کوردستان ناوچەیەکی ئارام بۆ پێکھاتەکان.

کوردستان ناوچەیەکی ئارام بۆ پێکھاتەکان.
گەلی کورد لە سەد سالی رابردووی خۆیدا بەردەوام لە ھەولی بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی بووە، وە بەردەوام لێ زەوت کراوە لەلایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکان وە ھەرگیز ئامادە نەبوون نەک مافەکانی کورد بدەن بەلکو ئامادە نەبوونە داننیشی پێدانانێن بەم ھۆیەوە کورد دەیان شۆرش و راپەرینی کردووە بۆ وەچەنگخستنی مافەکانی بە دەستکەوترین رێککەوتنیش سالی ١٩٧٠ بوو کە بۆ یەکەم جار لە مێژوو حکومەتی عێراق ناچار بوو دان بە مافە رەواکانی گەلی کورد بنێت بەشێوەیەکی فەرمی ئەوە بوو بە تاپۆیەکی ھەمیشەی،لێرەدا باسەکە ئەوەیە میللەتێ ھەمیشە چەوسێندرابێتەوە وە مافەکانی زەوت کرابێت و رێگای لێگیرابێت مافە سادەکانیشی بەرجەستە بکات دەبێ چی بکات ئەم نەتەوەیە کاتێک خۆی حکومەتداری بکات و نەتەوەی تر کەمینە بێت؟
- [ ] بۆ وەلامی ئەم پرسە گرنگە پێویست دەکات چاوێک لە ڕابردوو بکەین دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی سالی ١٩٩١ کورد گەر لە جوگرافیایەکی بچووکیش بێت بۆتە خاوەنی کیانێکی نیمچە دەولەتی،ئەوەی گرنگە خۆشبەختانە دەتوانین شانازی پێوە بکەین سیاسەتی حەکیمانەی ڕابەری نەتەوەی گەلەکەمان سەرۆک بارزانی پاراستنی کەمینەکان بووە وە دابینکردنی مافە رەواکانیان بووە کاتێک پەرلەمانی کوردستان خاوەنی ١١کورسی کۆتایە بۆ پێکھاتەکان تاوەکو نوێنەرایەتی کەمینەکان بکەن ئەمە خالێکی گرنگە جێگای پێزانینە کە لە بیرۆکەی سەرکردایەتی پارتی دارشتراوە،پێدانی دەیان پۆست لە ئاستی وەزیر و بەرێوەبەرە گشتیەکان ھەنگاوێکی گرنگە کە تا ئەمرۆ ئەو سیاسەتە دروستە بەردەوامی ھەیە.ھەموو کات سەرکردایەتی پارتی و خودی سەرۆک بە رێزێکی زۆرەوە دەرواننە پێکھاتەکان لەھەر شوێنێکیش ئەم سیاسەتە ھەبووبێت سەرکەوتنی بەدەستھێناوە،بەلام رەنگ بێت لە ھەموو ئەمانە گرنگتر پرسێکی تر بوونی ھەیە ئاخۆ بۆچی شاری کەرکوک نەتوانراوە ئەو برایەتیە لەوێش پەرەی پێبدری بە تایبەتی بۆ پێکھاتەی تورکمان؟ ئەمەیان دەکرێ بلێین نەتوانراوە سیاسەتەکی دروست پەیرەو بکرێت رەنگ بێت ھەرگیز پێکھاتەکان ھەستیان بە پارێزراویان نەکردبێت ئەمەش لە ئەنجامی بوونی سیاسەتێکی ھەلە کە لەلایەن ھێزێکی سیاسی بالادەست پەیرەو دەکرێت گەر نا با لە خۆمان بپرسین بۆچی دەبێت ھەمان پێکھاتە لە شاری ھەولێر بە شانازیەوە باس لە کوردستانی بوونی خۆی بکات وە لە شارێکی وەک کەرکوک تەنانەت ھەندێک جار دژی پیرۆزیەکانی کورد بووەستێتەوە؟ ،دەبێ بزانین ئەوەیان دەرنجامی سیاسیەتێکی پر لە کەم و کورتی و ھەلە بووە لە بری زیاددکردنی دۆست خەریکە دۆستی چەند دەیەمان لێ دەکەن بە نەیار ئەوەش بەھۆی پەراوێزخستنی پێکھاتەکان و ململانێی بالەکانی ئەو ھێزە سیاسیە سەری ھەلداوە بێباک لەوەی کە چ ئاسەوارێک دوای خۆی بە جێ دێلێت بەردەوام بوون لەم سیاسەتە وایکرد چارەنووسی کەرکوک بە نادیاری بمێنێتەوە،کەرکوک راستە شارێکی فرە پێکھاتەیە وە ھەموو کات جەنابی سەرۆک بارزانی فەرموویەتی کەرکوک شاری برایەتی و پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکھاتەکانە بەلام بۆ ھەمیشە ناسنامەی کەرکوک کوردستانیە،بۆیە دەکرێ لە ژێر رۆشنای ئەم پەیامە گرنگە مامەلە لەگەل کەیسی کەرکوک بکرێت وە پێکھاتەکان ھەست بە دلنیای بکەن لە پاراستنیان و بوونیان لە ناوەندەکانی بریار.باشترین و ناوازەترین نمونە ھەولێری پایتەختە کە تەنانەت لە ئەنجومەنی پارێزگاش خاوەن کورسی کۆتان ھەر ئەوەش نا بەلکو پۆستێکی گرنگیان لایە کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایە سەرەرای بوونی دەیان پۆستی گرنگ لە ئیدارەی خۆجێی پارێزگای ھەولێر،ئەمانە دەستکەوتی گرنگن کاتێک وەفدە بالا بینیەکان سەردانی کوردستان دەکەن سەرسامن بەو فرە پێکھاتەی کوردستان و پاراستن و بەژداری پێکردنی پێکھاتەکان لە حکومەت ھەموو کات وتویانە شانازی دەکەن کە لە رۆژھەلاتی ناوەراست لە نێوان کۆمەلێک ولاتی گەرم ناوچەیەک ھەیە لە لوتکەی دیموکراسی دایە وە ھەمووکات ئەمەیان بە خالێکی پۆزەتیڤ و گەشی کوردستان وەرگرتووە زۆرجار وتویانە دەمانەوێ ئەم سیاسەتە راست و دروستە بەردەوام بێت بۆیە پالپشتیتان دەکەین، کاتێک داعش ھێرش دێنێتە سەر ناوچەی شەنگال دەبێتە ھۆی ئاوارە بوون و بەدیلگرتنی دەیان و سەدان کچ و کوری ئێزدی ئەنجومەنی روحانی ئێزدی سەردانی سەرۆک دەکەن داوا دەکەن بە ھانایانەوە بچێ سەرۆک بارزانی دەفەرمووێ »یان ھەموومان پێکەوە دەمرین یان ھەموومان پێکەوە بەسەربەرزی ئاشتی دەژین» ئەم پەیامە بووە ھێورکردنەوەی جەرگی سوتاوی دەیان لە دایکە رەشپۆشەکان چونکە دەزانن کاتێک سەرۆک بەلێن دەدات بەجێی دەگەیەنێت، ئەوەبوو کاتێک سەرۆک بریاری ئازادکردنی شەنگال دەدات خودی خۆی لە نزیکەوە سەرپەرشتی ئەم ھێرشە گەورە دەکات وە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت و لەسەر چیای شەنگالەوە فەرمووی «من وەعدی خۆم بە جێ ھینا« سەرۆکێک لە بەرەکانی شەرەوە خودی خۆی پارێزگاری لە پێکھاتەکان بکات چۆن ھەست بە ئارامی و پارێزراوی ناکەن! .وە کاتێک جەنابی سەرۆک بارزانی لەگەل ھێزە سیاسیەکان کۆدەبنەوە بۆ بریاردان لە پرسێکی گرنگی وەک ریفراندۆم و دروستکردنی ئەنجومەنی بالای ریفراندۆم کاتێک جەنابی سەرۆک بارزانی داوا دەکات پێکھاتەکان ئەندامیان ھەبێت لەم ئەنجومەنە بە شانازیەوە پێکھاتەکان دەبنە ئەندام گەر ھەست بە پارێزراوی خۆیان و داھاتوویان نەکەن چۆن ھاوکار و ھەماھەنگی بریارێکی لەم چەشنە دەبن؟وە لە دواھەمین بەرھەمی سیاسەتی دروست پارتی بینیمان بۆیەکەم جار و لەسەر ئاستی عێراق و رۆژھەلاتی ناوەراست پۆستێکی گرنگی وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەدرێت بە پێکھاتەیەک کە بەرزترین دەسەلاتی یاسا داننانە ئەوە پێی دەوترێ لوتکەی دیموکراسی و باوەر بوون بە مافی پێکھاتەکان، کورد لە دێر زەمانەوە دەلێ یەکێ دەردەسەری و زولمی زۆری دیتبێ بەدەستی حاکم و زۆردار بێشک کاتێک خۆی حاکم دەبێت جگە لە باشە بۆ بەرامبەرەکەی ھیچیتری لێ چاوەروان ناکرێ ئەمەش تابلۆیەکی جوانی کولتوری کوردە وە دەبێت پەرە بەم کولتوری بەیەکەوە ژیان و سیاستە نەرم و میانرەوە بدرێ لە پێناو کرانەوەی زیاتری
کوردستان بەرووی دنیای دەرەوە بوونی ئایندەیەکی باشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ نەوەکانمان.
Top