دا روو لە بارزانی لانەی شێران دەکەن وباووری کوردایەتی خۆیان لەسەر پاپەند بەەن بە رێبازەکەیان لە حزوری گیانی پیرۆزیان نوێ دەکەنەوە بەمەش دەردەکەوێ کە بارزانی نەمر مولکی هەموو خەڵکی کوردستانە چونکە بەبێ ناوی بارزانی نەمر زۆر ئەستەمە باس لە مێژوو و خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان بکرێت بەمەش دەردەکەوێ کە هەمیشە بارزانی نەمر بە نەمری لە دڵ و ویژدانی هەموو لایەک دەمێنێتەوە .
سڵاو لە گیانی پاکی بارزانی نەمر سڵاو لە میژووی پڕ لە سەروەریان
Top