پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاتی بانگەشەكانی هەڵبژاردنی 30/9/2018 بانگەشەی بۆ ئەوە دەكرد كە كوردستانێكی بەهێز حكوومەتێكی بەهێز دروست بكات، بەتایبەتی كە ئێستا بارێكی گران لەسەر ملی پارتییە، بەتایبەتی كە خەڵكی كوردستان زیاتر لە جارەكانی دیكە باوەڕی بە پارتی دا، ئەوە باری پارتی قورستر كردووە كە بە جددیتر بۆ كوردستانێكی بەهێز كار بكات، هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت ئەو ڕاستیە دەردەخات كە پارتی دوو كاراكتەری بەهێزی خۆی كاندید كردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بەرنامە و ئەدایەكی باش حكوومەت و هەرێمی كوردستان بەهێز بخەن، ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی ئەو بەڵێنەی كە پارتی بەخەڵكی خۆی داوە، پاراستنی یەكڕیزی نێو ماڵی كوردی، بەهێز بوونی لایەنە سیاسییەكان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆكەوە و گەیشتن بە ڕێككەوتن، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن ئەنجام بدەن و هەرێمی كوردستان بەهێز تر بێت و دەستی دەرەكی لە كوردستان دوور بخەنەوە هەروەها لە ئایندەدا رۆتینیات كەم بكەنەوە كە بۆتە فەرهەنگێكی كۆن لە نێو دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان، كابینەكانی رابردوو بەتایبەتی كابینەی هەشتەم هەوڵی دا ئەو رۆتینیاتانە نەمێنن، كابینەی نۆیەم بەردەوام بە كارەكانی كابینەكانی دیكە دەدات، بۆ ئەوەی ئەو كارانەی لە كابینەكانی رابردوو تەواو نەكران ئەو تەواو بكات، سەرۆكی حكوومەت میكانیزمی كارەكانی جیاوازتر دەبێت، بەڵام بەردەوامی دانە بە سیاسەتی كابینەكانی پێش خۆیكوردستانێكی بەهێزتر بەوە دێتە ئاراوە كە پێكەوە و دڵسۆزانە هەوڵبدرێت كە گشت كوردپەروەران و نیشتیمانپەروەران بە رووحییەتی خزمەتكردنی كورد و كوردستان و بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كورد هەوڵ بدرێت و هەروەها ئەو دۆخەی ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان كۆتایی پێ بهێنیرێت ، هەروەها كوردستان بەهێز دەبێت كە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە هەموو روویەكەوە تەیارو پڕچەككردن بەهێزیان بكەین، بەوە بەهێز دەبین لەبواری سامانە سرووشتییەكان و وزە و نەوت و گاز، كوردستان زیاتر گەشە بكات و بەرەوپێشەوەی ببەین و كۆمپانیای زەبەلاحی دنیا زیاتر بۆ كوردستان رابكێشین، لەلایەكی دیكە بۆ ئەوەی كوردستان بەهێز بێت، دەبێت یەك تێڕوانین و یەك ستراتیژمان هەبێت لەبەرامبەر عێراق و وڵاتانی هەرێمی و ریزەكانی ناوخۆمان یەك بخەینەوە و هەوڵی ئەوە بدەین كە ئێمە لە قۆناغی داهاتوو پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و دامەزراوەكانمان بەهێز بن و بەرەوپێشەوەیان ببەین و دژی گەندەڵی بوەستینەوە و چاكسازییەكی ئیداری و بنەڕەتی و راستەقینە ئەنجام بدەین و بەخۆداچوونەوەیەكی گشتی بكەین و لێی بگەڕێین حكومەت حوكمڕانیی خۆی بكات و حزبە سیاسییەكانیش حزبایەتیی خۆیان بكەن و نابێت حزبە سیاسییەكان لەسەر حیسابی گیرفانی حكومەت بەهێز ببن و حكومەتیش لاواز بێت، بەڵكو دەبێت مەودایەكی باش بۆ حوكمڕانییەكی باش بۆ حكومەتی كوردستان بڕەخسێنن و دەبێت بە راستی مافەكانی مرۆڤ و ناوبانگی هەرێمی كوردستان لە رووی پارێزگاریكردن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ و پێكەوە ژیان و تەبایی لەنێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاكان لە هەرێمی كوردستان پەرە پێ بدەین، هاوكات لە كوردستاندا نموونەیەكی جوانی دیموكراتیەت و دەستاودەستكردنی دەسەڵات پێشكەش بكەین، هەروەها كوردستان بكەینە خاوەن دەستوور و كۆمەڵێك یاسای گرنگ بۆ بە دامەزراوەكردنی نەوت هەبێت لە هەموو روویەكەوە یاسا سەروەر بێت و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ بێت و لێك جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان وەكو پرەنسیپك بپارێزین. نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی حكومەتی كوردستان، بێگومان هەردوو كاندید پەروەردە و قوتابی بەردەستی سەرۆك مەسعود بارزانی رابەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردسانن و، لە هەمان كاتدا دوو كاراكتەری كاریگەری گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و ناوچەكەن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا پەیوەندییەكی باشیان هەیە و خاوەن پێگەی بەهێزی خۆیانن، كاندیدكردنیان بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای حوكمڕانی كوردستان، ئومێدێكی زۆر بە جەماوەری كوردستان دەبەخشێت كەوا بە گەشبینییەوە بڕواننە داهاتووی كوردستان. نێچیرڤان بارزانی كەوا لە ماوەی رابردوودا سەرۆكی حكومەتی كوردستان بووە، سەرەڕای ئابلووقەكانی سەر كوردستان توانیویەتی پەیوەندییەكی پتەو لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو زۆبەی وڵاتانی جیهان بنیاتبنێت و، بەرژەوەندی زۆ لە وڵاتانیش بێنێتە كوردستان كە ئەوەش هۆكارێكی گرنگ بووە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی كوردستان و دامەزراندنی پرۆژەی ستراتیژی لە كوردستان بەتایبەت لە بواری دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتدا، جگە لە بواری دیپلۆماسیدا نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی سەرۆكایەتیكردنی كابینەكانی حكومەتی كوردستان رۆڵێكی كارای بینیوە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوەی كوردستان و، هەوڵەكانی بۆ تێكشكاندنی گەمارۆكانی سەر كوردستان تا رادەیەكی زۆر سەركەوتوو بوون، لەدوای رووداوەكانی ١٦ ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ بە هەموو شێوەیەك ناحەزانی كوردستان هەوڵی كەوتنی حكومەتی كوردستانیاندا، بەڵام نێچیرڤان بارزانی رووبەڕووی هەڕەشە و پیلانەكان وەستایەوە و خۆڕاگرانە هەوڵی تێكشاندنی هەڕەشە و پیلانەكانی سەر حكومەتی كوردستانی دا و، لەم رووەوەش هەنگاوی گرنگی نا بە تایبەت لە رووی دیپۆماسییەوە، توانی لە ماوەیەكی كەمدا گەمارۆی دیپلۆماسی سەر كوردستان تێكبشكێنێت.مەسرور بارزانی كەسایەتییەكی وردبین و دووربین و خودان هزر و رامان و بەرنامەیە لە كاركردندا، ئەمە وا دەكات كارنامەی حكومەتی داهاتووی كوردستان كارنامەیەكی دەوڵەمەند و پڕ چارەسەر بێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەو ئاستەنگانەی كەوا ئێستا لەبەردەم حكومەتی كوردستاندان، مەسرور بارزانی وەك راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لە ماوەی رابردوودا زۆر سەركەوتووانە توانیویەتی كوردستان بپارێزێت و هێمنی و ئارامی بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، سەرەڕای كارەكەی خاوەن پەیوەندییەكی بەتینە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و وڵاتانی عەرەبی و زۆبەی وڵاتانی جیهان و نزیكی ناوەندە بڕیاربەدەستەكانی جیهانیشە، لە كاتی هێرش و پەلاماری تیرۆیستانی داعش بۆ سەر كوردستان بەردەوام وەك پێشمەرگە و هاوكارێك لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەنگەری بەرگریكردن لە خاكی كوردستان و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان مایەوەو رۆڵی كاریگەرانەی خۆی بینی.لە سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، مەسرور بارزانی رۆڵیكی گرنگی بینی و هاوكارێكی كاریگەری سەرۆك مەسعود بارزانی بوو، بە خەبات و خۆڕاگری سەرۆك مەسعود بارزانی و پرۆسەی ریفراندۆم سەركەوت. ئەگەر رووداوەكانی دوای ١٦ ی ئۆكتۆبەر روویان نەدابووا، ئێستا كوردستان لە رەوشێكی زۆر پێشكەوتووتردا دەبوو، بۆ هەڵوەشاندنەوەی پیلانەكانی دوای ١٦ ی ئۆكتۆبەریش مەسرور بارزانی بە سیاسەتی وردبینانەو دووربینانەی خۆی توانی رۆلێكی كارا بگێڕێت و خەونی ناحەزان لە گۆڕ بنێت.هەردوو كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، كەوا كاندیدی سەرۆك مەسعود بارزانی رابەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستانن، دوو قوتابیی پەروەردەی سەرۆك بارزانین، وزە و توانای كاریان لە هێزی كاری سەرۆك بارزانی وەردەگرن، سەرۆك مەسعود بارزانی وەك رابەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان و مەرجەع و داینەمۆی پرۆسەی سیاسی كوردستان، توانی لە ماوەی رابردوودا بە هەموو جیهان بڵێت گەلی كوردستان خاوەن ئیرادە و بڕیاری خۆیەتی و دەیەوێت بە ئازادی بژیت، سەرۆك بارزانی لە دیرۆكی نوێی كوردستاندا مەزنترین شانازی مێژوویی بۆ گەلی كوردستان تۆمار كرد كە ئەویش ئەنجامدان و سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم بوو، لە رێی پرۆسەی ریفراندۆمەوە بە هەموو جیهانی راگەیاند كەوا بڕیاری گەلی كوردستان ئازادی و سەربەخۆیی كوردستانە نەك دیلی و ژێردەستەیی. ئێستاكەش دوای پێنج مانگ ، گشت هەوڵەكان بە ئاڕاستەی دوایین بریارە هێز ولایەنە كوردستانییەكان بۆ بونیاتنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان و دەستبەكاربوونی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ، كە ئەو دوو كاراكتەرە بەهێزە بە هەموو توانایەكەوە هەرێمی كوردستان بە ئارٍاستەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و گەشەكردن و بەهێزتركردنی كوردستان ببەن. بەدڵنییاییەوە هەر ئەوانن كە خاك و نیشتیمانیان پاراست لە ئێستاشدا لە خەمی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزدان ..