پێشكەوتنی نەوەكانی تەكنۆلۆجیاو رۆڵی ئابووری و بە بازاڕكردن Marketing

پێشكەوتنی نەوەكانی تەكنۆلۆجیاو رۆڵی ئابووری و بە بازاڕكردن Marketing

ئێمە ئێستا لە سەردەمی شۆڕشی تەكنۆلۆجیاو پیشەسازیی چوارەمداین، لە كاتێكدا شۆڕشی پیشەسازیی یەكەم بە هێزی هەڵم دەستیپێكردو دووهەمیش بە دۆزینەوەی كارەباو سێهەمیش بە پێشكەوتنەكانی نەوەكانی كۆمپیۆتەر و ئینتەرنێت، بێگومان پێشكەوتنی مێژوویی و دیاری تەكنەلۆجیا بە گشتی تەنیا بۆ دوو سەد ساڵێك پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەڵام گەورەترین تۆماری خێرای پێشكەوتنی تەكنۆلۆجیا لەم پەنجا ساڵەی دواییدا رووی داوە، كە زۆرێك لە بوارەكانی ژیانی گرتۆتەوە و كۆمەڵگەی بەگشتی سەرقاڵ كردووە، ئەو پێشكەوتنانەش كە گرنگترینیان كەرتەكانی گەیاندن و گواستنەوە و وزە و زۆر كەرتی تریشی گرتووەتەوە و پرۆسەكەش بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت، بە هۆی رۆڵی گرنگی ئابووری و بە بازاڕكردن Marketing پێشكەوتنی شێوازەكانی گەیاندن و بەتایبەتەیش بە بازاڕكردنی ئەلیكترۆنی Digital Marketing.
ئاشكرایە بووژاندنەوەی ئابووری كلیلی سەرەكیی ئەم پێشكەوتنە تەكنەلۆجیاییانەیە و رۆڵی سەرەكی و شكۆمەندی بۆ سەركەوتنی كەرتی توێژینەوە و پەرەپێدان Research & Development بووە كە ناسراوە بە R&D)) هەروەها بۆ سەركەوتنی پرۆسەی بە بازاڕكردن (Marketing) دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی لە رووە ئابوورییەكەیەوە و، گەڕاندنەوە و بەدەستهێنانی داهاتە RevenueReturn كە ناسراوە بە R&R) ).
هەر بۆیە لە بیرۆكەو پێشكەوتنی تەكنەلۆجیادا شكۆمەندی زۆر جار بۆ كەسێك وەك نموونە (ئەدیسۆن)، یان (بێل گەیت) یان گرووپێكی دیاریكراو وەك كۆمپانیا دیار و بەناوبانگاكانی دەگەڕێتەوە، لەوانەش گرووپی كۆمپانیاكانی (Apple،Huawei، BMW، KIA … etc) بەڵام لە بناغەدا سەركەوتن و گشتگیربوونی و بڵاوبوونەوەی ئەو تەكنۆلۆجیا بەرهەمهاتووەش دەوەستێتە سەر پێشخستنی بازاڕو تەتبیقات واتە (Application) و بڵاوبوونەوەی بەكارهێنانی ئەو تەكنۆلۆجیایە و ئامێرەكانی، وەك نموونە لەسەر ئاستی گشتی و بەربڵاو لەناو كومەڵگەكان و بازاڕەكاندا لە بەر زۆریی خواست و جۆر و گونجانی نرخەكان بەراورد بە كوالێتی.
ئەگەر سێكتەرەكانی گەیاندن و گواستنەوە و Transportation وزە وەربگرین كە مێژووەكەی چەند سەدەیەكە، بەڵام لەم پەنجا ساڵەی دواییدا پێشكەوتنی شێوازەكانی كە لە شەمەندەفەڕەوە لە سەرەتاوە بۆ یەكەم جار بە هێزی هەڵم كاری دەكرد، لە سەرەتا بە خەڵوزی بەردین و دواتریش بە هێزی سووتەمەنی نەوتی (Petrol) بەڵام ئێستا زۆربەی شەمەندەفەڕەكان بە هێزی وزەی كارەبا یان هێزی راكێشانی مەگناتیز كاردەكەن، یان وزەی نوێ (Renewable Energy) لەبەر هۆكارەكانی خاوێنڕاگرتنی ژینگە، واتە بەشیك لە پێشكەوتنەكان پاراستنی ژینگەیە لە لایەك و نوێبوونەوەی سەرچاوەكانی وزەیە لە لایەكی تر، كە هەر بە هەمان ئاراستە بوونی سەرچاوەكانی وزە بەگشتی و وزەی كارەبا بەتایبەتی لە پێشكەوتن و گۆڕانكاریدان لەلایەك پێشخستنی ئامێرەكان و جۆری تەكنەلۆجیا كاركردنیان بۆ كەمترین بەكار هێنانی وزە (Energy Saving) لەلایەكی تر وەلانانی وزەی فوسیل (Fossil) واتە هیدرۆكاربۆنی بە نەوت و غازەوە، كە مەترسیی گەورەن بۆ سەر ژینگە و گۆڕینیان بۆ وزەی نوێ (Renewable) كە خاوێنە و لە سرووشتدا هەیە و دووبارەو چەند بارە دەبێتەوە لە گەڵ كات و بە بەردەوام، كاریگەریشی زۆر كەمترە لەسەر پیسبوونی ژینگە و شێواندنی بە پێچەوانەی وزەی فۆسیل، دیارە ئەم پرۆسەی پیسبوونی ژینگە لە هۆكارەكانی تری كلاسیكی گواستنەوە جێبەجێ دەكرێت، وەك ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەكان و ماتۆڕسكیل و .. هتد، بۆیە گۆڕانكارییەكان بەردەوامە لەو رووەوە.
با بێینەسەر جۆرێكی تری هۆكانی گواستنەوەی بەربڵاو كە دەریایی و فڕۆكەوانییە وەك نموونە و بزانین رۆڵ، ئاسانكاری بە بازاڕكردن چەند گرنگ بووە لەسەر داخوازی و پێشكەوتنیدا:
راستە كۆمپانیای فڕۆكەوانییەكانی بۆینگ (Boing) و گەشتییە دەریاییەكان چەند كۆمپانیایەكی تری پیشەسازی فڕۆكەوانیەكان ئیستۆڵەكەیان بەرەو پێشكەوتن و فراوانكردن دەچێت و قازانجەكانی زۆرتر دەبن، بەهۆی بەكارهێنانی زیاترەوە لە لایەك و سەركەوتنی پرۆسەی بە بازاڕكردن (Marketing) لە لایەكیتر، واتە ئەو قازانجەی كە لە پارەی بەشداری خەڵكە لە بەرهەمەكەی، واتە نەفەرە ئاساییەكانە كە دەگەنە دەیان ملیۆنان كەس رۆژانە و بلیتی ئەو فڕۆكانە و هاوشێوەكانی دەبڕن، بە مەش ئەم كومپانیایانە هەمیشە لە نوێبونەوە و پیشەكەوتندان، وەك دەبینین، بۆیە قازانجەكانی زیاتر بووە و دەتوانێت پیشەكەی پێش بخات و تەكنەلۆجیای نوێ بەكاربهێنێت بە هۆی بازاڕگەرمییەوە .
واتە هەر پیشەسازییەك هەر پیشەیەك و هەر تەكنەلۆجیاێك پێشكەوتنی پەیوەستە بە فراوانیی بازاڕ و بە دەست بە كارهێنەرانی (Consumer) و كۆنتڕۆڵی داهاتەكانی پیشەكە، یان پیشەسازییەكە، یان تەكنەلۆجیاكە.
بۆیە ئێمە ئێستا گەیشتووینەتە سەردەمی شۆڕشی تەكنولۆجیای چوارەم كە ناسراوە بە نەوەی(G4)كە ئەوانیتر پەیوەستن بەم تەكنۆلۆژیا نوێیە كە بریتین لە:
1- یەكەم نەوەی تەكنۆلۆجی شۆڕشی پیشەسازی بوو كە بە هێزی هەڵم و جێبەجێكردنی بە تەتبیقە میكانیكییەكان دەستی پێ كرد و سەركەوت، چونكە بووە هۆی گواستنەوەی ملیۆنەها خەڵك و داهاتی باش و نوێبوونەوەی بەردەوامی بە دوای خۆیدا هێنا .
2- دووەم نەوەی شۆڕشی وزەی ستاتیك Static دەستی پێكرد بە وزەی كارەباو پێشكەوتنی ئەلیكترۆنیك و دیجیتال DigitalElectronic كە لە ماوەێكی كورتدا هەموو بازاڕەكانی جیهانی داپۆشی.
3- سێیەم نەوەی شۆڕشی دۆزینەوەو پێشكەوتنی كۆمپیۆتەر كە هاوتا بووە لەگەڵ ئەلیكترۆنیك و دیجیتال Digital Electronic و ئینتەرنیت Internet جێبەجێكردنی كارەكانی و تەتبیقات (Application) و بڵاوبوونەوەی بەكارهێنانی بە شیوەی گشتگیر.
4- چوارەم نەوەی (G4) ئێمە ئێستا لەسەر دەمی شۆڕشی چوارەمی تەكنەلۆجیاداین كە گرنگترین تەتبیقاتی لە مانەی لای خوارەوە دەستی پێكرد:
- زیرەكی – دەستكرد یان دروستكراو – كە ناسراوە بە ئەی ئای AI- (Artificial Intelligent).
- ئینترنێتی خزمەتگوزارییەكانی – IoT (Internet of Things) - لە رێكخستنی داتاو ئیدارەو بازرگانیی ئیلكترۆنی E-commerce .. هتد، هەروەها كە ئینتەرنێتێكی بوارەكانی بازرگانی و دارایی و رۆبۆت كە (G4) ناسراوی ئێستایە.
- نەوەی پێنج و تۆرەكانی (G5) كە نەوەی داهاتووە و كارەكانی بەڕێوەیە لە بوارەكانی:
- وزەی نوێ (Renewable Energy).
- تەقەنیەكانی بلوك چەین (BlockChain) و پڕۆگرامەكان كە گۆڕانكاری بەردەوام و گەورەتریان بەڕێوەیە.

Top