پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی مێژوو وشانازیی وشوناسی گەلی كورد
February 26, 2019
وتار و بیروڕا
نەیارانی كورد لە رٍق و كینەی خۆیان پێیان وایە هەمووان وەك ئەوان بیر تەسك و كاڵ فەهم بیردەكەنەوە نازانن هەست و خۆشەویستی خەڵكی كوردستان بۆ پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی چەند پر جۆش و خرۆشە.هەر بۆیە خەبات وتێكۆشان وقوربانیدانی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناو بەدی هێنانی مافە ڕەواكانی كورد ئەوەندە زۆرە وپانتایەكی ئەوەندە فراوانە كە لە راستی دا ئاوێكی یەكجار زۆر هەلدەگرێت، هەر بۆیەش لەم وتارەدا تەنها چەند لایەنێكی زۆر كەمی خەباتی بەرێزیان بە كورتی خستومانەتە ڕوو، بەرێز كاك مەسعود بارزانی هاوكات لەگەل گشت گورانكاریەكاندا بە شێوەیێكی ژیرانە مامەلەی لەگەل وەرچەرخانە سیاسیەكاندا كردووە، لە قۆناغی بەرخۆدان و خەباتی چەكداری دا بە زەبری چەك وئیرادەی روڵەكانی گەلەكەمان وەلامی دوژمنە سەر سەختەكانی داوەتەوە. ئەو دوخەی ئێستا ئێمە تیایداین بە خەبات وقوربانی دانی شۆڕش وراپەرینەكانی باشووری كوردستان هاتوونەتە ئاراوە ودەریایەك خوێن لەپێناو دوزی ڕەوای كورد رژاوە، پارتی وبارزانیش مایەی شانازین كە پشكی شێری ئەم خەبات وقوربانی دانەی بەركەوتووە وپێگەو سەنگێكی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر ئاستی نێودەولەتی وهەرێمایەتی و ناوچەكەدا .
پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی حزبێك بووە وەك رٍەشماڵێكی گەورە بۆ كۆكردنەوەی بەشی زۆری حزبە سیاسییەكان و كەسایەتییە ناسراوەكان و تەواوی نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی كوردستان، هەروەها یەكەمین حزبی سیاسی بووە لە كوردستاندا كە سەركردایەتییەكەی رەنگدانەوەی تەواوی جوگرافیای كوردستان بووە، هەر بۆیە وێڕای ئەوەی لە سەردەمێكدا پارتی دامەزرا كە نائومێدییەكی گەورە باڵی بەسەر كوردستاندا كێشابوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئامانجی بارزانی مستەفا لە دامەزراندنی ئەم پارتە یەكخستن و رێكخستنی تواناكانی گەلی كوردستان بوو بۆ بەرگریكردن و قوربانیدان لە پێناوی مافە رەواكانی كوردستاندا، بووە چادرێكی گەورە و جیاوازییەكی پارتی لەگەڵ هەر حزبێكی دیكەی سیاسی لە كوردستان و تەواوی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی ئەوەیە، پارتی تەنیا حزبە كە نەیویستووە ئایدیۆلۆژیەتێكی دیاریكراو بەسەر گەلی كوردستاندا فەرز بكات، بەڵكو هەمیشە بەرنامە و پڕۆگرامی پارتی رەنگدانەوەی جیاوازییە سیاسییەكان و فرەیی نەتەوەیی و ئایینی كوردستان بووە، هەر ئەمەش وایكردووە كە هەمیشە جێگەی متمانەی زۆرینەی خەڵكی كوردستانە.بیركردنەوەی سەرەكیی بارزانی-ی نەمر تەنیا بیركردنەوە بوو لەوەی كە چۆن هەموو كورد و كوردستانییەكان پێكەوە بە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی خەبات بكەن بۆ ئەوەی كورد ببێتە خاوەنی كیانی خۆی و بە مافەكانی خۆی بگات، ئەم بیركردنەوەیەشی تەنیا بۆ باشوری كوردستان نەبوو، بەڵكو بۆ هەر چوارپارچەی كوردستان بوو، لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك هۆزەكانی هەر چوار پارچەی كوردستانیش پێوەندی هەبوو، بۆیە پارتی وبارزانی ئامانجی سەرٍەكییان خزمەتكردنی دۆزی نەتەوەیی كورد بووە بە بێ جیاوازییەكان و یەكریزی و تەبایی نێوماڵی كورد بووە نەك پارتی و بەرژوەندیی شەخسی ئەم سیفات و ستراتیژییەش وایكردووە كە هەموو كات لە نێو سێرە و پیلانگێری وهێرشی ناحەزانی كورد بێ..
قوربانیدانی پێشمەرگەی كوردستان، خۆڕاگری سەرجەم كوردستانیان ، بڕیار و روانگە دروستەكانی سەرۆك مسعود بارزانی و كارێزمایی و حیكمەتی لە بەرێوەبردنی دۆسیە چارەنوسسازەكان وەك نوێنەری ئیرادەی گشتی خەڵكی كوردستان و، ئاراستەی خواست و داواكاری گەلی كوردستان و مرۆڤی كوردستانی بۆ گرتنە ئەستۆی چارەنوسی خۆیان، بڕیاردان لەو چارەنوسە و كاریگەری راوبۆچونەكانی لەسەر وڵاتانی خاوەن بریار و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی؛ هەر بۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە؛ بەبێ ترس لە كەس و، بەبێ دوو دڵی لە داهاتوو بگەینە ئەو بڕوایەی كە زەمینەیەكی لەبار لەڕووی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابوورییەوە و نێودەولەتییەوە هەیە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و بون بە دەوڵەت .وا دەیان ساڵە تێكۆشان سەیرە و جێگەی پرسیارە كەس و لایەن گەڵێك هەبن لە مانای كوردایەتی و نەتەوەبوون تێنەگەیشتن بن . لە رٍاستیدا هەندێك لایەن وشەخس لەو بیرو بۆچوونانەی پاش ئەو هەموو خەبات و تێكوشان و قوربانییەی كورد لەمێژوودا كردوویەتی زۆر بیر تەسكانە بیر دەكەنەوە، دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە بە لۆژیكی بیركردنەوەی خۆیان بە كارێكی ستراتیژی خراپ مەزەندە دەكەن، یا وەكو دەڵێن جارێ كاتی خۆی نییەو وەختەكە لەبار نییە، بە بێ ئەوەی بای تۆزقاڵێك رەچاوی مەشروعیەتی مافەڕەواكانی گەلەكە بكەن، كەچی لەكاتی تەنگانەو رۆژە سەختەكان هاوار لە كورد دەكەن كە بە دەم هاوارەكەیاندا بچن و فریای بارودۆخەكە بكەوێت ئەگەر نا كار لەكار دەترازێت، ئەوەش تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
سەرۆك مسعود بارزانی نوێنەرایەتیی ئەو رێبازە نەتەوەییە كوردستانییە دیموكراسییە دەكات كە میراتگری گشت شۆرٍشەیەك لەدوای یەك كوردستانە كە هەموویان لە پێناو یەك ئامانج بوو و هەروەها هەڵگری مەشخەڵی ئەو رێبازەیە و هەردوو شەرعییەتی نەتەوەیی مێژوویی و شۆڕشگێڕی بەیەكەوە كۆكردۆتەوە و تەنانەت هەموو توانایەكیش دەبەخشێت لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان و بەدیهێنانی بەیەكەوەژیان و ئاشتی لەنێوان ناكۆكەكان، بەڵام من پێموایە كە لەپێناو سووككردنی بارگرانیی سەرشانی سەرۆك بارزانی و بەدیهێنانی ئەوەی مەبەستمانە لە بەلاوەنانی لەمپەرەكان لەبەردەم هاوكاریی كورد و كورد، پێویستە هەموو هێزو لایەنەكان پشتگیری و پاڵپشتیی سەرۆك بكەن لە هەرێم و هەموو هەوڵێكی دابەشكردن و قەدەغەكردنی ئەجێندای لایەنەكانی ئیقلیمی رابگرن و بە یەك ریز بەرامبەر كێشەكان بوەستنەوە و دەستكەوتەكانیش بپارێزن.